ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چەند پێشنیارێك ئاڕاستەی وەزیری كشتوكاڵ دەكرێت
“قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمی دەرەكی كێشەی جووتیاران چارەسەر ناكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخستنی سنورەكان بۆ داخل نەبوونی بەرهەمی دەرەكی چارەسەری ڕیشەیی نیە، دەشڵێت: “دابینكردنی پێداویستیەكان و دانانی بەڕاد و لابردنی باجی سەر جووتیاران كێشەی ئەو توێژە چارە دەكات”.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داخستنی سنورەكان بۆ داخڵ نەبوونی بەرھەمی دەرەكی تاكە چارەسەری ڕیشەیی نیە بۆ جووتیاران، باشترین چارەسەر بۆ ڕزگاركردنی جووتیاران لەم دۆخە خراپە ھاوكاری كردنی جووتیارانی كوردستانە لەلایەن حكومەتی ھەریمی كوردستانەوە.

وتیشی، “دابینكردنی پێداویستیەكان و دانانی بەڕاد و لابردنی باجی سەر جووتیاران و دابینكردنی سووتەمەنی و سەماد و بنەتۆوی باوەڕپێكراو و ئامێر بە نرخێكی گونجاو و پێدانی كارەبا بەنرخێكی گونجاو دەبێتە چارەسەری كێشەی جووتیاران”.

ڕاشیگەیاند، دانانی پلانێكی جیگیر و بە بازاڕكردنی بەرهەمەكانیان ئەمە چارەسەری ڕیشەیی دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا، لەبەر پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و دەستگیرۆیی جووتیاران، هاوردەكردنی تەماتە لەدەرەوە قەدەغە بكات.

ئابوری

خەڵك؛نوێترین زانیاری دەربارەی هاتنی پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران

خەڵك-ئارام سەردار

جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە بۆ دواكەوتنی پارەی مووچە، تەنها كێشەی تەكنیكی هەیە و لەئایندەیەكی نزیكدا پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد صەفار، جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق لەبارەی دواكەوتنی پارەی مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە ، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی هەیە، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق.

لەبارەی كێشەكەش دەڵێت، “گۆڕانكاری لەبەڕێوەبەری گشتی كراوە بۆیە پارەكە دواكەوتووە، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیك پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان”.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕی 453 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات ، مانگانەش لە 15 تاوەكو 20 مانگ ئەو پارەیە دەخرایە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەڵام تا ئێستا لەم مانگە پارەكە نەخراوەتە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەكە دوواكەتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی دوو شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە مووچەی هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەكاتێكدایە كە تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و تا پارەكەی بەغدا نەنێردرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەست بەسەر تەنێك كەستانەی نەشیاودا بۆ خواردن گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۰/۲/۲٦ لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری كردنی عەلوەی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی ۱ تەن كەستانە كە مشك و كەڕ و لێدابوو شیاوی خواردنی مرۆڤ نەبووە.

كشتوكاڵی سلێمانی بڵاوی كردەوە، هەروەها توانیان بڕی ۸۰۰ كیلۆ شلیك لە سەیارەیەكدا بگرن كە ئەویش بەهەمان شێوە شیاوی خواردن نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان