جەنگی ئۆكراین گڕ لە ئاڵۆزییەكانی ئێران بەردەدات

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.
وەرە خوارتر بۆ بینینی زیاتر
Font size:
چاپکردن

تا دێت پەیوەندییەكانی ئەوروپا و ئێران بەتایبەت نێوانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ ئێران زیاتر گرژ دەبێت بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانەوە، ئەوەش بەشێكی پەیوەندی بەجەنگی ئۆكراینەوە هەیە.

ناڕەزایەتییەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی دوو مانگە بەردەوامن، ناڕەزایەتییەك بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لە تاران لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادی ئێرانیەوە بەهۆی كەموكوڕی لە باڵاپۆشییەكەی دا سەریانهەڵداوە.

چاوەڕێدەكرێت ئەمڕۆ وەك ڕۆژانی دیكە خۆپیشاندان و مانگرتنەكان تا درەنگانی شەو لە زۆرینەی شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان درێژەیان هەبێت.

بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا هەڵوێستی توندیان دژی دەوڵەتی ئێران دەربڕیوە بەهۆی سەركوتی خۆپیشاندانەكانەوە.

ئێمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازیی لە شاندێكی ژنانی ئێران كرد و پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەكانیان دەربڕی.

لەندەن بووەتە داینەمۆی هاندانی خۆپیشاندانەكانی ئێران، كەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ، كەناڵێكی فارسی زمان بە 24 كاتژمێر ڕووماڵی ناڕەزایەتییەكانی ئێران دەكات، كە بارەگای سەرەكی لەلەندەنە، ئەم كەناڵە بە تەواوی دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە دەوڵەتی بەریتانیا نیگەرانكردووە.

چەند جارێك ئێران ناڕەزایەتی بەرامبەر بوونی ئەو كەناڵە لە لەندەن نیشانداوە و هۆشداری داوە بە دەوڵەتی بەریتانیا، بەڵام بەریتانیا گوێی پێ نەداوە.

لە لەندەن كەسانی سەر بە دەوڵەتی ئێران گووشاریان بۆ چەند ڕۆژنامەوانێكی كەناڵەكە هێناوە، ئەمە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لەسەر ئەم بابەتە، ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بانگێشتی مەهدی حوسێنی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە لەندەن كردووە، ناڕەزایەتی خۆی نیشان داوە لە بەرامبەر هەڕەشەی كەسانی سەر بە دەوڵەتی ئێران لە دوو ڕۆژنامەوانی ئێران ئینتەرناشناڵ لە لەندەن، پێی ڕاگەیەندراوە كە بە هیچ شێوەیەك قەبوڵ ناكەن دەوڵەتێكی بیانی لەنێوخۆی بەریتانیا لە لەندەنی پایتەخت هەڕەشە لە ڕۆژنامەوانان بكات.

ئەڵمانیا بووەتە مەكۆی خۆپیشاندانە گەورە و هەزاران كەسییەكان دژی ئێران و لە برۆكسێلیش بڕیارە یەكێتی ئەوروپا سزا بەسەر 30 كەسایەتی و كیانی سیاسیی ئێران بسەپێنێ لە كاردانەوە بە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران و كاربەدەستانی دیكەی تاران، چەند جارێك هۆشدارییان داوە بە دەوڵەتانی ئەوروپایی كە دەستوەردان نەكەن لەكاروباری نێوخۆیی ئێراندا.

ڕاشیانگەیاندووە ئەو مامەڵانەی ئەوروپا دوورە لە پرەنسیپی كاری دیپلۆماسی و دەستوەردانە لە بابەتە نێوخۆییەكانی ئێران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنساوە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند ئەوروپا زۆر بە جدی لەناڕەزایەتییەكانی نێوخۆی ئێران دەڕوانێت، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران خۆی خستە بەرەی ڕووسیاوە لە جەنگی ئۆكراین، لە پێشوودا ئەوروپاییەكان زیاتر خۆیان وەك بێلایەن و نێوەندگیر لە كێشەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەتایبەت لەسەر پرسی ئەتۆمی نیشان دەدا، بەڵام ئێستا بوونە هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریكا لە بەرامبەر ئێراندا ڕاوەستاون.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت ئێران بە پێدانی مووشەك و درۆن هاوكاری سەربازی ڕووسیای كردووە و لە ڕووی وزەشەوە بە هەمانشێوە لەبەرەی ڕووسیادایە، بۆیە ئەمە كاریگەری گەورەی لەسەر ئەوروپا دروستكردووە، بۆیە یەكێتی ئەوروپا لە دژی ئێران جوڵەیكردووە، ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەش بە هەل دەزانێت تا گووشار بۆ تاران بهێنن.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد لە حاڵی توندبوون و بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا ئەوروپاییەكانیش زیاتر دێنەپێشەوە لەڕەوشەكە.

لەگەڵ وەرزی تۆپی پێ، سامسۆنگ هەڵمەتێک لە عێراق دەستپێدەکات
پێشتر لەگەڵ وەرزی تۆپی پێ، سامسۆنگ هەڵمەتێک لە عێراق دەستپێدەکات
هەڵەبجە؛ سێ كارگەی هەنار داخرا
دواتر هەڵەبجە؛ سێ كارگەی هەنار داخرا
پەیوەندیدار