ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە مێرگەپان چەندین دۆنم پووش وداری سروشتی سووتا


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنوری مێرگەپان ٦ دۆنم پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەئێستادا لە زۆربەی سنوورەكان ڕووداوی ئاگركەوتنەوە دووبارە دەبێتەوە و بۆزیاتر تەشەنەنەكردنی ئاگرەكان و پاراستنی سروشتی كوردستان، مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە كوژاندنەوەی ئاگرەكان لەسنوورەكانیان.

ئاشكراشیدەكات، لە سنووری مێرگەپانی سەر بە شارەدێی سورداش بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێك كەوتەوە و پاش گەیشتنی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، توانیان لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كونتڕۆڵ بكەن.

سەبارەت بە زیانەكان ئاگرەكە، پۆلیسی دارستان ڕایدەگەیەنێت، زیانی ئاگرەكە نزیكەی ٦دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتاون و تا ئێستاش هۆكاری ئاگرەكە نادیارە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بەردەوامە.

کوردستان

سێ حاڵەتى نوێی کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستی حکومەتی هەرێم سێ حاڵەتى نوێی تووشبوون بەکۆرۆنای لەپارێزگاى هەولێر ڕاگەیاند.

 

وەزارەتى تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، ھەرسێکیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵن، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتیندا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەو مۆڵەتی شۆفێرییانەى لەماوەى کەرەنتینەدا بەسەرچوون، غەرامە نایانگرێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئه‌و شۆفێرانه‌ی‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه‌ له‌ ڕۆژی 4-3-2020ه‌وه‌ تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزاو غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ نایانگرێته‌وه.

 

شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه‌ له‌ ڕۆژی 4-3-2020ه‌وه‌ تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزاو غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ نایانگرێته‌وه.

 

ئەوەشی خستەڕوو،‌ ته‌نها پاره‌ی ڕسوماتی نوێكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌كى ڕێكوپێك كارى تاقیكردنه‌وه‌ى فێرخوازانى نوسینگه‌كانى شۆفێرى بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌و هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و نۆره‌یه‌ى كه‌ بۆى ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كاره‌كانیش له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كى به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا: داوای لامەركەزییەت و سیستەمی فیدڕاڵی دەكەین


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا ڕایدەگەیەنێت، لە سیاسەتدا هیچ شتێك مەحاڵ نیە و ئەگەر لایەنە كوردییەكان هەموویان یەك دەنگ بن.

حوسێن مەستۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سوریا و پارتی یەكێتی سوریای دیموكرات بەشێوەیەكی ئیجابی بەڕێوەدەچێت و ئومێد دەكەین ئەو دوو حزبە بتوانن بەردەوام بن لەم ڕەوتە ئیجابییە و هەموو لایەنەكانیش بەشداری دانوستانەكان بكەن.

وتیشی”سێ خاڵی سەرەكی ئیداری و سەربازی و سیاسی لە دانوستانەكاندا هەن كە دەبێت لە سەریان ڕێكبكەوین. لە بەشی سیاسیدا هەردوولا تا ڕادەیەك ڕێككەوتوون و ئەگەرچی ڕێككەوتنامەی لەسەر واژۆ نەكراوە، بەڵام لە باری سیاسییەوە لێكگەیشتن هەیە”.

سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی كیانێكی سەربەخۆی كوردی ناوبراو ئاشكرایكرد، لە سیاسەتدا هیچ شتێك مەحاڵ نیە، ئەگەر لایەنە كوردییەكان هەموویان یەك دەنگ بن، دەكرێت كار لەسەر ئەو بابەتەش بكەن.

ڕوونیشیكردەوە، دەوڵەتی سوریا لە هەلومەرجێكی باشدا نیە و لە ڕووخان و كۆتاییهاتن نزیكبووەتەوە و دەسەڵاتی لە ناوچە جیاجیاكاندا دیار نیە، بەڵام ئەگەر لە قۆناغێكدا و لە شوێنێكدا دەسەڵات و بڕیار لای دەوڵەتی ناوەندی بێت گفتوگۆی لەگەڵ دەكەین بۆ ئەوەی مافی خەڵكەكەی خۆمان بچەسپێنین.

جەختی لەوەش كردەوە، داوای لامەركەزییەت و سیستەمی فیدڕاڵی لە سوریا دەكەین بۆ ئەوە مافی هەموو پێكهاتەكانی سوریا زامن بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان