ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم داوای لە كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشور كرد لەماوەی هەفتەیەدا وەك تێست هەردوو یەكەی پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات بەگەڕبخەن، دەشڵێت: “هەموو كارئاسانی و هاوكارییەكیان دەكرێت لە پێناو بەگەڕخستنی پڕۆژەكە”.

ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لە نووسینگەی تایبەتی خۆی چاوی كەوت بە بەڕێوەبەری پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات لە كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشو رو شاندی یاوەری، لەو دیدارەدا، كە هۆگر شاڵی، بریكاری وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەی بوون بەتێروتەسەل باس لە چۆنیەتی تێست كردنی هەردوو یەكەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ئاماژە بەوەكراوە، وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیاكە كرد چارەسەری سەرجەم گرفت و كێشە تەكنیكی و هونەرییەكانی وێستگەكە بكەن و لەم هەفتەیەدا وەكو تێست هەردوو یەكەكە بەگەڕبخەن، وەزارەتی كارەباش هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكیان دەكات لە پێناو بەگەڕخستنی پڕۆژەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، شاندی كۆمپانیاكە بەڵێنیان پێدان لەم هەفتەیەدا هەردوو یەكەكەی وێستگەكە دەخەنە قۆناغی ئەزموونیەوە تاوەكو لەنزیكترین كاتدا ئەم وێستگەیە دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا بكات.

وەزارەتی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیای پۆسكۆی كۆرییەوە لە ڕێگەی وزەی هەڵمیەوە كار بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبا دەكات، كە بەیەكێك لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت و بۆ یەكەمینجارە لەڕێگەی وزەی هەڵمییەوە كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “ماوەیەك بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكیەوە كارەكان دواكەوتبوون، لە ئێستادا وەزیری كارەبا دوای چەندین دانیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وێستگەكە و كۆمپانیای بۆسكۆی كۆری ڕاستەوخۆ بەدواداچوون و چاودێری كارەكانی وێستگەكە دەكات و كارئاسانی بۆ چارەسەركردنی تەواوی گرفتە تەكنیكی و هونەرییەكان دەكات”.

ئابوری

بە وێنە؛ پێگەیشتنی هەنار لە دەڤەری باڵەكایەتی

خەڵك-
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز بەروبوومی هەنار پێدەگات، كە میوەیەكە چەندین سوودی پزیشكی و بەهای خۆراكی هەیە و هاووڵاتیانیش بە تامەزرۆییەوە دەیكڕن.

بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریداوە هاوردەكردنی ئەو میوەیە لە دەرەوە ڕابگرێت تاوەكو بەرهەمی جوتیاران بفرۆشرێت و ڕەنجیان بەفیڕۆ نەچێت و داهاتێكی باشیان دەست بكەوێت.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم كیلۆیەك هەنار بەپێی جوانی و خۆشی تامەكەی لەنێوان 500 دینار تا 1500 دیناردایە.

وێنەكان: شارەدێی قەسرێ لە شارۆچكەی چۆمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك) لەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەردەگرن و بەوەش كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی فەرمانبەران و 11ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینان.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 6 دامەزراوە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 7 دامەزراوە و دەستە و ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی 3 وەزارەت و هەر 3 سەرۆكایەتییەكە دابەش دەكرێت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان