کوردستان
توركیا بۆردوومانی ناوچەكانی ئاكرێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگیيەكانی توركیا جارێكی تر كایەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەبەزێنن و چەند ناوچەیەكی سنوری ئاكرێ بۆردوومان دەكەن.
بەپێی زانیاريیەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24ی ئاب، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندەكانی بابلۆ و باكورمان-یان لە ناوچەی زێباری سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ لە پارێزگای دهۆك كردووە.
بەپێی زانیاریە ڕۆژنامەوانيیەكان، بەهۆی بۆردوومانەكەوە ئۆتۆمبیلێك سووتاوە و زیانیش بە ڕەز و باخی هاووڵاتیان كەوتووە و ترس و دڵەڕاوكێ لای هاووڵاتیان دروست بووە.
بەردەوام فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات و لە چەند ناوچەیەكیش بە دەیان كیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاكی هەرێم و سەنگەری لێداوە.
جیهان
مەزڵوم كۆبانێ وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی توركیا دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان دەگۆڕێت.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ئەوەی كە سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندووە سەبارەت بە “نیشتەجێكردنی ملیۆنێك كەس لە سەرێكانی و گرێ سپی گۆڕینی” كارێكی مەترسیدارە و ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیایە.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە،”ئەمریكا و ڕوسیا بەرپرسیارن لە ڕێگری كردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان”.
فەرماندەی گشتی هەسەدە داواشی لە ئەمریكا و ڕوسیا كردووە:”پێویستە هەردوو وڵات بەڵێنەكانیان جێبەجێ بكەن سەبارەت بە گێڕانەوەی دانیشتووانی ناوچەكە كە بە بنەچە و خەڵكی ئەو ناوچانەن”.
ما أعلنه الرئيس التركي عن "بدأه العمل على إسكان مليون شخص في مدينتي تل أبيض ورأس العين" أمر خطير جداً يهدف الى توطين غرباء في هذه المدن، روسيا وأمريكا تتحملان مسؤولية منع تغيير ديمغرافية المناطق المحتلة وندعوهما الى تنفيذ التزاماتهما ووضع آلية لعودة السكان الاصليين.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) December 10, 2019
کوردستان
وەزیری ناوخۆ: جگە لە پاسپۆرت بەڕێوەبەرایەتییەكی تری فیدراڵی لە زاخۆ دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، جگە لە نووسینگەی پاسپۆرت، نووسینگەیەكی تری فیدراڵی لە زاخۆ دەكەنەوە.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە میانی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەپێی ڕاسپاردەكانی سەرۆكی حكومەت بڕیارمانداوە، خزمەتگوزارییەكان بگەیەنینە هەموو ناوچەكان و مزگێنی بە خەڵكی زاخۆ دەدەین، كە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەش لە زاخۆ دەكەینەوە”.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا: “لە ماوەیەكی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەست بە كارەكانی دەكات، چونكە ئەم قەزایە سنوورییە و هاتوچۆییەكی زۆری تێدایە و پێویستی بەو بەڕێوەبەرایەتییە هەیە، هەم بۆ خەڵكی ئێمە و هەم خەڵكی بیانیش، ئەوانەی دێنە زاخۆ و پارێزگای دهۆك، كارەكانیان بەڕێوە ببەن”.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سێ شەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمو پارێزگاری دهۆك و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ناوەند، نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ كرایەوە.
کوردستان
تیرۆریستێك لەسنوری كەركوك دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی سوپای عیراق ئاشكرايكرد، لەبازگەی مەكتەبی خالدی سەر بە شاری كەركوك تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی سوپای عیراق، ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ هێزەكانی لیوای 6ی مغاویری سوپای عیراق بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە”.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشكردووەتەوە:”تیرۆریستەكە ویستویەتی لەبازگەی مەكتەب خالد تێپەڕێت، بەڵام بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ناسراوەتەوە و دەستگیركراوە”.