ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی سیخوری بەسەر ترەمپەوە كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مادلین فیسترهود، یاریدەدەری جێبەجێكردنی بەرنامەكانی سەرۆكی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە دوای ئەوەی دەركەوت سیخوری بەسەر ترەمپەوە كردووە.

ڕۆژنامەی” بالیتوكو” بڵاوی كردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ناوبراو زانیاری لەسەر گەشتەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكا گواستووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریكا دانی بە كارەكەیدا ناوە و لە دەستلەكاركێشانەوەكەیدا ڕونیكردووەتەوە، كە ئەو زانیاری لەسەر سەرۆكی ئەمریكا داوەتە چەند بەرپرسێكی دیكە.

بەپێی زانیاری میدیاكان ئەو بەرپرسە پێش ئەوەی دەستلەكاربكێشێتەوە لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە لەكارەكەی دورخراوەتەوە.

جیهان

ئەردۆغان: حەفتەر پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا پابەندنەبووە بە بڕیاری ئاگربەستەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پێش بەڕێكەوتنی بۆ جەزائیر ڕایگەیاند، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا پابەندنەبووە بە گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی، كە لە كۆنفرانسی ئاشتی بەرلین بڕیاری لێدراوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا، سوپای نیشتمانی لیبیا لە هێرشەكانی بەردەوامە و چاوەڕوانی ئەوەی لێناكرێت پابەندی ئاگربەست بێت.

ڕۆژی 19ی ئەم مانگە كۆنفڕانسی ئاشتی بەرلین تایبەت بەچارەسەری قەیرانی لیبیا بە بەشداری هەریەك لە (ئەمریكا، ڕوسیا، توركیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا، میسر و ئیمارات) بەڕێوەچوو. دواتریش وڵاتانی بەشدار لە كۆنفڕانسی لیبیا لە بەرلین لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتگیری پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو و گشتگیر و چالاكیان كرد كە ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا پەسەندی بكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە، توركیا پشتگیری لە حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دەكات كە فایز سەراج سەرۆكایەتی دەكات، چەندین جاریش حكومەتی ئەنقەرە جەختی لەسەر پێویستی ناردنی هێز بۆ تەرابلوس كردووەتەوە، بەمەبەستی كۆتایهێنانی قەیرانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن پەرلەمانی لیبیا و خەلیفە حەفتەر و وڵاتانی جیهان ڕەتكراوەتەوە و بەدەستتێوەردانی دەرەكی وەسفكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا چەند گرووپێكی چەكداری لە سوریاوە بۆ لیبیا ڕەوانە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چین ژمارە ڕاستییەكەی تووشبووانی شاردۆتەوە
بەرپرسانی تەندروستی عیراق-یش كەوتنە خۆیان

خەڵك- لوقمان غەفوور

ئەمڕۆ 26 جێنیوەری، كارمەندێكی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەكی ۆوهان بۆ ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئاشكرای كردووە، كە چین ژمارەی ڕاستەقینەی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و میدیاكان لەسەر نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا شاردۆتەوە.

دوای 25ی جێنیوەری چەند وڵاتێكی تری وەك نەمسا و بەلجیكا و ِروسیا ئاشكرایان كرد، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (nCoV-2019) ناسراوە وڵاتەكەیانی گرتۆتەوە، ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) باسی لەوەكردووە، كە كارمەندێكی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەكی ۆوهان ئەوەی ئاشكراكردووە، كە 90 هەزار كەس لە چین تووشی نەخۆشییەكە بوون، بەڵام ئەوەی ئاشكاركراوە تەنیا 2 هەزار كەسە.

ئەو كارمەندە ئاشكراشی كردووە، كە ئەوەی دەوترێت كۆنتڕۆڵی نەخۆشییەكە كراوە، دوورە لە ڕاستییەوە بەڵگەی ئەوەش جیاوازی مردن لە نێوان ڕۆژی 24ی جێنیوەری و 25ی جێنیوەری 11 كەس بووە، بەشێوەیەك تا ڕۆژی 24ی جێنیوەری 45 كەس مردوون لە 25 جێنیوەری بووە بە 56 كەس.

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ 26 جێنیوەری وەزارەتی تەندروستی عیراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، كە پشكنینی پزیشكی بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكرێت لە فڕۆكەخانەكانی عیراق، كە لەوڵاتی چینەوە دەگەڕێنەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەڵگرانی تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە هەوكردنی توندی قوڕگ و سییەكان و دواتر پوكانەوەی گورچیلە و مردنی كەسەكە. زانایانی پزیشكی پێیانوایە ئەمە نەوەیەكی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یە. كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

زانایانی ڤایرۆلۆجست پێیان وایە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو شەمشەمە كوێرەدا سوڕی ژیانی تەواو دەكات و بۆ زیندەوەرانی تر دەگوازرێتەوە. جا یان ڕاستەخۆ لە ڕێگەی خواردنی شەمشەمە كوێرەكەوە مرۆڤ تووش دەبێت یان ناڕاستەوخۆ شەمشەمە كوێرەكە قەپ لە خواردنی فڕێدراو دەگرێت و ئەو خواردنە فرێدراوەش لەلایەن گیانلەبەرانی ترەوە دەخوێرێت دواتر مرۆڤ گۆشتی ئەو گیانلەبەرە دەخوات، كە هەڵگری نەخۆشییەكەیە. بۆ نموونە كاتێك شەمشەمە كوێرە لەلایەن مارەوە دەخورێت، مرۆڤ مارەكە دەخوات، یان شەمشەمە كوێرە قەپ لە میوەیەك دەگرێت و گیاندارێك میوەكە دەخوات. بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە لەمرۆڤەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، چونكە تەواو تەشەنەی سەندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل بە چەند مەرجێك، ڕێگا بە هاووڵاتییەكانی دەدات سەردانی سعودیە بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە نوێترین هەنگاویدا بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەكانیان، ئیسرائیل بۆ یەكەمینجار ڕێگا بە هاووڵاتییەكانی دەدات، بەپێی چەند مەرجێكی تایبەت سەردانی سعودیە بكەن، بەڵام تاكو ئێستا سعودیە هیچ وەڵامێكی بۆ ئەو بڕیارە نەبووە.

ئاریا درعی، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەكەی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ڕێگا بە دانیشتووانی ئیسرائیل دەدرێت بەپێی چەند مەرجێكی ئایینی یان ئەنجامدانی حەج و بازرگانی، سەردانی سعودیە بكەن و بۆ هەر بازرگانێكیش ڕێگا دەدرێت ماوەی 9 ڕۆژ لە سعودیە بمێنێتەوە.

ئاشكراشی دەكات، بانگهێشتكردن و ڕێگاپێدانی سعودییەكان بۆ گەشتكردن بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیل بۆ سعودیە گرنگە.

هاووڵاتییە ئیسرائیلییە موسڵمانەكان، چەندین ساڵە بۆ ئەنجامدانی گەشتی حەج سەردانی سعودیەیان كردووە، بەڵام بۆ گەشتەكە پێویستیان بە ڕێگاپێدانی تایبەت یاخود بە پاسپۆرتی وڵاتێكی دیكە هەبووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە سعودیە و ئیسرائیل هیچ پەیوەنییەكی سیاسی لەنێوانیاندا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان