ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەستپێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، عیراق لە مانگی هەشتەوە تا مانگی چوار دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكات و دەشڵێت: “وەك ساڵانی پێشوو لەسەر ئەو بنەمایە لە هەرێمی كوردستان دابەشكردنی نەوت لەمانگی ئەیلولەوە دەست پێدەكات”.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، ساڵانە عیراق دابەشكردنی نەوت لە مانگی 8-ەوە دەستپێدەكات تا مانگی 4 و دابەشكردنەكەش هەموو پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە بە شارەكانی هەرێمیشەوە.

وتیشی، “هاوشێوەی ساڵی پار ئەو بڕەی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكراوە نەوتی سپی ڕۆژانە لە ڕێگەی تانكەرەوە ڕەوانە دەكرێت و بەپێی میكانیزمی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.

ڕاشگەیاند، لە ئێستادا عیراق دەستی كردووە بە دابەشكردنی نەوت لە پارێزگاكانی عیراق و ئەگەر كێشەی سیاسی و گرفت دروست نەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئەمساڵیش بڕە نەوتی دیاریكراو ڕەوانە دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ڕێژەكە زیاد و كەم دەكات، لەگەڵ باشی و خراپی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا، ئەگەر هەردوولاش لەپەیوەندی باش و بەردەوامدابن، ڕێژەی ڕەوانەكردنی نەوتیش بۆ پارێزگاكانی هەرێم زیاد دەكات.

ئابوری

عیراق، 600 هەزار تەن برنج بەرهەم دەهێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، پێشبینی دەكات لە وەرزی كشتوكاڵی ئەمساڵ، 600 هەزار تەن برنج بەرهەم بهێنرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقەوە بڵاویكردەوە”ئەو ڕووبەرەی بە برنج چێنراوە 645 هەزار دۆنم دەبێت، ئەمەش لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بە فراوانترین ڕووبەر دادەنرێت كە هۆكارەكەی بۆ زۆری بارانبارین دەگەڕێتەوە”.

بە وتەی نایف”ئەو ژمارەیە 70%ی یەدەگی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە”.

عیراق كە بە هاودەكەرێكی گەورەی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەنرێت، لە مانگی حوزەیرانی 2018 بەهۆی كەمی ئاوەوە، چاندنی برنجی قەدەغەكرد، بەڵام  بەهۆی زۆرى بارانبارین لە وەرزی 2019، لە بڕیارەكە پاشگەزبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی 161 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی كەمتر لە دراوی ئەمریكایی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 161.225 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی لە ڕۆژی پێشوودا فرۆشرا، كە 244.834 ملیۆن دۆلار بوو، دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە، گەیشتۆتە 144.825 ملیۆن دۆلار، بڕی 16.430 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 21 بانك بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە لەگەڵ زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە بەهاكەی بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشە ئاردی سلێمانی بە كەڵكی دروستكردنی نان نایەت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو بەشە ئاردەی لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دەدرێت بە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاری سلێمانی بۆ خواردن نابێت و ناتوانرێت نانی لێدروست بكرێت.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی جیاوازی بنەتۆوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە جیاوازی كواڵتی ئارد لە پارێزگاكەدا دروستبووە و لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی دیكە دەگۆڕێت.

وتیشی”بەگشتی ئاردی سنوری سلێمانی بۆ نانكردن نابێت و دەوترێت پێزی نییە”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، سەردانی كەركوك و هەولێریشیان كردووە و ئەوانیش تاڕادەیەك ئەو كێشەیان هەبووە، بۆیە چەندینجار نوسراویان كردووە و داوای باشكردنی بنەتۆویان لە حكومەت كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان