ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کۆمەڵێک ئەستێرە کە بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە مردوون!

خێزان

ئه‌م ئه‌ستێره‌ به‌ناوبانگانه‌ی خواره‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتوو یاخود هه‌ڵه‌ی پزیشكیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌:

-هونه‌رمه‌ندی میسری سوعاد نه‌سر له‌ پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی لابردنی چه‌وری له‌ قاهیره‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك بێهۆش بوو، دواتر له‌ 5 كانونی دووه‌می 2007 گیانی له‌ده‌ستدا.

 

-هونه‌رمه‌ندی جیهانی مایكل جاكسۆن، له‌ 25ی حوزه‌یرای 2009 به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زیاده‌ له‌ ده‌رمانی بروبوفولی پێدرا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ لۆس ئه‌نجلوس گیانی له‌ده‌ستدا.

 

-هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی عه‌بدولحه‌لیم حافز له‌ ئازاری 1977 به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنی پیسبوو به‌ ڤایرۆسی (سی) یان خستبوه‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ و دواتریش بۆ پشكنین بۆریه‌كیان خسته‌ گه‌ده‌یه‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆی برینداركردنی گه‌ده‌یی و خوێنلێبه‌ربونی ناوه‌كی، دواتریش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 

-هونه‌رمه‌ند خالد ساڵح له‌ 25ی ئه‌یلولی 2014 به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی دڵی شكستخواردووه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بەزمەسات

چەند هەڵسوکەوتێکی بێزارکەر کە نابێت تۆ لەو کەسانەبیت کە ئەنجامی دەدەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵسوکەوتێکی بێزارکەرە کە نابێت تۆ لەو کەسانەبیت کە ئەنجامی دەدەیت:

-لە کاتی ژماردنی پارە تەڕکردنی دەستت بە تف یەکێکە لە خووە بێزارکەرەکان

– کاتێک هاوڕێکەت مۆبایلەکەت پێدەدات تەماشای وێنەیەک بکەیت، بەڵام تۆ دەچیت تەماشای وێنەکانی دیکەش دەکەیت

-نزیکبونەوە و دەستلێدان لە کەسانی دیکە لە نێو پاس و شوێنی گشتیدا

– لەبەرکردنی جلوبەرگ یان کەرەستەی جیاواز و سەیر و سەمەرە بە جۆرێک کە کەسانی دیکە بێزار بکات

– دانەخستنی دەرگای تەوالێت یەکێکە لە خوە هەرە بێزارکەرەکان

– چاوبڕینە چاوی کەسێک لەکاتی قسەکردن بە جۆرێک کە چاوی لەسەر لانەبەیت

– ئەو ژنەی کوڕەکەی دەبات بۆ ژووری خۆگۆڕینی ژنان.

– یاریکردن بە قەڵەم و دەنگ درووستکردن پێی

14 Habits That Are Like a Red Rag to a Bull

-یاخود کێشان بە مێزدا لە شوێنی گشتی

14 Habits That Are Like a Red Rag to a Bull

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند دیمەنێک کە واتلێدەکات چەندجارێک تەماشای بکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکی ناوازەیە کە واتلێدەکات چەندجارێک تەماشای بکەیتەوە:

 

هەر یەک شوێنە و سێبەر کردویەتی بە دوو بەشەوە

هەمان دەست، بەڵام تاتۆی بۆکراوە

سەرەتا وامزانی تیمساحە!

ئەمە دارە یان گەڵایە؟

لە شێوەی ماردایە

مەعجونەکە باوەشی کردووە بە فوڵچەکەدا

ئەم کوڕە ڕووی لە کوێیە؟

کاتێک بەفر و ڕەشەبای بەهێز دەبارێت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چۆن مەعجونی ددان دەگوشیت؟ ئەوە نهێنی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

خێزان

بەپێی توێژینەوە دەروونیەکان کردارەکانی ڕۆژانەت ڕەنگدانەوەی ناخی خۆتە، ئەمەی خوارەوە دیاریکردنی تایبەتمەندی کەسایەتیتە لە ڕێگەی بەکارهێنانی مەعجونی ددانەوە:

 

– لە پشتەوە بۆ سەرەوە بە ڕێکی دەیگوشیت

کەسێکی ڕێکخراو و ڕێک و پێکیت و گرنگی زۆریش بە کەسانی دەوروبەرت دەدەیت، ئابوریانە بیردەکەیتەوە و ناتەوێت هیچ بەفیڕۆ بدەیت، کارەکانت زۆر بە باشی ئەنجام دەدەیت، ماڵەکەت بەردەوام پاکە و زۆر ڕێکخراوە.

 

– لە ناوەڕاستەوە دەیگوشیت
کەسێکی چالاکیت، بەڵام زۆربەیی کات پەلەتە لە ئەنجامدانی کارەکانت، کەسێکی زۆر ڕێکخراو نیت، بەڵام کاتێک کارێکت پێدەدەن بە باشی ئەنجامی دەدەیت، زۆر کۆمەڵایەتی توو هاوڕێیەکی زۆرت هەیە.
– لە سەرەوە دەیگوشیت
کەسێکی کەلەڕەقیت و کاتێک شتێکت دەوێت تا بەدەستی نەهێنیت وازی لێناهێنیت، زۆر بە ئاسانی متمانە بە کەسانی دورووبەرت ناکەیت  و زیاتر پشت بە خۆت دەبەستیت، متمانەت بە خۆتە و خۆتت خۆشدەوێت و هەندێکجار زیادەڕەووی تێدا دەکەیت و خەڵکی دیکە بۆ بەرژەوەندی خۆت بەکار دەهێنیت.
– بەڕێکی دەیهێڵیتەوە
کەسێکیت زایاتر حەزت لە تەنهاییە، زۆر بیردەکەیتەوە و بیرێکی داهێنەرانەت هەیە، کەسێکی هەستیاریت و لەگەڵ بارودۆخەکان ئاسانتر هەڵدەکەیت و زۆر بەخشندەشیت.
–  لە هەرکوێیەک هاتە بەردەستت دەیگوشیت
کەسێکی زۆر هونەرمەندانە بیردەکەیتەوە و بەردەوام ڕێگای جیاوازت هەیە بۆ شتەکان، جوانی لە هەموو شتێکدا دەبینیتەوە، بەڵام ناڕێکخراویت و پلانەکانت پەرشوبڵاوە و پێیان ڕاناگەیت، کە دەچیتە ژورەکەتەوە قاچ هەڵدەبڕیت تا لەسەر شتەکان داینەنێیت، کەسێکی گەشبین و کراوەیت.
تۆ چۆن مەعجونی ددانەکەت دەگوشیت؟ شتێکی نوێت لە بارەی خۆتەوە دۆزیەوە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە:
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان