ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

زەریف گەشتە فەڕەنسا و لە شوێنی كۆبوونەوەی لوتكەی جی7 دەركەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فەڕەنسا و لە شوێنی كۆبوونەوەی لوتكەی جی7 لە بیاریتز دەركەوت و وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: “بەشداری كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریكی ناكات”.

كۆبوونەوەكانی لوتكەی جی7 لە بیاریتزی فەڕەنسا لەنێوان سەرۆكی وڵاتانی (ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، چین، ژاپۆن و كەنەدا) دەستی پێ‌ كردووە و ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی كۆبوونەوەكە بووە.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بۆ فەڕەنسا بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو سەرۆكەكانی ئێران و فەڕەنسا لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.

وتیشی، “زەریف بەشداری هیچ دانوستان و گفتوگۆیەك لەگەڵ لایەنی ئەمریكی ناكات”.

هاوكات بەپێی هەواڵێك، كە (سكای نیوز عەرەبیە) بڵاویكردۆتەوە، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، جەواد زەریف دەچێتە شوێنی كۆبوونەوەكانی جی7 بەڵام پلانی كۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەمریكا دانەنراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوگۆكانی زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ تاوتوێ‌ كردنی مەرجەكان سەبارەت بە كەمكردنەوەی ناكۆكیەكانی نێوان تاران و واشنتن.

ریکلام

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان