ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کۆمەڵێک زانیاری و بەسەر هات لەسەر مەلای مەشهور

خێزان

مەلای مەشھوور کەسایەتیەکی کۆمێدیایە لەناو کوردستان و تورکیا و ئێران و بالکان و ووڵاتە عەرەبییەکان ، نەتەوەکان بۆ ئەم کەسایەتییە ناوی جیایان داناوە وەک کورد مەلا مەشھوور وە فارس و تورک مەلا نەسرەدین  لای عەرەب جحا ، لەساڵی ١٩٦٧ مێژوونووسی کورد حوسێن حوزنی موکریانی پەرتووکێکی لەسەر مەلای مەشھوور بڵاوکردەوە.

 

مەلای مەشھوور ناوی تەواوی (شێخ نەسڕەدین خوجە)یە و  لە ساڵی ١٢٠٨ لە شاری ئاکشەهیر لە نزیک کۆنیا لە وڵاتی تورکیا لەدایک بووە، بە پیاوێکی دانا ناسراوە کە لەڕێگەی گاڵتەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت، لە ساڵی ١٢٨٤ کۆچی دواییکردووە.

لە زۆرێک لەو پەیکەرانی بۆی درووستکراوە، بە پێچەوانەوە سوار گوێدریژەکەی بووە، ئەمەش لەو چیرۆکەیەوە هاتووە کە بەو جۆرە بەناو شاردا گەڕاوە و  کاتێک لێی دەپرسن بۆ ئاوا سوار گوێدرێژەکەت بویت، ئەویش دەڵێت”من بە پێچەوانەوە سوار گوێدرێژەکەم نەبووم، بەڵکوو گوێدرێژەکەم بە پێچەوانەوە دەڕوات”

زۆر بەیت و بالۆرە سەبارەت بەو مرۆڤە لە نێو كوردا بوونی هەیە و دەستاو دەست بۆ یەكتری دەیگێڕنەوە ئەویش ئەوەیە دەڵێن هەر كەسێك تەنیا ناوی (مەلا مەشهور) بهێنێ دەبێ حەوت نووكتەی ئەو بگێڕێتەوە، ئەگینا ئەو جنێوێکی بەو كەسە داوە كە  ئەو کارە ناکات، هەر بۆیە ئەمەی خوارەوە  ٧ بەسەر هاتی مەلای مەشهورەیە.

1

رۆژێکیان خەڵکی گوندی داوایان لە مەلای مەشهور کرد وتارێکیان پێشکەش بکات، دوای زۆر لێکردن مەلای مەشهور بەداواکەیان رازی دەبێت و دەڵێ: بەمەرجێک وتارتان پێشکەش دەکەم هەر کەسەو لای خۆیەوە پێنج درهەمم پێبدەن!
خەڵکەکە ناچاربوون پارەکەیان بۆ مەلای مەشهور کۆ کردەوە و زرینگەی درهەمی ئاسن لەنێو گیرفانەکانی ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆیشتتن و دەزرینگایەوە! راستەوخۆ ڕۆیشتە سەر مینبەر و وتارێکی جوان و دەگمەنی پێشکەش کردن.
پاشان کەوتارەکەی تەواو کردو لە مینبەر هاتە خوارەوە، بەخەڵکەکەی گووت: وەرن و پارەکانتان وەرگرنەوە!
خەڵکەکە تووشی شۆک هاتن وگوتیان: زۆر سەیرە پارە داوا کردنت لە چی و ئەمەت لە چی؟!
مەلای مەشهوریش گوتی:  باپێتان بڵێم کە دوو هۆکار هەبوون ئەوانیش: مرۆڤ کاتێک بۆ شتێک پارە دەدات هەوڵ دەدات باشترین سوودی لێ ببینێت وەک چۆن ئێوە بە تاسەوە گوێتان لە وتارەکەی من گرت و سەرتان بۆ دەلەقاند!
هەروەها مرۆڤ ئەگەر پارەی لە گیرفان بێت زۆر جوان قسە دەکات و ناتیق و رەوانبێژ دەبێت!.

2

ڕۆژێکیان مەلای مەشهور ، گوێ درێژەکەی خۆی بە هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر بردە سەربان !
دوای ماوەیەک ویستی بیهێنێتە خوارەوە بەڵام نەدەهاتە خوارەوە ،!
دوای چەند کاتێک هەوڵ دان مەلا ماندو دەبێت و دێتە خوارەوە لە سەربانەکە
گوێ درێژەکەش بە توندی جوتەی دەهاویشت و هەڵبەز و دابەزی دەکرد لە سەربانەکە ، هەتا ئەوەی کە بانەکە دا ڕماو گوێ درێژەکە کەوتە خوارەوە ،
مەڵا کە داڵغە لێی دابو لەبەر خۆیەوە وتی:
نەفرەت لە من کە نەمدەزانی گەر کەرێک بە شوێنیکی بەرز بگەیەنم ،
هەمو ئەو شوێنە وێران دەکات و هەم خۆشی لە ناو دەبات !

3

مەلای مەشهور لە نێو بازاڕ دەڕوات و خەیاڵی ڕۆشتووە
پیاوێکیش لە ناکاو لە دواوە تا زلە دەگرێ لە بن گوێی مەلای مەشهور دەدات.
مەلای مەشهور ئاوڕ دەداتەوە لە کابرا بدا کابرا هاوار دەکە دەڵێ نەمزانی بە برادەرێکی ترت تێگەیشتوم .
دەبێتە دەمە قاڵیان ناچار دەچن بۆ لای قازی .
قازی برادەری کابرا دەردەچێت
چاوێك دەدەگرێ لە کابرا و بە ئیشارە پێی دەڵێ خەمت نەبێ ڕزگارت دەکەم لەم کێشە.
مەسەلەکە دەگێڕنەوە بۆ قازی
قازی زۆر داوا دەکات مەلای مەشهور بیبورێ سودی نیە و
مەلا مەشهور دەڵێشتی وا نیە یان بە هەموو هێزم لێی دەدەمەوە یان پارەم دەوێ .
قازی چاوێکی تر دادەگرێ لە کابراو  مەلای مەشهور دەڵێت بە دوو دینار ڕازی دەڵێ بەڵێ.
کابرا دەڵێ پێم نیە قازی چاوێکی تر دادەگرێ و دەڵێ بڕ بۆی بێنە کابرا دەڕوات.
مەلا مەشهور زۆر چاوەڕێ دەکات کابرا نایەتەوە تێدەگا کە قازی فێڵی لێ کردوەو تۆزێ تر پێی دەڵێ کابرا نایەتەوە چی دەکەی لێرە.
بۆیە مەلا مەشهور خۆی نزیك دەکاتەوە لە قازی و پێی دەڵێ حەقی زلەکەی من چەند بو جەناب قازی دەڵێ دوو دینار و مەلا مەشهور لە ناکاو تا زلە دەگرێ لە بن گوێی قازی دەداو ڕادەکاو دەڵێت ئەگەر کابرا دوو دینارەکەی بۆ هێنام با لە جیاتی زلەکە بۆ تۆ بێ حەقت نەفەوتێ.

 

4

 

5

مەلای مەشهور رۆژێک مەنجەلێک بە قەرز لە دراوسێکەیان وەردەگرێت، دوای چەند رۆژێک مەنجەلەکە و مەنجەلێکی بچوکتریشی بۆ دەباتەوە ، کاتێک دراوسێکەیان لێی دەپرسێ ئەوە چیە؟ مەشهوور پێی دەڵێت مەنجەلەکەت دووگیان بوو ئەو مەنجەلەی بوو لە ماڵی ئێمە!
چەند رۆژێک پاشتر دووبارە، مەشهور بۆ مەنجەڵ وەرگرتن دەچێتەوە هەمان ماڵی دراوسێکەیان. دراوسێکەیان ئەم جارە لە خۆشی جارەکەی تر مەنجەلێکی گەورەتری دەداتێ بە ئومێدەی ئەوەی کە مەنجەلێکی گەورەتری بە قسمەت بێت، تا وەکو ماوەیەک هیچ خەبەرێک لە مەشهور و مەنجەڵەکە نەبوو ، هەر بۆیە دراوسێکەیان چوو لە دەرگای ماڵی مەشهوری دا و داوای مەنجەلەکەی لێ کردەوە، مەشهوریش بە گریانەوە پێی ووت مەنجەلەکەی ئێوە لە کاتی دووگیانیەکەی مرد ! دراوسێکەیان ووتی مەگەر مەنجەڵیش دەمرێت ؟ بۆچی قسەی وا سەیر و بێ مەعنا دەکەی !!؟ مەشهوریس پێی ووت : بۆچی ئەو رۆژەی کە ووتم مەنجەلەکەتان مەنجەلێکی بووە باوەرت کرد و نەتووت مەنجەل نازێ!!!

 

6

ڕۆژێک هاوڕێیەکی نزیکی مەلای مەشهور دێت و داوای ئەوەی لێدەکات بۆ دوو کاتژمێر گوێدریژەکەی پێبدات بۆ کارێک، مەلای مەشهور نایەوێت بیداتێ و  پێی دەڵێت “زۆر حەزمد دەکرد پێتی بدەم، بەڵام ئەمڕۆ گوێدرێژەکەم دا بە هاوڕێیەکی دیکەم”

لەو کاتەدا گوێدرێژەکە لە حەوشەی پشتەوە دەست دەکات بە زەڕین، هاوڕێکەی بە سەرسوڕمانەوە وتی”بەڵام گوێم لە دەنگی گوێدرێژەکەیە لە پشتەوە!”

مەلای مەشهور دەڵێت”تۆ باوەڕ بەکێ دەکەیت؟ گوێدرێژێک یان هاوڕێکەت؟”

 

 

7

جارێک داوا لە مەلای مەشهور دەکەن بێت وتاری هەینیان بۆ بدات و ئەویش تاقەتی نابێت، بۆیە بە زۆر دەیبەن، کە دەچێتە سەر مینبەر لە خەڵکەکە دەپرسێت، “ئێوە دەزانن من ئەمڕۆ باسی چیتان بۆ دەکەم” ئەوانیش دەڵێن “نەوەڵا نازانین” ئەویش دەڵێت”ئەی من چۆن قسە بۆ کەسانێک بکەم کە نازانن باسی چیان بۆ دەکەم” بۆیە دەڕوات.

خەڵکەکە هەستیان بە شەرم کرد و ئەمجارە هەرچۆنێک بێت بانگیان کردەوە، مەلای مەشهور هەمان پرسیاری کردەوە :”ئێوە دەزانن من ئەمڕۆ باسی چیتان بۆ دەکەم”، بەڵام ئەمجارە وتیان”بەڵێ بەڵێ باش دەزانین”، ئەویش وتی “دەمادام دەزانن کەواتا پێویستان پێی نییە” و ڕۆشتەوە.

لەم کاتەدا خەڵکەکە نەیاندەزانی چیبکەن، بۆیە پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی ئەمجارە هەرچۆنێک بێت بیگرن و وتارەکەی پێبدەن، بۆیە کە هەفتەی دواتر هاتەوە هەمان پرسیاری کردەوە، ئەمجارە خەڵکەکە بوون بە دوو بەشەوە، نیوەی وتیان نازانین و نیوەی وتیان دەزانین، مەلای مەشهور وتی”ئەو نیوەیەی کە دەزانن، با بۆ ئەو نیوەیەی بگێڕنەوە کە نازانن” و مزگەوتەکەی بەجێهێشت.

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک خەڵک، شتێکیان بینیوە و بەسەریاندا هاتووە لە چاوەڕوانی کەسدا نییە

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک خەڵکە، شتێکیان بینیوە و بەسەریاندا هاتووە لە چاوەڕوانی کەسدا نییە:

 

-تەوالێتی پیاوان بەم جۆرە گۆڕدراوە بۆ ژنان

-داوای جوتێک گۆرەوی و دەستکێشم کردبوو بە ئۆنلاین، لەم هەموو زەرفە هەوادارەدا پێچرابویەوە بۆ ئەوەی هیچی لێنەیەت

-مارێک نەعلی قوتداوە

-کیوبۆردەکەم تەڕ بوو، خستمە فڕنەوە بۆ ئەوەی وشکبێتەوە، بەڵام درەنگ دەرم هێنایەوە!

-لادێیەک لە مەڵدۆفیا

-پاش ئەوەی ژنەکەم تۆرا و هەموو شتێکی خۆی بردەوە، دوشی گەرماوەکەشی لێکردبویەوە چونکە ئەو کڕیبووی

-دەستپێکی بۆیاخکردنەکەم

-پاڵەوانەکەمان سواڵ دەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک زانیاری گشتی کە هێندە سەیرە، سەرت لێیان دەسوڕمێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری گشتی  ناوازەیە، کە هێندە سەیرە، سەرت لێیان دەسوڕمێت!

 

– گەر ڕێژەی کێشکردنی زەوی سفر بێت، ئاگری مۆم شێوەی خڕ و شین دەبێت.

– یاری ‌ (هێڵی مەرگ) بۆ ئەو کەسانە باشە کە بەردی گورچیلەیان هەیە و تەنانەت لە ئەمریکا هەندێکجار دکتۆر بۆنەخۆشەکانی دەنوسێت، تا بەردەکە فڕێ بدەن.

 

– Ching Shih بە بەدەسەڵاتترین چەتەی دەریا دادەندرێت لە مێژوودا کە زیاتر لە ٨٠ هەزار پیاو و ١٨٠٠ کەشتی لە ژێردەستدا بووە.

– ئێمە بە مۆزی زەرد ڕاهاتووین، بەڵام مۆزی شینیش بوونی هەیە.

– لە فینلاند کاتێک دکتۆرا دەهێنیت، شمشێر و کڵاوێکت پێدەدەن وەک کلتورێکی کۆنی وڵاتەکەیان.

– لە ساڵی ١٩٣١ لە ئەمریکا تاقیکردنەوەیەکیان  لەسەر مەیمونێک کرد، تا وەک مرۆڤ پەروەردەی بکەن و ئەنجامەکەی بزانن، بۆ ئەوەش لەگەڵ منداڵێکدا گەورەیان کرد، بەڵام پاش ١٠ مانگ تاقیکردنەوەکە ڕاگیرا، چونکە منداڵەکە بەهەمان شێوەی مەیمونەکە دەنگی دەردەکرد و داوایی خواردنی دەکرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک وێنەی جوان و ناوازە کە کارمەندانی کۆمپانیایەک لەکاتی بێکاریدا ئەنجامیان داوە

خێزان

بەشێوەیەکی گشتی کاتێک بەڕێوبەر لەسەر کار نییە کارمەندانی کۆمپانیا ئیسراحەتی خۆیان وەردەگرن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە کارمەندانی کۆمپانیایەک لە کاتی ڕۆشتنی بەڕێوبەردا ئەنجامیان داوە کە کارەکەیان زۆر جوان و ناوازەشە:

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان