ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

میكانیزمێك بۆ دانەوەی قەرزەكانی سەر حكومەت و پاشەكەوتی مووچە دادەنرێت

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۸ی ئابی ۲۰۱۹ لەهەولێر، كۆنفڕانسێك بۆ دیاری كردنی میكانزمی چۆنێتی دانەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بە هاوكاری حكومەتی هەرێم، بەڕێوەچوو.

ئەرخەوان حەمەكەریم ھەورامی، بەڕێوەبەری قەرزی گشتی لە ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە دیراسەی قەرزەكانی سەر حكومەت دەكەین و دواتر ڕاپۆرتێك لە سەر قەرزەكان ئامادە دەكەین، لە ئێستاشدا هەموو قەرزەكانی حكومەتی هەرێم لای ئێمە تۆمار كراوە.

دەشڵێت: ” حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی زانینی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەریەتی و هەروەها قەرزی حكومەت لای ھاووڵاتیان لە كۆمپانیا و سێكتەرە جیاوازەكان، لە ساڵی ۲۰۱۷ەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی قەرزەكانی دامەزراندوە و كاری بەڕێوەبەرایەتیەكەش كۆكردنەوەی داتا و زانیارییە لەبارەی ئەو قەرزانە”.

بەوتەی ئەرخەوان حەمەكەریم، ئەو ڕاپۆرتەی بڕیارە ئامادەی بكەین دوای ئەوەی بەوردی تاوتوێی داتا و زانیارییەكان دەكەین و بەڕەچاوكردنی بارودۆخی هاووڵاتیان هەوڵی دیاری كردنی شێوازی دانەوەی قەرزەكان و دۆزینەوەی میكانیزمێك دەدرێت بۆ دانەوەی قەرزەكان بەحكومەتی ھەرێم، بەم شێوەیەش كاریگەری لەسەر بارودۆخی دارایی ھەرێم دەبێت.

لەدوای ساڵی ۲۰۱٤ەوە دوای بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش، حكومەتی هەرێم ڕووبەڕووی قەرزێكی زۆری كۆمپانیاكان بوویەوە، بەتایبەت قەرزی پاشەكەوتی مووچە، كە فەرمانبەران چاوەڕوانن چارەنووسی پاشەكەوتی مووچەكانیان دیاری بكرێت، لەبەرامبەریشدا بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان قەرزی پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە و كشتوكاڵ و قەرزی بچووكیان لا ماوەتەوە.

ئابوری

وەزیری كشتوكاڵ: مۆڵەت دەدەینە خانووە پلاستیكیە تۆمارنەكراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، چاومان لەسەر خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و هەمەچەشنكردنی بەرهەمەكانیانە، كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكانیش ئاشكرای دەكات، “لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكین، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێم و عیراق”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە 17/2/2020، لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندی (كۆمەڵەی خانووە پلاستیكیەكان) ڕایگەیاندووە، وەزارەت پاش دەركردنی ڕێنمایی نوێ دەستدەكات بە تۆماركردن و پێدانی مۆڵەت بەو پڕۆژەی خانووە پلاستیكیانەی دروستكراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە.

دەشڵێت: “چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و فرەچەشنی بەرهەمەكانیان، بۆ ئەوەی وەك نموونەیەكی سەردەمیانە و كشتوكاڵكردنی پێشكەوتوو بكرێنە بنچینەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەی سەرەكی خۆبژێوی و پاراستنی ئاسایشی خۆراك”.

هاوكات شاندی كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكان ڕایانگەیاندووە، بەرهەمی خانووە پلاستیكیەكان لە هەرێم بە ئاستێك زیادی كردووە، كە لە زۆربەی وەرزەكاندا بەشی پێویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، بەڵام كێشەی بەبازاڕكردنیان هەیە.

جەختیشیان كردۆتەوە، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكن، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عیراقیش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زانكۆیەكی هەرێم بەرھەمی پاككەرەوەی ناوخۆیی دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆلێژێكی زانكۆی كۆیە بەرهەمی پاككەرەوە بە كوالێتی بەرز و نرخی گونجاو دەخاتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی زانكۆی كۆیە، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، بەشی ئەندازیاری كیمیایی فاكەڵتی ئەندازیاری زانكۆی كۆیە هەستاوە بە بەرهەمهێنانی پاككەرەوەی دەست شوشتن (سابون)، كە بە كوالێتیەكی بەرز دروست كراوە و دژە بەكتریایە.

دەشڵێت: “لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەموو ئارەزوومەندان بە نرخێكی گونجاو لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك و توێژێك ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 18ی شوبات مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

نیوەی مانگی 2ی 2020 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان