ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی سێ‌ كەس كچێك دەڕفێنن

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی لە سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە كچێكیان ڕفاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەداوە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەكەوە، كە كچەكەی ڕفێنراوە، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران كۆكردەوە.

ئاشكراشی كردووە، لەماوەیەكی كەمدا توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (د، ك، م – م، غ، م) دەستگیر بكرێن.

جەختیشی كردۆتەوە، دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەكی بەناوی (ن، ك، ق) دەستگیر بكرێت، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا كچەكەشی لەگەڵدا بووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: “لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

کوردستان

فرسەت سۆفی: ئەگەر هاوڵاتییان پابەندبن ئامارەکانی کۆرۆنا ڕوو لەدابەزین دەبێت

خەڵک-ئارام سەردار

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان وایکرد بگەینە ئەو قۆناغە سەختە، بەڵام هێشتا دەرفەت ماوە ئەگەر هاوڵاتییان پابەندبن و ڕێنماییەکان جێبەجێبکەن دەتوانین ئەو دۆخه سەختە تێپەڕبکەین.

 

فرسەت سوفی، پرێزگاری هەولێر لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەوەی نەمان دەخواست پێی گەیشتین، هەرچەندە ڕێکاری باشمان گرتە بەر، بەڵام پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان وایکرد بگەینە ئەو قۆناغە سەختە، وەکو ژووری ئۆپڕاسیۆن و پارێزگای هەولێر هەرچی لەتواناماندا بێت دەیکەین بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک، ئەوانەی تووش نەبوون بیانپارێزین و ئەوانەشی تووشبوون لەنەخۆشخانەکان وەریان بگرین.

 

دەشڵێت: هێشتا دەرفەت ماوە ئەگەر هاوڵاتیان پابەندبن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن دەتوانین ئەو دۆخه سەختە تێپەڕبکەین، تاکە چارەسەریش تاک پارێزییە بەبەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی باوەڕیان بەنەخۆشییەکە نەبوو ئێستا دەبینن هەر ڕۆژە و پێشوازی لەتەرمی ئازیزێک دەکەین یان دەبینن توشبووان لە چ دۆخێکدان، بەڵام ئێستاش دەبینین هاوڵاتیان باشتر خۆیان دەپارێزن ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات ڕەنگە لەداهاتوو ئامارەکان بەرەو کەمبوونەوە بچن، بەپێچەوانەوە ئیلتزام نەکردن بە ڕێنماییەکان ڕەنگە دۆخەکە لەئێستاش خراپتر بێت.

 

سەبارەت بەڕێنمایی نوێ وتی، پابەندی ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆین، تاوەکو ئەوان گۆڕانکاری نەکەن ئێمە ناتوانین هیچ گۆڕانکاریەک لەبڕیار و ڕێنماییەکان بکەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، 3 كوڵبەر بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەكدارەكانی حكومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك كوژراوە و دوو كۆڵبەری دیكە بریندار كراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020 هێزە چەكدارەكانی ئێران لە كوێستانی گوندی (كوران)ی ئورمیە تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و سێ كۆڵبەر كوژراو بریندار كراون.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كۆڵبەرێك بە ناوی “سیراج ئەحمەدی” كوژراوە و تا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو كۆڵبەری دیكە كە بریندار كراون بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەكانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە ٥ كۆڵبەر كوژراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دزیكردن، پۆلیس كەسێكی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی دزیكردن لەپەیمانگایەكی كەلار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات.

عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی لەبەرواری 9/ 8 لەنێو بینای پەیمانگای وەرزشی ناحكومی گەرمیان كۆمەڵێك كەرەستەی پەیمانگاكە دزرا، لەوانە دوو كۆمپیتەر و جهازێكی تۆماركردنی كامێرای چاودێری و كامێرایەكی فۆتۆگرافی و یەك میمۆری و یەك سێت جل و بەرگی وەرزشی ، یەك كاتژمێر دوای دزینی كەرەستەكان پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێكۆلینەوە توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن و دەست بەسەر بەشێكی كەرەستە دزراوەكاندا بگرن.

ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان