ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سوپای عیراق قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەركەوتن دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەركەوتن بۆ پاككردنەوەی ناوچەكانی بیابانی ئەنبار ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە، فەریق ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند”لەسەر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دوای ئەوەی قۆناغی سێیەمی ئیرادەی سەركەوتن ئامانجە دیاریكراوەكانی بە وردی بەديهێنا، پشتیوان بە خودا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی چوارەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستیپێكرد كە ئامانج لێی پاككردنەوەی تەواوەتی بیابان و ناوچە دیاریكراوەكانە لە پارێزگەی ئەنبار، بە تایبەت ئەو ناوچانەی دەكەونە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەوە، تا بە تەواوەتی لە پاشماوەی گروپە تیرۆریستەكانی داعش پاكبكرێنەوە”.

بە وتەی ئەو فەرماندە سەربازییە”ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە لەڕێی فیرقەی پیادەی حەوت و فیرقەی پیادەی ئالیاتی هەشت و حەشدی عەشایەری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار لەڕێی فیرقەی پیادەی یەك و لیوای مغاویر و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی عەشایەری و فەرماندەیی محیوەری حەشدی شەعبی ئەنبار و میحوەری خۆرئاوای ئەنبار و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنبار و فەرماندەیی پێنجی پاسەوانی سنور، بە پاڵپشتی هێزە ئاسمانییەكان و فڕۆكەوانی سوپا و فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت”.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان