ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانكۆلاین دەخرێتە كار
ئاگادارییەك بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی (خولی یەكەم و دووەم) دەتوانن وشەی تێپەڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) لە خوێندنگەكانیان وەربگرنەوە.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، توانرا وشەی تێپەڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) بۆ سەرجەم دەرچووان ئامادەبكرێت و ئەمڕۆش وشەی تێپەڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە كرا.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەردوو خولی یەكەم و دووەم دەكات، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە سەردانی خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم)”.

وتیشی، “پێویستە دەرچووان بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەكانیان بیپارێزن، چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانكۆلاین) پڕبكەنەوە”.

 

کوردستان

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سنووری گرێ سپی دوو هاووڵاتی شەهید بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە گوندەكانی ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی ڕۆژئاوای كوردستان، دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

بەهۆی هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی مەدەنی لەگوندی قەرەنفول لە ڕۆژئاوای گرێ سپی، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی مەنبەج و كۆبانێ‌ كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەبات.. كچە خوێندكارێك گیانیلەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر كچە خوێندكارێك لەكاتی دابەزین لەو پاسەی هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێری پاسەكەیەوە كەوتووەتە ژێر تایەی پاسەكە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.

مقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/11/2019 لە شارۆچكەی خەبات خوێندكارێكی كچ بەهۆی بێ ئاگایی و خەمساردی شۆفێرەكەیەوە كە هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات كەوتە ژێر تایەكانی ئەو پاسەی كە لێی دابەزیوە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە كچە خوێندكارەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“بێ‌ ڕێزی بەرامبەر لیژنەكانی تەندروستی دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، وەك ئەوەی تێبینی كراوە لە لایەن زۆرینــەی خاوەنكارەكانەوە بێ ڕێزی بەرامبەر ئەندامانی لیژنە تەندروستیەكان دەكرێت، دەشڵێت: “هەر خاوەنكــارێك بێ ڕێزی بەرامبەریان بكات ڕێكاری یاسایی توند لەدژیان دەگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، وەك هـەمـوو لایەكتان ئاگـادارن لیـژنەكانی چاودێری تەندروستی و خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان شەو و ڕۆژ بەبێ وچان و ماندوبوون بە سەرما و گەرما لە خزمەت هاووڵاتیاندان لە پێناو پاراستنی تەندروستیان.

ڕاشیگەیاندووە، وەك ئەوەی تێبینی كراوە لە لایــەن زۆرینەی خاون كارەكانەوە بێ ڕێزی بەرامـبـەر ئەندامانی لیژنە تەندروستیەكان دەكرێت، كە كوڕ و كچی ئەم شارەن.

جەختیشی كردۆتەوە، ئاگاداری تەواوی خاوەنكارەكان دەكەینەوە بۆ داهاتوو ئەگەر بێتو هەر خاوەن كـارێك بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئەندامانی هەر لیــژنەیەك بكـات ئاوا ڕێكاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان