ناوخۆیی
کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی و کچانی سیروانی نوێ پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی لاوان بوون

خەڵک-ئارام سەردار
دوای چوار ساڵ، یەکێتی گۆڕەپان و مەیدان کودستان پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی لاوانی یانەکانی کوردستانی ڕێکخست و لە پاڵەوانیەتیەکەش لە کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی و لە کچانیش سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی یاریەکان.
لە پاڵەوانیەتیەکە لە کۆی ۱۹ یانەی کچان و کوڕان، ۱۱ یانەی کوڕان و ٨ یانەی کچان لە ۱٦ یاری جۆراوجۆر ڕکابەری دەکەن، بەهۆی بەهێزی ڕکابەریەکانیش لەنێوان یاریزان و یانەکان٦ ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمارکرا.
لە کوڕان پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی ۱۱۳ خاڵ بوونە پاڵەوان و یانەکانی شێروانە بە ۱۰۲ خاڵ و ڕزگاری بە ۱۰۰ خاڵ ڕیزبەندی دووەم و سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەست هێنا.
هەروەها تایبەت بەکچان، سیروانی نوێ بە ۱۱٦ خاڵ پلەی یەکەم و یانەکانی ڕزگاری بە ۱۰٦ خاڵ و پێشمەرگەی سلێمانی بە ۱۰۰ خاڵ ڕیزبەندی دووەم و سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەست هێنا.
ناوخۆیی
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/12/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- نووسراوى یانه‌ى زانكۆى جیهان به ژماره 80 له رێكه‌وتى 1/12/2019 تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ى یانه‌كه‌یان له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان په‌سند كرا، به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان بڕیاردرا به:
- سڕكردنى تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى زانكۆى جیهان بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز، واته ناتوانى به‌شدارى له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكات له وه‌رزه‌كانى 2019/2020 و 2020/2021.
- غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ناوبراو به بڕى 1,000,000 یه‌ك ملیۆن دینار.
- ئازاد كردنى سه‌رجه‌م كچهیاریزانانى فوتساڵى یانه‌ى ناوبراو به گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاریگه‌ى چیمه‌نى ده‌ستكرد له شارى كۆیه هه‌یه و تیپى لاوانى یانه‌ى كۆیه یارى له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، داواكارى یانه‌ى كۆیه په‌سند نه‌كرا، كه داوایان كردووه له كاتى كه‌ش و هه‌واى ناله‌بار یاریگه‌ى چوارقورنه وه‌ك یاریگه‌ى دووه‌مى خۆیان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان به‌كار بهێنن.
3- له یارى نێوان برایه‌تى و دهۆك له خولى نایابى كوردستان، به هۆى هه‌ڵه‌ى زه‌قی یاریده‌ده‌رى ناوبژیوانى یه‌كه‌م (سۆران ئه‌حمه‌د)، به ره‌تكردنه‌وه‌ى گۆڵێكى دروست بۆ یانه‌ى دهۆك به بیانووى ئۆفساید، بڕیاردرا به راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ له به‌رێوه‌بردنى یارى.
4- له یارى نێوان هه‌ندرێن و ئاڵا له خولى نایابى لاوانى كوردستان، به هۆى هه‌ڵه‌ى زۆرى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه (عه‌لى ئه‌كبه‌ر) به هه‌ژماركردنى لێدانێكى سزاى نادروست بۆ یانه‌ى هه‌ندرێن و ههژمارنهكردنى لێدانێكى سزاى دروست بۆ یانه‌ى ئاڵا، بڕیاردرا به راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى دوو مانگ له به‌رێوه‌بردنى یارى.
5- به هۆى نادروستى له راپۆرتى سه‌رپه‌رشتیارى یارى نێوان هه‌ندرێن و ئاڵا له خولى نایابى لاوانى كوردستان (سامى عه‌لى)، گرینگى نه‌دان به چاودێرى ناوبژیوانى یارییه‌كه، بڕیاردرا به راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى دوو مانگ له سه‌رپه‌رشتى كردنى یارییه‌كان.
6- ئاگادارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له كاتى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى تیپى لاوانى یانه‌كه‌یان له یاریگه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر / هه‌ولێر، پیاوانى پۆلیس ئاماده بكرێن.
7- له یارى نێوان هه‌ڵۆ و كۆیه له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى كێشه و گرفتى یارییه‌كه، ئاگادارى هه‌ردوو به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ڵۆ و (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژى شه‌ممه 21/12/2019 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ، له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
8- له یارى نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و شه‌قڵاوه له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى به‌كارهێنانى مۆبایل له لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى شه‌قڵاوه (دڵشاد محه‌مه‌د ساڵح)، هه‌روه‌ها ده‌ركردنى له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
- راگرتنى ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونى له نێو یاریگه له یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى.
- غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
9- یارییه‌كانى گه‌ڕى چواره‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه 17/12/2019 به‌رێوه ده‌چێت.
10- بڕیاردرا بۆ له‌مه‌ودوا له خولى نایابى كوردستان، سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان به‌مشێوه‌یه بێت:
- سه‌رپه‌رشتیارى گشتى یارى.
- سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان.
11- دواى لێكۆڵینه‌وه له رووداوى تاقیكردنه‌وه‌ى ناوبژیوانان له نێوان سكرتێرى لێژنه‌ى ناوبژیوانان (سیروان سه‌لمان) و (هیوا عه‌لى) ناوبژیوان، ده‌ركه‌وت لێك تێنه‌گه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه، دواى ئاشتبوونه‌وه و گیانى لێبورده‌یی هه‌ردوولا، بڕیاردرا به داخستنى دۆسیه‌كه و دووباره كردنه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى تیۆرى و جه‌سته‌یی بۆ ناوبژیوان (هیوا عه‌لى) له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت.
12- ئاگادارى ئه‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژى شه‌ممه 21/12/2019 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كارى پێویست.
- جه‌وده‌ت ناسح
- وه‌لید عه‌بدولره‌حمان
- سینان ناسر
- قوسه‌ى محه‌مه‌د
- ئه‌حمه‌د نۆفل
ناوخۆیی
بەوێنە، برایه‌تی هێرشبه‌رێكی دیار و ناسراوی كوردستان و عێراقی هێنایه ڕیزه‌كانی

خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار
یانەی وەرزشی برایەتی گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەتوانای بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.
لەڕاگەیەنراوێدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێرداوە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، بەشێوەیەکی فه‌رمی ئه‌مرۆ شه‌ممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ دەستەی کارگێڕی یانەکەمان گەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ یاریزانی هێرشبەری یانه‌ی (نه‌وت)ی شاری به‌غدا (فەرحان شکور) بۆ یاریکردن لە خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان.
دەشڵێن، ناوەڕۆکی گرێبەستەکەش بەمشێوەیە کەوا یاریزانی ناوبراو تاکو دەسپێکی خولی نایابی عیراق یاری بۆیانەکەمان دەکات، هه‌ر ئه‌مڕۆش یاریزانی ناوبراو به‌شداری مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌كه‌مانی كرد.
ناوخۆیی
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/12/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- له سه‌رجه‌م خوله‌كانى كوردستان، ته‌نیا راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رانى راهێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ناوچه‌ى هونه‌رى رێنمایی بده‌ن به یاریزانه‌كانیان.
2- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوى لێژنه‌ى ناوبژیوانان و ناوبژیوانێك له تاقیكردنه‌وه‌كانى ناوبژیوانانى كوردستان، كه له رۆژى 2/12/2019 ئه‌نجامدرا، لێژنه‌كه پێك دێت له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه:
• هادى كه‌ریم ـ سه‌رۆك
• كرێكار زرار ـ ئه‌ندام
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام
3- داوا له سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و ههڵسهنگێنهرانى ناوبژیوانانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 14/12/2019 له كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كارى پێویست، هه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بێت خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت.
4- بڕیاردرا به لادانى به‌ڕێز (له‌بیب حه‌بیب) له لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانانى كوردستان، له شوێنى ئه‌و به‌ڕێز (نه‌وزاد ساڵح) ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
5- له یارى نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر له گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى نایابى كوردستان، به هۆى هه‌ڵه‌ى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه (محه‌مه‌د نه‌جاح) به ههژمارنهكردنى گۆڵێكى دروست بۆ یانه‌ى هه‌ندرێن، له‌سه‌ر راسپارده‌ى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانانى كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنى ناوبراو بۆ دوو هه‌فته له به‌ڕێوه‌بردنى یارى.
6- راگرتنى هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان (ئه‌رسه‌لان قادر) بۆ دوو هه‌فته، ئه‌مه‌یش به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى و هه‌ڵه له هه‌ڵسه‌نگاندنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارى نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر له گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى نایابى كوردستان.
7- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى سۆران به كۆنترۆڵكردنى یاریگه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى توند و تۆڵ، له یارییه‌كانى داهاتوو هه‌ر كێشه و گرفتێك له یاریگه‌كه‌یان رووبدات تووشى سزاى توند ده‌بن.
8- تایبه‌ت به خولى نایابى لاوانى كوردستان بڕیاردرا به:
أ- زیادكردنى سێ یاریزان له لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات)، كه‌واته ژماره‌ى یاریزانان ده‌بێته (28) یاریزان.
ب- مه‌رجه یاریزانه‌كان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بن.
9- له یارى نێوان سه‌یدسادق و رزگارى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سه‌یدسادق به بڕى (300000) سێسه‌د هه‌زار دینار، به هۆى به‌كارهێنانى یاری ئاگرین و بڵندگۆ.
• پێویسته پێش یارى داهاتوویان بڕى غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت و، له كاتى دووباره بوونه‌وه‌ى سزاكان توندتر ده‌بێت.
• راگرتنى سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كه (ئه‌حمه‌د قاسم) بۆ دوو هه‌فته، به هۆى رێگه‌دان به به‌كارهێنانى بڵندگۆ و رانه‌گرتنى یارییه‌كه و كه‌مته‌رخه‌مى.
10- بۆ له‌مه‌ودوا یارییه‌كانى سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، له كاتژمێر 2:00 ـى ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
11- ئاگادارى یانه‌ى زێره‌ڤانى ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له كاتى باران بارین و كه‌ش و هه‌واى ناله‌بار یاریگه‌یه‌كى چیمه‌نى ده‌ستكرد ئاماده بكه‌ن و، به نووسراوى فه‌رمیش ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
12- غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له ئاماده‌كردنى یاریگه.
13- له یارى نیوان ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ندرێن له گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان، بڕیاردرا به:
• به هۆى به‌كارهێنانى وته‌ى نه‌شیاو و جنێودان به ده‌سته‌ى ناوبژیوانى یارییه‌كه له لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (سیروان عه‌بدولره‌حمان) بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د په‌نجا هه‌زار دینار، پێویسته پێش یارى داهاتوویان بڕى غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ناوبراو بۆى نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (جه‌مال عه‌لى) و سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (عادل محه‌مه‌د)، به هۆى هه‌ڵوێستى جوان و جوامێرانه‌یان له سه‌رپه‌رشتى كردنى یاریگه و جه‌ماوه‌ر و یاریزانه‌كانیان.
14- ئاگادارى كۆتایی بۆ راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ندرێن (دڵشاد مه‌عرووف) به رێزگرتن له ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزاى توند ده‌بێت.
15- له یارى نێوان نه‌ورۆز و برایه‌تى له گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان، به هۆى رووداوه‌كانى یارییه‌كه بڕیاردرا به:
أ- راگرتنى راهێنه‌رى گۆڵپاریزانى یانه‌ى برایه‌تى (مه‌غدید خدر) بۆ دوو یارى، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئاماده بێت، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى جنێودان به ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه.
ب- غه‌رامه‌كردنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى برایه‌تى (حه‌سه‌ن سه‌لیم)، به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى جنێودان و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى.
ت- غه‌رامه‌كردنى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى برایه‌تى (رامان ره‌شید) به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه له دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كه.
پ- ئاگادارى كۆتایی بۆ هه‌رسێ ناوبراو، به دووباره نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ره‌فتارانه، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزاى توندتر ده‌بن.
ج- پێویسته بڕى غهرامهكانى هه‌رسێ ناوبراو راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ناتوانن له یارییه‌كانى یانه‌كه‌یان له نێو یاریگه ئاماده‌بن.
16- یارییه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 11/12/2019 به‌ڕێوه ده‌چێت.