ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

باران بارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: “باران بارین دەستپێدەكات”.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و نمە باران دەبارێت و هەندێك كات هەورەتریشقەی لەگەڵدایە، بەڵام لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆیان دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی پێنج شەممە كەشوهەوا گەرم دەبێت و لەناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەناوچەكانی باشووریش خۆرێكی بەتینی دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی عیراقی، ڕۆژی هەینی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران دەبارێت و هەندێك كات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، كە لەڕۆژی شەممەوە بەچەند پلەیەكی كەم، پلەكانی گەرما دادەبەزن و چەند ڕۆژێك دۆخی كەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك دەڵێت: “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە و لەكاتەكانی شەویشدا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش تا كۆتایی ئەم مانگە وەك خۆیان دەمێننەوە و لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە و بەتایبەتی لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە ڕوو لە دابەزین دەكەن.

هاوكات بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لەسەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە لەئەنجامی كشانەوەی وەرزی گەرمای ساڵانە لەناوچەكانمان پلەكانی گەرمی بەچەند قۆناغێك تا كۆتایی مانگی داھاتوو ڕوو لەنزمبوونەوەی یەكجاری دەكات و كۆتایی بەگەرمای بەھێز و بێزاركەر دێت.

سەبارەت بە كۆتا ڕۆژەكانی مانگی ئاب، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، بەھۆی كاریگەری شەپۆلێكی زۆر لاوازی دەریای سووری عەرەبی، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بە لاوازی كاریگەری لەسەر ناوچەكانمان ھەبووە ھەوری جیاجیا لە ئاسمانی ناوچەكاندا بەدی كراوە و پێشبینی شەپۆلێكی لاوازی باران بارین و ھەورەتریشقە دەكرێت بەتایبەت بۆ سنوری ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە جیاجیاكانی ھەرێم بەتایبەت لە سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆك و موسڵ.

ژینگە

وێنە؛ نزیکەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە سیتەك سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە شنووری شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندەکانی گەڕەدێ و تەگەرانی سەر بە شارەدێی سیتەك، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کەوتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی 550 دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوكاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: ئەمڕۆ پلەی گەرما لە کەرکوك دەگاتە 49

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە كەركوك 49 و لە سلێمانی 42 و لە هەولێر و دهۆكیش 43 پلە دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە كە سبەی شەممە، گەرما لە سلێمانی و كەركوك و دهۆك یەك پلە دابەزێت، هەولێریش وەك خۆی دەمێنێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

كەشناسی ئاشكراشیكرد، كەشوهەوای ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە دوێنێ
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سەنتەری پارێزگاكان بەم شێوەیە، سەنتەری هەولێر 45 پلەی سیلیزی، سەنتەری سلێمانی 43 پلەی سیلیزی، سەنتەری دهۆك 42 پلەی سیلیزی، سەنتەری كركووك 47 پلەی سیلیزی، سەنتەری هەڵەبجە 44 پلەی سیلیزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان