ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەو ژنەی لە قەڵادزێ خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنەی دوێنێ خۆی سوتاند بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر 10:15 خولەكی شەوی ڕابردوو ژنێك بەناوی ( م. ع. ر) لەدایكبووی ساڵی 1983، دانیشتووی قەڵادزێ لە لایەن كەسوكارەكەیەوە بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

پۆلیس ئاشكرایدەكات، بە وتەی دایكی، كچەكەی نەوتی كردووە بەخۆیدا و دواتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، چونكە باری دەرونی ناجێگیر بووە و چەند جارێكیش بەمەبەستی چارەسەر براوەتە لای پزیشك.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی نەخۆشخانە ڕێژەی سوتاوەكەی زۆر بووە و دوای چارەسەری سەرەتایی و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بەڕێكرا بۆ سلێمانی، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 4 شەممە گیانی لەدەستدا و مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

تەندروستی هەولێر دەربارەی كۆرۆنا بڕیارێك بۆ هاووڵاتیان دەردەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەمەبەستی خۆپارێزی و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەندروستی هەولێر بڕیارێك بۆ هاووڵاتیان دەردەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان (نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش) كە سەردانی گشت دەزگا تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەكەن، پێویستە (دەمامك)یان پێبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ڕێگە نادرێت هیچ كەسێك بچێتە ژوورەوە بەبێ دەمامك.

ماوەی چەند ڕۆژێكی شەپۆلێكی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێمی كوردستانی گرۆتەوە و ڕۆژانە ژمارەیەك هاووڵاتی لە شارەكانی هەرێم تووشی ئەو پەتا كوشندەیە دەبن و لە ئێستاشدا چەند نەخۆشێك لە هەولێر و سلێمانی دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ نەخۆشێكی كۆرۆنا لە سلێمانی لەدۆخێكی خراپدایە


خەڵك- بەشی هەواڵ
پێنج توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی باری تەندروستییان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنادا، كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، دەیان گومانلێكراو و تووشبووی ڤایرۆسەكە لە سلێمانی تۆماركراون، بەڵام باری تەندروستیی ژمارەیەكیان ناجێگیرە.

لە ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیدا، كە دیجیتاڵ میدیای(KNN) بڵاویكردۆتەوە، ڕاستەوخۆ ئەو هۆڵی چاودێرییە نیشاندەدات، كە تووشبووانی كۆرۆنای تێدان.

پێشتریش د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاندبوو، دۆخی بەشێك لەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون ناجێگیرە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی لە تەنگەژەدایە.

پێنج توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی باری تەندروستییان ناجێگیرە

کەمێکی دیکە دیجیتال میدیای (KNN) زانیاری زیاتر بلاودەکاتەوە..پێنج توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی باری تەندروستییان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، دەیان گومانلێکراو و توشبووی ڤایرۆسەکە لە سلێمانی تۆمارکراون، بەڵام باری تەندروستیی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.بریار نامیق پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای(KNN)، نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی بەسەردەکاتەوە و لە نزیکەوە دۆخی تەندروستی توشبووەکان دەگوازێتەوە، لە راپۆرتێکی ڤیدیۆیدا کە کەمێکی دیکە دیجیتاڵ میدیای(KNN) بڵاویدەکاتەوە، ڕاستەوخۆ ئەو هۆڵی چاودێرییە نیشاندەدات کە توشبووانی کۆرۆنای تێدان.پێشتریش د. هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای(KNN)ی راگەیاندبوو، سەرچاوەی بەشێک لەو کەسانەی توشوی ڤایرۆسەکە بوون ناجێگیرە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی لە تەنگەژەدایە.

Posted by KNN on Saturday, May 30, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی موچەی مانگی شوبات نییە


خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوا لەحکومەتى هەرێم دەکات، بە ئەو بڕە پارەیەی بەغداد ناردوویەتى لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەى مانگی شوبات دابەشبکات.

 

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لەوتەیەکیدا ڕایگەیاند، چوار سەد ملیار دیناری مانگی نیسان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆران خەرج بکات.

 

وتیشی: هەروەها ئەو پارەیەش کە دەمێنێتەوە بە داهاتی ناوخۆ تەواوی بکات، هەروەک چۆن مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بە داهاتی ناوخۆ دابەشکرد و لە ئێستاشدا هیچ پاساوێک نییە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مانگی شوبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان