ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوای جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی مامۆستا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوا لە حكومەت دەكات، هەموو بڕگەكانی یاسای پاراستنی مامۆستا جێبەجێبكرێن كە لەیەن پەرلەمانەوە لە ساڵی 2018دا داڕێژرا، بە بڕگەی تەرخانكردنی 100 هەزار دینارەكەش بۆ پارشكردنی گوزەرانی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، خەڵەف عەبدولسەمەد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”پێویستە حكومەت هەموو بڕگەكانی یاسای پاراستنی مامۆستا كە لەلایەن پەرلەمانەوە لە ساڵی 2018دا داڕێژرا جێبەجێ‌ بكات، بە بڕگەی تەرخانكردنی 100 هەزار دینارەكەوە كە بۆ باشكردنی گوزەرانیەتی، لەگەڵ گرتنەبەری تەواوی ڕێوشوێنەكانی پاراستنی لە هەموو دەستدرێژییەك”.

بە وتەی عەبدولسەمەد”تەنیا جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 70ی تایبەت بە وەزارەتی شارەوانییەكان و ئاوەدانكردەوە بۆ فرۆشتنی پەرچە زەوییەك بە بەهای 75 هەزار دينار بۆ مەترێكی چوار گۆشە بۆ مامۆستا، و جێبەجێنەكردنی پاشماوەی بڕگەكانی تری یاسای پاراستنی مامۆستا، مایەی قبوڵكردن نییە”.

ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت”مامۆستا بناغەی بنیاتنانی كۆمەڵگەیە، فەراهەمكردنی كەشی لەبار بۆی و دابینكردنی پێداویستییەكانیش بۆ مامۆستا، پێویستە لە دەستپێكی كارەكانی حكومەت بێت”.

عێراق

هۆكاری گەندەڵییە گەورەكان ئاشكرادەكات
فەتح بۆ (خەڵك) باس لە كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت پێیوایە، كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسە باڵاكان كاریگەرییەكی وەهای نابێت لەسەر پتەوكردنی بودجەی وڵات و دەڵێت، گەندەڵییەكان لە زۆری مووچەی بەرپرساندا نیین، هێندەی ئەوەی لە گرێبەستەكاندایە.

سیهام موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند”كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسان، سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكاتی وەزیران و وەزیرەكان و نوسینگەكانیان و بەڕیوەبەرە گشتییەكان و بریكارەكان دەگرێتەوە، بەڵام كاتێك بەراوردی كەمكردنەوەی ئەو بڕە دەكرێت لەگەڵ بودجەی گشتی وڵات، خاڵێكی زۆر بچوك دەردەكەوێت، بەڵام داڕشتنی ئەو یاسایە وزەیەك دەبەخشێتە شەقام و خۆپیشاندەران، چونكە لەئێستادا زیاتر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكرێتەوە، بەدەر لە خاڵەكانی تر”.

بە وتەی سیهام موسەوی:”گەندەڵی زیاتر لە نەسریەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران یان سەرۆك كۆمار یان هەر بەرپرسێكدا كۆنابێتەوە كە خەرجییەكانیان سنوردارن، بەڵام بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی كەمكردنەوەی ئەو خەرجیانە، هاندانێكی مەعنەوییە بۆ شەقام و بۆ خەڵك، تا هاووڵاتی وا هەست بكات بەدەنگەوەچوون هەیە بۆ داواكارییەكانی لەلایەن لایەنە بەرپرسەكان، گەندەڵی لە شوێن و جێگەی تردایە و پێویستە چارەسەر بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت:”گەندەڵییەكان زیاتر لە گرێبەستەكانی وەزارەتەكان و مەرزە سنورییەكان و بەندەرەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و شاروانییەكان و ئەمیندارێتی بەغدا و زیادكردنی فرۆشتنی دراو و باجەكان و تۆماری خاتووبەرە و جێگەكانی تردا هەیە كە دەكرێت پێداگری لەسەر بكرێت، بەكەمكردنەوەی گەندەڵیش لەو جێگە و شوێنانە بودجەی وڵات زیاتر پتەو دەبێت”.

بە بۆچوونی موسەوی”گەر بەندەرەكان و مەرزوە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان و باجەكان و شوێنەكانی تر كۆنترۆڵ بكرێن، ڕەنگە ڕەوشی ژیانی هاووڵاتیان و بودجەی گشتی دەوڵەت باشبوون بەخۆوە ببینن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆمسیۆن: 9 خۆپیشاندەر كوژران و 135ى تر برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی نێوان 16 تا 20ی تشرینی دووەمی 2019، لە خۆپیشاندانەكانی وڵاتدا 9 كەس كوژراون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەلایەن كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ درێژەدان بە بەكارهێنانی گوللـە و گازی فرمێسكڕیژ، لە نێوان 16 بۆ 20ی ئەم مانگە، 3 كەس لە پارێزگەی زیقار و خۆپیشاندەرێك لە بەسرە 6 خۆپیشاندەر لە بەغدای پایتەخت كوژراون”.

لە بەیاننامەكەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە”هەر لەو ماوەیەدا بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و بۆمبی دەنگی، 135 خۆپیشاندەر برینداربوون”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا سەدان كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

باس لە هەژموونەكانیان دەكات
شرۆڤەكارێكی عیراقی: ئێران بەسەر ئەمریكادا زاڵ بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شرۆڤەكارێكی عیراقی باس لە درشمی “نیشتمان دەوێت” دەكات كە لەلایەن خۆپیشاندەرانی عیراقەوە بەرزكراوەتەوە و پێیوایە، ئەو دروشمە پابەندبونێكی ئاكارییە بەرانبەر بە یەكێتی و پەكپارچەیی عیراق، داواكاریی چاكسازییشە بەبێ‌ دەستوەردانی دەرەكی.

د.محەمەد نەعناع، شرۆڤەكاری عیراقی لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”بەرزكردنەوەی دروشمی نیشتمانم دەوێت لەلایەن خۆپیشاندەرانی عیراقەوە، زیاتر پابەندبوونی ئاكارییە بە یەكێتی و یەكپارچەیی عیراق و داواكاریی چاكسازییە بەبێ‌ ڕێگەدان بە دەستوەردانی درەكی، چونكە ئاشكرایە ململانێیەكی توند لە عیراقدا هەیە لەلایەن واشنتن و تاران”.

بە وتەی ئەو شرۆڤەكارە”تاران بەشێوەیەكی قوڵ لەنێو كۆمەڵگە و دامەزراوەكانی عیراقدا ڕۆچووە، ئێرانییەكان چاوییان بە سەرۆك خێڵەكان و سیاسییەكان و مەرجەعە ئاینییەكان دەكەوێت و بەشێوەیەكی بەرچاو لەنێو عیراقدا هەژموونیان دروستكردووە، ئەمەش لەئێستادا لەلایەن زۆرێك لە عیراقییەكانەوە ڕەتدەكرێتەوە و ئەم جۆرە دەستوەردانە بە نەرێنی دادەنرێت”.

محەمەد نەعناع دەڵێت”ئێرانییەكان گەر یارمەتی و هاوكاریی عیراقییەكان بكەن لە پرۆسەی سیاسیدا، ئەوا لەو یارمەتی و هاوكارییەدا زیادڕۆییان كردووە، ئەمەش هەستێكی دوژمنایەتی لای زۆرێك لە عیراقییەكان، بە تایبەتیش شیعەكان دروستكردووە”.

لەبارەی ئەمریكاییەكانیش، نەعناع پێیوایە”ئەمریكا خواردنێكی ئامادەكراوی گونجاوی وەهای پێشكەش بە عیراقییەكان نەكرد، تا بتوانێت ڕازییان بكات، ئەمەش لە دوای ساڵًی 2003وە بە ڕوونی دەركەوت، بەڵام واپێدەچێت دەنگی ناڕەزایی خۆپیشاندەران دژ بە زیادبوونی و زاڵبوونی هەژموونی ئێرانی بێت بەسەر هەژموون و بوونی ئەمریكادا لە عیراق، بۆیە لەئێستادا خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن ئێران دەربكەن و پێشوازیی لە ئەمریكا بكەن، لانی كەم تا تێپەڕاندی ئەم قۆناغە تا عیراقێكی نیشتمانی دروست دەبێت و بتوانرێت پارێزگاریی لە خاكی خۆی بكات و ڕۆڵەكانی ڕازیی بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان