فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق كرایە دیناری عیراقی



ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی بڕیاریدا فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەكان بە دیناری عیراقی بێت و دۆلاریش بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی مامەڵەی پێوە دەكرێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، لە پەیوەندی تەلەفۆنییاندا لەگەڵ بەرێوەبەری هێڵی ئاسمانی عیراقی،ئەوەی پێی راگەیاندن لەمەو دوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فڕۆكە بەدیناری عیراقی دەبێت و بەپێی ئەو نرخەش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەكەن، كە بانكی ناوەندیی دیاریكردووە و بلیتی هەموو گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عیراق دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە پێشتر بە نوسراو و پەیوەندی داوایان لە هێڵی ئاسمانی عیراقی كردبوو، كە نرخی فرۆشتنی بلیتی گەشتكردن بەنرخی بانكی ناوەندی عیراق بێ و كاتی گەشتەكان و خزمەتگوزارییەكانیان رێكبخەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، بڕیارە نوێیەكەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی، فرۆشتنی بلیتی گەشتكردن فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

خەڵك گرفت و داواكاری كەسوكاری نەخۆشانی ئۆتیزم دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان
پێشت خەڵك گرفت و داواكاری كەسوكاری نەخۆشانی ئۆتیزم دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان
ئاماری سلێمانی؛دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەئەلیكترۆنی سەركەوتوو بووە
دواتر ئاماری سلێمانی؛دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەئەلیكترۆنی سەركەوتوو بووە
ەیوەندیدار