ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی خولی دووەمی پرسیاری زمانی عەرەبی پۆلی 12ی ئمادەیی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیاری ئەمڕۆی خولی دووەمی زمانی عەرەبی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بڵاوكردەوە، كە پێكهاتووە لە 50 پرسیار.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ماوەی دوو ساڵی ڕۆژانە دوای تاقیكردنەوە گشتیەكان، وەڵامی پرسیارەكان لەسەر پەڕەی سۆما بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكرێتەوە.

پێشتر، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردبوو، كە بۆ تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ ژمارەی پرسیارەكان زیادكراوە بۆ 50 پرسیار و لەپێناو كەمكردنەوەی دیاردەی دزەپێكردنی پرسیارەكانیش لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی خانەنشینی رەتكردەوە

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی پارتی بەنووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کردووە خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاکسازی من وەک پەڕلەمانتار خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکەمەوە.

دەشڵێت، بەپێی یاساکە من بە لە ٥۰٪ی مووجە خانەنشین دەبم کە دەکاتە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان