ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لەمەودوا بە سێڵفی دەتوانیت بزانیت کەسێک درۆ دەکات

خەڵک-

توێژەرانی کەنەدی بەرنامەیەکی پێشکەوتوویان بەرهەمهێناوە کە تەنها و لە ماوەی دوو دەقەدا لە ڕێی ڤیدیۆیەکی سێڵفییەوە ڕادەی درۆکردن و ڕاستی قسەی کەسەکان ئاشکرا دەکات لە ڕێی لێدانی دڵەوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە نێوان زانکۆکانی تۆرنتۆ و زانکۆی هانگشتووی چینییە، ئەپەکە ناوی Anura یە لە ڕێگەی وێنەی دیجیتاڵییەوە زانیارییەکان وەردەگرێت کە ناودەبرێت بە “transdermal optical imaging”.

هەتاوەکوو ئێستا توێژینەوە لەسەر زیاد لە ١٣٠٠ کراوە کە نەدی و چینین و کەسانی پێگەشتوون و لە ڕێی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی دوو خولەکییەوە، ئەنجامی پشکنینەکە بە ڕێژەی سەدا ٩٥ بۆ ٩٦ نزیکە لە ئەنجامی ڕاستی ئامێرەکانەوە نزیکە و لە ماڵپەری زانکۆ کەنەدییەکە توێژینەوەکە بڵاوکراوەتەوە.

ئەپەکە بەردەست دەکرێت بۆ سیستەمەکانی iOS و Android لە ناوەڕۆکی ئەپەکەدا کڕین بە پارە هەبێت تاوەکوو سوودی تەواو ببینت لە تایبەتەمەندییەکانی ئەپەکە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو مۆبایلە نوێکەی وەنپڵەس بە ئەندرۆید ١٠ دەبن بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشەوە

خەڵک-

وادیارە زنجیرە مۆبایلەکانی وەنپڵەس بەردەوام دەبن و پاش بڵاوبوونەوەی وەنپڵەس ٧ لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەسەر ڕاگەیاندنی وەنپڵەس ٧ تی و ٧ تی پڕۆ دەکات.

ماوەی چەندین ساڵە کۆمپانیای وەنپڵەس بەردەوامی دەدات بە بەرهەمهێنانی نەوەی تی لە پاش ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی، کە نوێکاری و زیادکردنی تایبەتمەندییەکانی باتری و شاشە و کامێرا و نوێکردنەوەی سیستەمی لە خۆی دەگرێت.

ون بلس 7T

ئەمانەی خوارەوەش زانیارییە پێشبینیکراو و دزەپێکراوەکانی دوو مۆبایلەکەن  کە لەڕۆژی ٢٦ ی مانگدا ڕادەگەیەنرێن و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا لە جیهاندا بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن.

وەنپڵەس 7T:
شاشە: ئۆلێد بە قەبارەی 6.55 إنش بدقة FHD+
پڕۆسێسەر: کواڵکۆم سناپدراگۆ 855 پڵەس.
ڕام: 8GB.
بیرگە: 128GB و 256GB.
کامێراکانی پشتەوە: 48MP و 12MP و 16MP.
کامێرای پێشەوە: 16MP.
وەشان: ئەندرۆید 10.
پاتری: 3800mAh.

وەنپڵەس 7T پڕۆ:
شاشە: لە جۆری ئۆلێد بە قەبارەی 6.65 ئینج بە ڕوونی QHD.
پڕۆسێسەر: لە جۆری کوالکۆم سناپدراگۆن 855 پڵەس.
ڕام: 8GB و 12GB.
بیرگە: 256GB و 512GB.
کامێراکانی پشتەوە: 48MP و 12MP و 16MP.
کامێرای پێشەوە: 16MP.
وەشان: ئەندرۆید 10.
باتری: 4085mAh.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی ناچالاککردنی خزمەتگوزاری Cortana لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان

خەڵک-

مایکرۆسۆفت کۆرتانا یارمەتیدەرێکی دەنگییە لە ویندۆز ١٠ کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بۆ ئەنجامدانی کارەکانی بە خێرایی تەنها لە ڕێی دەنگەوە و پاشان کۆمپیوتەر کردارەکە جێبەجێ دەکات، لەوانەیە پێویست بکات تۆی بەکارهێنەر ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگریت و لەم بابەتەدا باسی چۆنییەتی ڕاگرتنی ئەم خزمەتگوزارییە دەکەین لەڕێی ڕێجستەرییەوە.

لەسەر کیبۆرد Windows+R دابگرە و پاشان بنووسە “regedit” و ئینتەر بکە

Registry editor on Windows 10

پاشان لەبەشی چەپدا ئەم بەشە بکەوە:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Policies\Microsoft\Windows\Windows Search

DWORD 32 bit value

لەسەر فۆڵدەری “Windows Search” کلیکی ڕاست بکە و لە بەشی “New” دا “DWORD (32-bit) Value” دابگرە.

لە پاشاندا “AllowCortana” دابگرە و نرخی 0ی پێبدە و بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێ بوونی کردارەکە کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بکە.

Set AllowCortana value to 0

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنییەتی ناردنی نامە(دایرێکت)ی ئینستەگرام لە کۆمپیوتەردا

خەڵک-

ئینستەگرامی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی فراوانی نێو چینی گەنجانە و بەشی دایرێکتی ئەپەکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامەیە لە نێو بەکارهێنەراندا، ئەگەر کۆمپیوتەر بەکاردێنیت ئەوا ناتوانیت تەنها لە ڕێی سەردانی کردنی سایتەکەوە نامە ئاڵوگۆڕبکەیت، پێویستت بە دابەزاندنی ئەپی تایبەتی ئینستەگرام هەیە لە ڕێی ستۆری ویندۆزەوە.

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانیت ئەپی فەرمی ئینستەگرام دابەزێنێت.

Instagram DM Online on Windows PC

ڕێگەی دووەمیش بریتییە لە ئەپە دووەمییەکان کە وەکو IG:dm کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن، و پاشان دەتوانیت سوود لە ناوەڕۆکی ئەپەکە ببینیت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامە لە بەشی دایرێکتدا.

IG:DM Instagram direct messaging app

ناوی بەکارهێنەری مەبەست هەڵبژێرە و دەتوانیت چاتی لەگەڵدا بکەیت.

Direct Messaging on Instagram

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان