ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ ماڵی كاندیدێكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاندیدێكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لە تونس ئاشكرای دەكات، كە ماڵەكەی سووتاوە و دەشڵێت: “تەواوی كەلوپەل و بەڵگەنامەكانی ناو ماڵەكەم سووتاون”.

لەیلا هومامی، كاندیدی سەرۆكایەتی تونس لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ماڵەكەی لەكاتی ئاگرگرتنیدا نووسیویەتی، “ماڵەكەم بەتەواوی سووتا و بەوهۆیەوە زۆر بەتوندی ماندەگرم لەخواردن تا ئەوكاتەی تاوانبارەكە دەدۆزرێتەوە”.

لەیلا، بەدووریشی نەزانیوە سووتانی ماڵەكەی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەوە هەبێت.

دەشڵێت: “دادگا بەویژدان نەبووە بەرامبەر ئەو زیادەڕەویەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەرامبەری كردم، بۆیە ئەوەی ڕوویدا بەرپرسیارێتی ئەوانە بیدۆزنەوە”.

لەیلا هومامی دوای ئەوەی خۆی كاندید كرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵات، كە لە 17ی 11ی ئەمساڵ خولی یەكەمی ئەنجام دەدرێت، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە ڕەتكرایەوە و دواتر لەدادگای كارگێڕی سكاڵای تۆماركرد، بەڵام ئەو دادگایەش تانەكەی وەرنەگرت.

بڕیار بوو لە 17-11-2019 گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە تونس ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی كۆچی دوایی قید سبسی لە 25ی مانگی ڕابردوو، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كاتەكەی پێشخست بۆ 15-9-2019 بەپێی دەستوری ئەو وڵاتە.

اليوم الاثنين 26 اوت 2019انا الدكتورة ليلى الهمامي أعلن عن دخولي في إضراب جوع وحشي إذا لم تكشف وزارة الداخلية عمن…

Posted by ‎Dr. Leila Hammami الدكتورة ليلى الهمامي‎ on Monday, August 26, 2019

من احرق بيتي اسابيع قبل الانتخابات ؟ لماذا كل هذا الدمار والحصار الإعلامي الذي اعيشه؟هذا بيتي الذي احرقته يد المافيا السياسية في تونس من أجل القضاء على كل أمل لي في الترشح للرئاسة. قناة نسمة رفضت نشر الخبر وجميع الاعلاميين دون استثناء ممن تلقوا التعليمات بالتعتيم على الخبر… واليوم يلومني بعض من يعمل في تلك القناة وغيرها على عدم تعاطفي مع نبيل القروي. انا مع تطبيق القانون بكل حزم خاصة في ما يخص المرشحين لمناصب عليا في الدولة فهكذا يقع القضاء على الفساد من رأسه. والتوقيت مناسب جدا لا بل هو أنسب وقت للايقافات ويجب تعميم هذا الإجراء على كل المتورطين في قضايا فساد. اصدقائي انا لم أبيّض الاموال بل كنت ضحية حرق ممتلكاتي دون ذنب أو خطية. انا لم أتلقى أموالا من الخارج بل هذا بيتي امامكم يحترق وهو خلاصة شقائي وتعبي وعرق جبيني في غربتي. انا لم أكذب على الشعب ولم أسرق ولم انافق… وانا من هذه الدولة براء من كل ضريبة … بل دفعت ضريبة ترشحي للرئاسية غاليا رغم انه حقي الدستوري. ولليوم اطاعن مافيا القوانين للدفاع عن حقي وحق كل مواطن لا ينتمي للمافيا السياسية في اعتلاء مناصب نحن أحق بها من اي احد من حيث الاقتدار والشهائد العلمية والتجربة المهنية والعلاقات الدولية والكاريزما وقوة الإرادة ونظافة اليد ومحبة الوطن. الدكتورة ليلى الهمامي المرشحة رقم ١ للانتخابات الرئاسية 2019

Posted by Leila Hammami on Monday, June 24, 2019

جیهان

ڕوسیا: سوپای سوریا لەسەر سنوور بڵاودەكرێتەوە
ئەمریكا: هەسەدە لە ناوچەی ئاگربەست كشاوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەمریكا پابەندبوونی شەڕڤانە كوردەكان بە بڕیاری ئاگربەست دووپاتدەكاتەوە و ڕوسیاش دەڵێت: “سوپای سوریا لەسەر سنوور بڵاودەكرێتەوە”.

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكیدا لە دامەزراوەی كەلەپووری لە واشنتن ڕایگەیاند، كە لەلایەن فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل-ی كوردییەوە نامەیەكمان بەدەست گەیشتووە و تێیدا هاتووە، كە سەرجەم هێزەكانیان لە ناوچەی ئاگربەست كشاندۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو گەیشتنم بۆ ئێرە پەیوەندیم هەبووە لەگەڵ تیمی گفتوگۆكان لەگەڵ هەردوو لایەنی كوردی و توركیی تاوەكو بگەینە ڕێككەوتنێك بۆ ئەوەی ئاگربەستی هەمیشەیی ڕابگەیەنین و بۆ ئەوە گەشبینین، كە بەم زووانە ئەوە ڕابگەیەنرێت.

جەختیشی كردەوە، كە گفتوگۆكان بەردەوامن.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سوپای سوریا لەسەر سنوورەكانی توركیا بڵاودەكرێنەوە و 15 خاڵی چاودێری دادەنێن بە درێژایی سنوورەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەگەڵ ئەوەنین ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا دروست بكرێت لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە “بەهیچ شێوەیەك توركیا ناچێتە ناو كۆبانێ‌ و مەنبج” ئەمە سەرەڕای ئەوەی قامیشلۆ و ناوچە كوردیەكانی دیكە بەدەركراون لە ڕێككەوتنەكە و ناوچەی ئارام نێوان سەرێكانی و گرێ‌ سپی دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو نەخشەیەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویكردۆتەوە، ئەو خاڵە چاودێریانەی سوپای سوریا دەكەونە دەرەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا.

لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپا لە گفتوگۆدان لەسەر پڕۆژەیەكی ئەڵمانیا بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، كە توركیا لێی بكرێتە دەرەوە و لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوای ڕێككەوتنی پۆتین و ئەردۆغان پێگەی كورد چی دەبێت؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی زانكۆ لە فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، داهاتووی كورد لە سوریادا بەو شێوە دراماتیكیە نیە، كە میدیای كوردی باسی دەكات، لە داهاتوودا كورد پێگەیەكی تایبەتی دەبێت، دەشڵێت: “هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بە سوپای دەوڵەت دەبن”.

عادل باخەوان، مامۆستای زانكۆی فەڕەنسا و چاودێری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، داهاتووی كورد لە سوریادا بەو شێوە دراماتیكیە نیە، كە میدیای كوردی باسی دەكات، ئەوەی لە ئێستا و لەژیر چاودێری پیاوە بە‌هێزەكەدا (ڤلادیمیر پوتین) ئامادە دەكرێت داهاتووی سوریایە، كە لەنێو ئەو داهاتووەدا كورد پێگەیەكی تایبەتی دەبێت.

دەشڵێت: “هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بە سوپای دەوڵەت دەبن و ژیانیان بۆ دابین دەكرێت و بۆ ئەمەش میكانیزمێكی چاودێری تایبەت لەلایەن ڕوسەكانەوە دادەنرێت و لە پشت كەوالیسەكانەوە پەیوەندی لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا دروست بووە و بە نافەرمی یەكتری دەبینن و سەرقاڵی ئامادەكردنی بەیەكگەشتنی فەرمی هەردوو لایەنن بە ئەردۆگان و ئەسەدیشەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێككەوتنی توركیا و سوریا، ڕاستەوخۆ دەبێت بە سەرەتای ئاشبەتاڵی ئەو شتەی، كە ناونرابوو شۆڕشی سوری، ئەمەش یەكسانە بە كۆتاییهاتنی خەونی سوریایەكی دیموكرات یان سوریای برایانی موسڵمان، بەشێكی زۆر لە شیكاریە فەڕەنسیەكان بەم ئاڕاستەیەدا دەڕۆن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەم قۆناغە نوێیەدا ئەسەد دەخرێتە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی كۆمەڵێك میكانیزمەوە، كە مۆسكۆ وەك ئەندازیاری یەكەم و بەپرس و ڕا لەگەڵ توركیا و ئێران و ئەمریكا و ئەوروپادا دایاندەڕێژێت، لێرەوە زەمەنێكی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێدەكات، كە ئێمە ناویدەنێین (زەمەنی پوتین) لەنێو ئەم زەمەنە نوێیەدا دەرفەتێكی باش هەیە بۆئەوەی كورد لە چەند پانتاییەكدا وەك ئەكتەرێكی مامناوەندی ڕۆڵی گرنگ نەك سەرەكی، ببینێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: مەزڵوم كۆبانێ‌ سەركردەیەكی مەزنە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەربارەی دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات و دەڵێت: “لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌، سەركردەی هەسەدە قسەم كردووە و كوردەكان دەپارێزین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند، كە سەربازەكانمان لە سوریا هیچ زیانێكیان پێ‌ نەگەیشتووە و چەند سەربازێكمان بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكان دەمێننەوە.

ڕاشیگەیاند، كە لەگەڵ توركیا قسەمان كردووە و ئاگربەست دەبێتە هەمیشەیی و ناوچەی ئارام دروست دەكەین و بەوهۆیەوە سزاكان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرین.

ڕاشیگەیاند، كە لە ناوچەكە دەكشێیینەوە و شەڕ ناكەین و ئەوانەی ناوچەكە با خۆیان شەڕی خۆیان بكەن.

وتیشی، “لەگەڵ جەنڕاڵ مەزڵوم كۆبانێ‌، سەركردەی هەسەدە قسەم كردووە، ئەو پیاوێكی زیرەك و لێهاتووە و دڵنیای كردمەوە، كە پابەندن بە ئاگربەست و ئەو داعشانەی هەڵاتبوون دەستگیر دەكرێنەوە و سوپاسی ئەمریكای كرد، كە هاوكاریان بووین و پاراستومانن”.

جەختیشی كردەوە، كە كوردەكان پارێزراو دەبن و وتیشی، “سوپاسی مەزڵوم دەكەم بۆ ئەو تێگەیشتنەی هەیەتی و ئەو ڕوونكردنەوەیی هەیبوو بۆ نوێنەرەكەمان و ئێمەش هەزاران كوردمان پاراست”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، كە توركیا بەڵێنی پاراستنی پێكهاتەكانی داوە، بۆیە ئەگەر پابەند نەبێت سزای توندی بەسەردا دەسەپێینین بەتایبەتی لەسەر پۆڵای وڵاتەكە.

دەشڵێت: “هەندێك وتیان دەبێت ڕێگری لە لەشكركێشی توركیا بكەین، بەڵام دەبوو هەزاران سەرباز بەرینەوە ناوچەكە و شەڕ ڕووبدات و سزای وڵاتێكی هاوبەشی خۆمان لە ناتۆ بدەین، بۆیە ئەوەمان نەكرد و ڕێگەی ئاشتیمان هەڵبژارد و ئێستاش دەردەكەوێت، كە كاری باشمان كرد و كۆتاییمان بە شەڕ هێنا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان