ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ناتانیاهۆ هەڕەشە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل هەڕەشەی ئەوەی كرد كە ئێران لەهەر شوێنێكدا بێت دەكرێتە ئامانجی هێرشە سەربازییەكانیان و وتیشی فەرمانی داوەتە سوپای وڵاتەكەی خۆی بۆ هەموو سیناریۆكان ئامادە بكات.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە دوو جریوەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی هێرشە ئاسمانییەكەی وڵاتەكەی بۆ سەر گوندی عەقرەبای نزیك دیمەشقی پایتەختی سوریاوە وتی، هێزەكانیان بەو هێرشە ئامادەكارییەكانی سوپای قودسی ئێرانیان بۆ هێرش كردنە سەر چەند ئامانجێكی ئیسڕائیل پووچەڵ كردووەتەوە.

ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند، فەرمانی داوەتە هێزەكانی وڵاتەكەی خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادە بكەن و بەردەوامیش دەبین لە ڕێوشوێنەكانیان بۆ ڕێگری كردن لە پەرەسەندنی دەسەڵات و هێزی ئێران لەناوچەكەدا.

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە 20 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 8:45ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 29 هەزار و 595 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 149 هەزار و 723 كەس و 165 هەزار و 70 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان