ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕیاری نوێ‌ لەسەر بەكارهێنانی زەرفی كاغەز دەردەچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لەدوای بڕیاری قەدەغەكردنی عەلاگە (زەرفی نایلۆن) لە نانەواخانە و سەمونخانەكان هێشتا بڕیارەكە وەك پێویست لە هەندێك شوێن جێبەجێ‌ نەكراوە و زەرفی نایلۆن بەكاردەهێنن، سەرچاوەیەكیش لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ كردنی بڕیارەكە دەچێتە قۆناغێكی دیكەوە”.

سەرچاوەیەك لە قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕیاری جێبەجێ‌ كردنی بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لە جیاتی نایلۆن چۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و پێویستە ئەو شوێنانە ئێستا زەرفی كاغەز بەكاربهێنن لەجیاتی نایلۆن.

وتیشی، “لە كەمترین ماوەدا لە لایەن قائیقامیەتەوە بڕیاری بەكارهێنانی كاغەز لەجیانی نایۆن لە نانەواخانە و سەمونخانەكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە و بڕیاری تازە ڕادەگەیەنرێت”.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە سەر بڕی غەرامەی ئەو شوێنانەی هێشتا زەرفی نایلۆن لە جیتای كاغەز بەكاردەهێنن پەیوەندی كرد بە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانییەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ئابوری

وەزارەتێكی عیراق سەدان پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، 650 دەرچووی بەشی نەوت دادەمەزرێنن.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەرچووانە بەپێی خاڵ دادەمەزرێن و دەبن بە ئەندازیاری نەوت.

ئەو دەرچووانە لە بەشی نەوت لە زانكۆ حكومییەكانی عیراق بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و لە گێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقدا دەستبەكاردەبن.

لە ماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان بۆ خزمەتگوزاری و هەلی كار ڕاگەیەنرا و بەهۆیەوە 104 كەس كوژران و دواتر حكومەتی عیراق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: ئەمساڵیش یاسای بودجە ئامادە ناكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێنج ساڵە بەبێ‌ بوونی یاسای بودجە حكومەتی هەرێم پارە خەرج دەكات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوریش، كە هاوكات ئەندامی فراكسیۆنی پارتیە دەڵێت: “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، بودجەش ئامادە ناكرێت”.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم پشت بە داهاتی ناوخۆ و بەغدا دەبەستێت و پارەی بەغدا نادیارە و نازانرێت چەندە.

وتیشی، “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، ناتوانرێت پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بكرێت، چونكە داهات نەبێت ناتوانرێت خەرجیش دابنرێت”.

حكومەتی عیراق لەمساڵدا مانگانە 453 ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا بەپێی هەناردە نەوت پارە بنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژی كارەبا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی تۆانای هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەدرێژی 26 كیلۆمەتر قۆناغی یەكەمی پڕۆژی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای بازیان- چەمچەماڵ دەستیپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەك شەممە 13/10/2019 بەسەرپەرشتی ڕمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و ئامادەبوونی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەری شارەدێی بازیان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی چەمچەماڵ، لە چەمچەماڵ دەستكرا بەجێبەجێكردنی بەشی یەكەمی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای 132 كەی ڤی ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان – چەمچەماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەشی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و بڕی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆژەكە یارمەتی دەرێكی باش دەبێت بۆ بەرزكردنەووەی تۆنای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ چەمچەماڵ و كەركوك و كومكردنەوەی بارزۆری سەرهێڵەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان