ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕاپرسییەك: دۆخی ئاو و كارەبا لە هەرێم باش بووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی (هەولێر ماڕاسۆن) بەهاوكاری ڕێكخراوی USAID ئەمریكی ئەنجامی ڕاپرسیەكی لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گشتی و هەماهەنگی نێوان حكومەت و هاووڵاتی و نرخەكان، هەروەها كاتەكانی پێدانی كارەبا و كۆنتڕۆڵكردنی زیادەڕۆییەكان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، هەزار و ۱۹ كەس لە سەرجەم شارەكانی هەرێم لە ڕاپرسیەكەدا بەشداربوون و ٤۲ پرسیار ئاڕاستەی بەشداربووان كرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەكان (ئاو – كارەبا) لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە، لە ٥۰٪ بەشداربووان ڕایدەگەیەنن ئەو كارەبایەی پێیان دەدرێت بەشی جێبەجێكردنی كارەكانیان دەكات و لە ٤۹٪ دەڵێن بەشمان ناكات، هەروەها لە شەش مانگی ڕابردوودا لە ۲۷٪ بەشداربووان ڕووبەرووی گرفتی پچڕان و نەبوونی كارەبا بوونەتەوە و لە ۷۳٪ بەپێچەوانەوە هیچ گرفتێكیان نەبووە، لە ٤٦٪ بەشداربووانیش ڕایدەگەیەنن دوای ڕۆژێك زیاتر كێشەی پچڕانی كارەبایان بۆ چارەسەر كراوە.

هەر بەپێی ڕاپرسیەكە، لە ٦۷٪ بەشداربووان دەڵێن ڕاكێشانی كارەبا بەشێوەی نایاسایی كاریگەری هەبووە لەسەر خراپبوونی كارەبا، سەبارەت بە دابینكردنی هێڵی سكاڵا و تۆماركردنی سكاڵا ، لە ٤٤٪ی بەشداربووان پێیان وایە خەڵك سكاڵا لەسەر بوونی سەرپێچی تۆمار دەكات، لەبەرامبەردا زۆرینەی بەشداربووان، كە لە ٤۷٪ پێكدێنن پێیان وایە هاووڵاتیان سكاڵا تۆمار ناكەن، لە ٦۸٪ هاووڵاتیانی بەشدابووش پێیان وایە پچڕانی كارەبا ئەمساڵ باشتربووە لەساڵانی ڕابردوو.

لەپرسیارێكدا دەربارەی ئەوەی ئەگەر كارەبا بكرێت بە ۲٤ كاتژمێر ئایا ڕازیت نرخی زیاد بكرێت؟ لە ۲۲٪ بەشداربووان لەگەڵ زیادكردنی نرخن بۆ100% و لە ٤۸٪ی بەشداربووان لەگەڵ ئەوەن بەڕێژەی 25- 50% زیادبكرێت و لە ۲۳٪ی بەشداربووان لەگەڵ زیادكردنی نرخ نین.

لەبارەی دۆخی ئاو لە ٤٤٪ی هاووڵاتیان دەڵێن باشتر دەبێت و لە ۱۹٪ دەڵێن خراپتر دەبێت، لە ۷۳٪ هاووڵاتیانیش ئەو بڕە ئاوەی پێیان دەدرێت بەشیان دەكات و لە ۲٥٪ دەڵێن بەشمان ناكات، لە ۲۳٪ی هاووڵاتیان دەڵێن لەشەش مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی گرفتی نەبوونی ئاو بوونەتەوە، لە ٤۹٪ بەشداربووانی ڕاپرسیەكەش پێیان وایە هاووڵاتیان سكاڵا تۆمار ناكەن لەسەر ئەو سەرپێچیانەی دەكرێت لەگەڕەكەكانیان.

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ماددەیەك لە بودجە دەربارەی دەرماڵە و میلاكی فەرمانبەران زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراق پێشنیاریان بۆ زیادكردنی ماددەیەكی دوو بڕگەیی لە بودجەدا لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و هێزە سەربازییەكان كردووە.

بەپێی یاداشتێك، كە واژۆی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری لەسەرە و هودا سەجاد، پەڕلەمانتاری عیراقی بەرزی كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمان، داوا كراوە ماددیەك بۆ پڕۆژە یاسای بودجە زیاد بكرێت سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و بریندارانی هێزە سەربازییەكان.

بەپێی یاداشتەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، داوا كراوە بڕیاری ژمارە 315ی حكومەتی عیراق بخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ (2020)، كە تێیدا حكومەت پابەند دەكرێت بە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەی خۆی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و كارمەندانی كرێی ڕۆژانە و وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.

هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە، “سەرجەم بریندارەان و پەككەوتووانی سەر بە وەزارەتی بەرگری دەرماڵەی ناوچە گەرمەكان (ناوچە شەڕەكان)یان بۆ هەژمار بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گوزەران و ژیانی كرێكاران لە دۆخێكی خراپدایە

خەڵك-ئارام سەردار
لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان هۆشداری لە دۆخی خراپی كرێكاران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە 4 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن ڕەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە لەماوەی ۹ مانگی ڕابردوو، ٤ كرێكار لەسەر كارەكانیان و لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت: “بەشێك لەهۆكارەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران و برینداربوونیان ئەوەیە كرێكاران پابەندی سەلامەتی خۆپارێزی و ڕێنماییەكان نابن لەسەر كارەكانیان”.

وتیشی، “بەداخەوە بەهۆی كۆرۆنا چەند مانگێك كەرەنتینە بوو و زۆربەی كار و پڕۆژەكانیش وەستان، بۆیە كرێكاران لەدۆخێكی داراییان خراپدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان