ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەروەردە سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژی بڕیارێك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڕیار دەدات مامۆستاكانی ساڵی ڕابردوو دابنێتەوە.

پشتیوان تاڵب، وتەبێژی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی لە قۆناغی ئامادەیی ساڵی ڕابردوو (2018- 2019) لە سنوری پەروەردەكەمان وانەبێژ بوون سبەینێ‌ یەك شەممە لە بەشی خۆیەتی و میلاك لە پەروەردەی شارباژێڕ ئامادەبن.

ڕاشیگەیاند، كە ئەو مامۆستا وانەبێژانە دەبێت وانەبێژییان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2019 – 2020) تازە بكەنەوە.

ئاشكراشی كرد، كە پێویستە ئەو مامۆستایانە پێداویستیەكانی (ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی یان (كارتی نیشتمانی)، پشتگیری خوێندنگە، دوو وێنەی كەسێتی) لەگەڵ خۆیتان بهێنن.

وەك وتەبێژی پەروەردەی شارباژێڕ ڕوونی كردەوە، هەر مامۆستایەكی وانەبێژ پرسیاری هەیە پەیوەندی بكات بە كاك ئامانج، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاك بە ژمارە تەلەفۆنی (0773 552 5520).

ئابوری

وەزیری دارایی، واژووی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست، گرێبەستەكەیان نوێ كرایەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی گرێبەست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچەی مانگی 10 وەردەگرن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەت دابەش بكات.

بەپێی خشتەكە، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی هەریەك وەزارەتەكانی (شارەوانی، گواستنەوە، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر ئەمڕۆ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە) لەگەڵ دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق مووچەیەكی مانگانە بۆ بێكاران دەبڕێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیار دەدات بڕێك پارە وەك مووچەی مانگانە بۆ بێكاران ببڕێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، “ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، مووچەی مانگانە بۆ 900 هەزار كەس ببڕێتەوە، كە بڕەكەی مانگانە 175 هەزار دینارە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، “ڕەزامەندی دراوە لەسەر هەمواری بڕگەی (6)ی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران (340 ی ساڵی 2019)، كە ئەم شێوەیە دەبێت، “بڕینەوەی مووچەیەك بۆ 900 هەزار كەس لە بێكاران و ئەوانەی توانای كاریان نییە، بڕی مانگانەكەش تەنیا 175 هەزار دینارە بۆ هەر كەسێك”.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ پێدانی ئەو مووچەی مانگانەیە، مەرجێكی دەستنیشان كردووە، كە بریتییە لەوەی دەبێت ئەو كەسە بەپێی یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی، لەچوارچێوەی هێڵی هەژارییەوە بێت.

وێڕای ئەوەی عیراق لەئێستادا بە دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوت لە ناوچەكەدا دادەنرێت، بەڵام هاووڵاتیانی بەدەست بێكاری و هەژارییەوە دەناڵێنن، بە تایبەتیش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، كە بۆ زیاتر لە سێ‌ مانگ دەچێت، خۆپیشاندانی ناڕەزایی تێیاندا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان