ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“پێویستە گرنگیی بە كەرتی گەشتیاری بدرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

داوادەكرێت ئەو پارانەی لە كەرتی گەشتیاریدا خەرج دەكرێت لە ناوخۆدا بمێنێتەوە و نەبرێتە دەرەوە و پەرە بە كەرتی گەشتوگوزاری ناوخۆش بدرێت.

یاسین مەحمود سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند:”ساڵانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كوردستان بە مەبەستی گەشتوگوزار ڕوو لە وڵاتان دەكەن بەتایبەت (ئێران و توركیا) و پارەیەكی زۆر لەو بوارەدا خەرج دەكەن، هۆكاری ئەمەش گرنگینەدانە بە كەرتی گەشتیاری لە ناوخۆدا، بۆیە پێویستە حكومەت پەلە بكات لە پێشخستنی ئەو كەرتەدا”.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەشیخستەڕوو:”هۆكاری گەشتكردنی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی دەوروبەر ئەوەیە كە ئەو وڵاتانە هانی گەشتیاران دەدەن بۆ ئەوەی سەردانی ناوچەكانیان بكەن، چونكە لە هەرێم گرنگی بەو كەرتە نەدراوە، بۆ نمونە، دەبێت حكومەت كارێكی وابكات كە هاووڵاتیانی سلێمانی بۆ گەشتوگوزار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و ناوچەكانی تری هەرێم بكەن و بە پێچەوانەشەوە هاووڵاتیانی ئەو شارانە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی بكەن، كە ئەم هەنگاوەش بە ڕێكخستن و گرنگیدان بە ناوچە گەشتیارییەكان جێبەجێ‌ دەكرێت”.

سەبارەت بە هاتنی گەشتیاری عەرەب لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق و چوونی هاووڵاتیانی كورد بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ یاسین مەحمود ڕوونیكردەوە:”هاتنی ئەو گەشتیارانە بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم لە ڕووی ئابوورییەوە گرنگییەكی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام دەبێت پشت بە گەشتیاری ناوخۆی هەرێم ببەسترێت و كارێكی وا بكرێت پارەی هاووڵاتیانی هەرێم نەبرێتە دەرەوە و لە وڵاتانی دراوسێ‌ خەرج بكرێت”.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 13-7-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدا كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 123 هەزار و 175 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابدروو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی درێژکردنەوەی ماوەى خزمەتی چەند دادوەرێک بڵاوکردەوە.

 

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكاری‌ بەڕێزەوە پرسیار لە بارەى درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز دەکرێت.

 

باسی لەئەوەشکردووە، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ ئەو خشتەیەی بڵاویكردەوە كۆتایی پێدێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموزی 2020، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانیش، سبەینێ سێ شەممە، مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی چوارشەممەش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان