ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە ڕۆڵی هەبووە لە بۆردومانەكانی حەشدی شەعبی


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، سعودیە ڕۆڵی هەیە لە هاوكاریكردنی ئیسڕائیل لە بۆردومانەكانی بنكەكانی حەشدی شەعبی.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، هێرشی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە بنكەیەكی سەربازییەوە بووە لە سوریا.
وتیشی”سامر سەبهان ڕاوێژكار لە كاروباری وڵاتانی كەنداو لە سەردانەكەیدا بۆ شاری ڕەقەی سوریا پلانی ئەم هێرشە داڕشتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سعودیە ڕۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لە هاوكاریكردنی ئیسڕائیل لە بۆردومانكردنی بنكەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق.

جیهان

ترەمپ: پێشبینی دەكرێت 2.2 ملیۆن ئەمریكی بە هۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدەن


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا لە ئەگەری مردنی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ئەگەرهاتوو ئیدارەی وڵاتەكەی ڕێوشوێن بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگرێتەبەر.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بە پێی هەندێك پێشبینی، ئەگەر هەیە ژمارەی ئەوانەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەمرن بگاتە دوو ملیۆن و 200 هەزار كەس، بۆیە پێی وابوو مردنی 100 هەزار تاكو 200 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە ئامارێکی”باش” بێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو كە 50 هەزار ئامێری دیاریكردنی تووشبووانی كۆرۆنا دابیندەكەن و بەردەوامیشن لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەكە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهاندا بووەتە یەكەم وڵات لە ڕووی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و تا بە یانی ئەمڕۆ دوو شەممە، 142,735 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 2 هەزار و 488 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بۆریس جۆنسۆن: لە ڕۆژانی داهاتوودا دۆخەكە خراپتر دەبێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كە تووشبووی كۆرۆنایە و خۆی كەرەنتینە كردووە، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كە لە ڕۆژانی داهاتوودا دۆخەكە خراپتر دەبێت.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ 29/3/2020 پەیامێكی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد و تێیدا هۆشداریدا كە ڕۆژانی داهاتوو دۆخەكە خراپتردەبێت، هاوكات وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش پێشبینی دەكات كەرەنتینەكردنی وڵاتەكەیان و ڕاگرتنی دەوام و چالاكییەكان تا هاوینی داهاتوو درێژبكرێتەوە.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر پێویستبكات ڕێكاری توندتر لەدژی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەگرنەبەر.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا لە هەڵكشانی بەردەوامدایە و تائێستا 17 هەزار و 89 حاڵەتی توشبوون تۆماركراوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا.. ژمارەی‌ گیانلەدەستدان و تووشبووانی‌ كۆرۆنا بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی‌ ئەو كەسانەی‌ لە وڵاتەكەی تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە بەشێوەیەكی‌ بەرچاو بەرزبووەتەوە.

فەخرەدین قۆجا وەزیری‌ تەندروستی‌ توركیا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 23 كەس بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوشێوەیە ژمارەی‌ ئەو كەسانەی‌ تا ئێستا بەهۆی‌ ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 131 كەس.

وەزیری تەنردوستی توركیا ئاماژەی‌ بەوەشدا، هەر لەو وادەیەدا 1815 حاڵەتی‌ نوێی‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوشێوەیە ژمارەی‌ تووشبووان لە توركیا بەرزبووەوە بۆ 9 هەزار و 217 حاڵەت.

وەزیری‌ تەندروستی‌ توركیا ئەوەشیخستەڕوو، لەو ژمارەیە نزیكەی‌ 105 كەس چاكبوونەتەوە و چوونەتەوە ناو ماڵەكانیان.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان