ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی هەولێر دوو دزی بەڕەگەز عەرەب دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی دوو دزی بە رەگەز عەرەب ڕادەگەیەنێت كە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 18 ساڵاندایە.

یبەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر” دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بەبوونی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە ناحیەی دارەتوو، پۆلیس دۆسیەی كردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات”.

ڕائیدی پۆلیس دلشاد حەسەن محێدین، بەرپرسی بەشی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو ڕایگەیاندوە”هەردوو تۆمەتبارەكە بە رەگەز عەرەبن بەناوەكانی (س.س.ص) تەمەن 18 و (ر.ا.ح) تەمەن 16 ساڵ، دوای دەستگیركردنیشیان تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و بەوەی 6 تاوانی دزیكردنی پارەو مۆبایلیان لە ناحیەی دارەتوو ئەنجامداوە”.

ڕائید دلشاد دەڵێت”پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ تۆمەتباران كردوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری كردون، ئەویش بڕیاریدا بەبەند كردنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان