ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

نایمار هه‌ڵوێستی خۆی به‌ ئیداره‌ی پاریس ڕاگه‌یاندووه‌ و ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کۆتاییه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی به‌ئاشکرا ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی ئاگادارکردۆته‌وه‌، که‌ ده‌یه‌وێت دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و یانه‌کانی یوڤانتۆس و ڕیاڵ مه‌دریدی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

پۆرتاڵی “ئۆکه‌ی دیاریۆ” له‌زاری سیلڤیا فۆنتی ڕۆژنامه‌وانی ئیسپانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ دوێنێوه‌ نوێنه‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئۆسکار گورۆ و ئیریک ئه‌بیدال گه‌یشتونه‌ته‌ شاری پاریس، له‌م نێوه‌نده‌دا لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان کۆبونه‌وه‌ی به‌ ئه‌ستێره‌که‌ی سیلیساو‌ کردووه‌ و یاریزانه‌که‌ به‌ ئاشکرا ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ ته‌نها خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌.

به‌هۆی هه‌ڵوێستی نایماره‌وه‌‌، دووباره‌ ناسڕ خلێفی ده‌رگای گفتوگۆیه‌کی چڕوپڕی به‌ڕووی نوێنه‌رانی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌دا کردۆته‌وه‌ و داوای بڕی ١٠٠ ملیۆن و عوسمان دیمبیلی و نیڵسن سیمیدۆی کردووه‌، به‌ڵام ئه‌بیدال و هاوه‌ڵانی ده‌یانه‌وێت به‌بڕی ١٠٠ ملیۆن و دیمبیلی گواستنه‌وه‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی سیمیدۆ تێهه‌ڵکیش به‌ گفتوگۆکان بکرێت.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، نایمار هێشتا یاریزانی پاریسه‌ و ته‌نها گفتوگۆ له‌ئارادایه‌، بۆیه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پلانی “له‌سه‌رخۆیی و چاوه‌ڕوانیان” به‌گه‌ڕخستووه‌ و ده‌یانه‌وێت بزانن مامه‌ڵه‌ی نێوان بارسا و پاریس به‌چی ده‌گات، له‌دوای زانینی ئه‌نجامی کۆتایی و ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌مجاره‌ بارسا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا دووباره‌ پێرێز و هاوه‌ڵانی دێنه‌وه‌ نێو هاوکێشه‌که‌ و پێشنیاری خۆیان ئاڕاسته‌ی قه‌ته‌ریه‌کان ده‌که‌ن.

“ئۆکه‌ی دیارئۆ” نوسیویه‌تی، گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ ناوداره‌که‌ بۆ ڕیاڵ مه‌درید ئاسان نابێت، چونکه‌ نوێنه‌رانی پاریس به‌رده‌وام داوا ده‌که‌ن ڤینیسیۆز جونیۆرز له‌نێو هاوکێشه‌که‌دا ناونوس بکرێت و ئه‌و ناوه‌ش به‌نسبه‌ت پێرێز و زێدانه‌وه‌ هێڵی سوره‌، هه‌روه‌ها یاریزانه‌که‌ش خه‌ون به‌ بارساوه‌ ده‌بینێت نه‌ک مه‌درید.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکانی یورۆ ٢٠٢٠ (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆش ململانێی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا

سڕبیا – ئۆکرانیا (٥:٠٠)

لۆکسمبۆرگ – پورتوگال (٥:٠٠)

کۆسۆڤۆ – ئینگلتەرا (٨:٠٠)

بولگاریا – چیک (٨:٠٠)

مۆڵدۆڤا – ئایسلەندا (١٠:٤٥)

ئەلبانیا – فەرەنسا (١٠:٤٥)

ئەندۆرا – تورکیا (١٠:٤٥)

پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

ئۆگەندا – مالاوی (٤:٠٠)

ئەفریقای باشور –سودان (٤:٠٠)

ئیسواتینی – سەنیگال (٤:٠٠)

بەنین – سیرالیۆن (٤:٠٠)

چاد – مالی (٤:٠٠)

باشوری سودان – بۆرکینا فاسو (٤:٠٠)

غینیا – نامیبیا (٧:٠٠)

ڕواندا – کامیرۆن (٧:٠٠)

کۆنگۆ – غینیا بیساو (٧:٠٠)

لیسۆتۆ – نایجیریا (٧:٠٠)

گابۆن – ئەنگۆلا (١٠:٠٠)

جامی جیهانی لاوان (خوار ١٧)

هۆڵەندا – فەرەنسا (پلەی سێیەم و چوارەم ٩:٠٠)

مەکسیک – بەرازیل (یاریی کۆتایی ١:٠٠ شەو)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیڤاڵدۆ: کێ درێسی ژمارە (١٠)ی پێشکەشی پاکوێتا کردووە ؟!

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین، لوکاس پاکوێتا درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پۆشی و ئەم بڕیارەش ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی توڕە کرد.

شەوی ڕابردو لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین کە لە بەرژەوەندی سەماکەرانی تانگۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات، لوکاس پاکوێتای یاریزانی یانەی ئەی سی میلان درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پێبەخشرا، ئەم هەنگاوەش توڕەیی ڕیڤاڵدۆی هاونیشتیمانی لێکەوتەوە کە لەپێشوودا هەڵگری هەمان ژمارە بووە.

ڕیڤاڵدۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی “کۆریری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتینم بینی و هەستم بە توڕەیی و خەمباری کرد کاتێک بینیم درێسی ژمارە ١٠ بەخشراوە بە پاکوێتا، ئەو بڕیارە هیچ خەتای یاریزانە هاونیشتیمانەکەمی تێدا نییە، بەڵکو هەڵەی دەستەی هونەری هەڵبژاردەکەیە کە ئەو بەرپرسیارێتیە گەورە و گرانەیان خستۆتە سەر شانی، بەرپرسیارێتی ژمارە ١٠ی ئەفسوناوی تەنها بە ئەفسانەکان جێبەجێ دەکرێت، دەبێت ڕێز لەو ژمارەیە بگیرێت کە لەپێشودا پیلێ و کاکا و نایمار و زیکۆ و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینیۆ پۆشیویانە”.

بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی سەماکەرانی سامبا بەرامبەر مێسی و هاوڕێیانی درێسی زەردی ژمارە (١٠) بەشێوەیەکی کاتی بەخشرایە لوکاس پاکوێتا، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە هەرگیز لەڕووی هونەری و ناو ناوبانگەوە ناگاتەوە بەو ئەفسانانەی پێشتر هەڵگری ژمارەکە بوون، بۆیە ئەم بڕیارەی دەستەی هونەری سامبا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەڕێوەبەری پاریس دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەوڵی پەلکێشکردنی یاریزانێکی تر دەدات !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی چاودێریان خستۆتە سەر ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە و لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، ماوەی دوومانگە ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بە سەرۆکایەتی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی چاودێری بارودۆخی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە دەکەن، پلانیشیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ داوای گواستنەوەی بکەن.

ئومتیتی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی بەرشلۆنەدا بەشداری نەکردووە و پێگە سەرەکیەکەی بۆ کلیمێنت لانگلێتی هاونیشتیمانی لەدەستداوە، ئەوەش بێزاری لای خودی یاریزانەکە و دەستەی هونەری یانە کەتەلۆنیەکە دروست کردووە، بەشێوەیەک کە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی “کالچیۆ میریکاتۆ”، نوێنەرانی پاریس پێیان وایە بوونی مارکینیۆس و کیمبیمپی و عەبدو دیالۆ کێشە بەرگریەکانی پێکهاتەی توخێلی چارەسەر نەکردووە و چاودێری بارودۆخی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکەی ئازولگرانا دەکەن، بەڵکو بەسود وەرگرتن لە پێگەی ئێستای دەیانەوێت هەنگاو بۆ گواستنەوەی بنێن.

ئومتیتی تا ٢٠٢٣ بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەیە و گواستنەوەی زیاتر لە بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان