ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە هەولێر سكرتێری ئەدیبان و نووسەرانی عیراق گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەشاری هەولێر، سكرتێری گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئێوارەی ئەمڕۆ 28/8/2019 بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای بەحركە لە شاری هەولێر، ئیبراهیم خەیات سكرتێری گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق گیانیلەدەستدا.

دوای ڕووداوەكە تەرمەكەی ڕەوانەی لە پزیشكی دادی هەولێر كراوە و كەمێكیش لەمەوبەر ڕەوانەی شاری بەغدا كرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئیبراهیم خەیات سكرتێری گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی (نافع ئاكرەیی) بەنیاز بووە سەردانی شارەدێی ئاكرێ بكات.

جێی ئاماژەیە، (ئیبراهیم خەیات) وەك بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری عیراق لە ساڵی 2005 كاری كردوەو ئەندامی مەكتەبی یەكێتی نووسەرانی عیراق بووە و وتەبێژی ڕاگەیاندنیشان بووە و لەماوەی تەمەنی ژیانیدا ئەدیبێكی بەتوانا و ورد بووە، هەمیشە ویستویەتی پەیوەندی ئەدەبی و ڕووناكبیری نێوان هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب لەیەكەوە نزیك بكات و كاری هاوبەش بەیەكەوە ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی خاوەن قەڵەمێكی ئاشتیخوازانە بووە.

عێراق

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی لە فەیسبوك داخرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی كە بەردەوام هەواڵە فەرمییەكانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لێوە بڵاودەكرایەوە داخرا.

بەپێی زانیارییەكان پەڕەكە داخراوە و تائێستا هیچ هۆكارێك بۆ داخستنی ئاشكرانەكراوە، بەشێوەیەك كۆمپانیای فەیسبوك خۆی ئەو كارەی كردبێت یان لەلایەن ئادمینەكانییەوە داخراوە.

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی یەكێك بوو لە پەڕە ناسراوەكان لای میدیای عیراق و لێدوان و هەواڵەكانی ڕاستەوخۆ گوزارشتی لە بۆچونی فەڕمی حەشدی شەعبی دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەش فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەش فەرماندەی سەربازی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە پێشتر لەلایەن ئەبومەهدی موهەندیسەوە بەڕێوەدەبرا.

ماڵپەڕی”سۆمەریەنیوز” لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە كە ئاماژەی بە ناوەكەی نەكردووە، بڵاوی كردووەتەوە ئەو شەش كەسە دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن.

جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پۆستێكی هەستیار و كاریگەرە لە نێو هێزە چەكدارەكانی عیراق و حەشدی شەعبییدا و پێشتر ناوی ئەبوعەلی بەسری دەهێنرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە.

ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی نەزاهەی نێودەوڵەتی عیراق لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە و لەسەر ئاستی جیهانیش 162 هەمین وڵاتە بۆ شەفافیەت.

لە ئامارەكەدا ڕێكخراوەكە باسی لەوەكردووە، دانیمارك پلەی یەكەمی هەیە لە ڕووی شەفافیەتەوە و هەریەك لە عیراق، باشوری سودان، سۆماڵ، سوریا و كۆریای باكور لە ڕیزی دواوەی شەفافیەتدان.

ڕێكخراوی شەفافیەت ساڵانە ئاماری گەندەڵترین وڵاتانی جیهان و شەفافترین وڵاتان بڵاوكردەكاتەوە و لە دوای ساڵی 2003ەوە، عیراق یەكێكە لە خراپترین وڵاتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان