ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“دەبێت هەرێم نیازپاكی خۆی بە ڕادەستكردنی نەوت نیشان بدات”

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە بەغدا، سەردانی چاوەڕوانكرداوی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی 2020 بە “دواین هەل” وەسف دەكات بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی كێشەی نەوت.

سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە بەیاننامەیەكدا، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو سەردانەی، كە شاندی هەرێم بەنیازە ئەنجامی بدات بۆ بەغدا بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدڕاڵی دواین هەل دەبێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی نێوان هەردوولا بەپێی یاسا و دەستور، چونكە ئەو دۆسیە ستراتیجی و گرنگانە داهاتوو و بەرژەوەندی عیراقیان لەسەر بەندە.

ڕاشیگەیاندووە، كە سیاسەتی حزبێك لە ئیدارەی دۆسیەی نەوت لە هەرێم شكستی هێنا، چونكە ئەو سامانە سروشتیە هەناردە كرا بۆ دەرەوە بەبێ‌ ئەوەی ڕادەستی حكومەت بكرێت، كە ئەوەش كارێكی ڕەتكراوەیە”.

دەشڵێت: “سەردانی بەرپرسانی هەرێم بۆ بەغدا دەبێت بۆ سەلماندنی نیازپاكی بێت بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ ڕادەستكردنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیا تایبەتمەندەكانەوە”.

سەركەوت شەمسەدین هۆشداریشی داوە بەوەی پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدڕاڵی بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر و جوڵاندنی گەلی كوردستان ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەر نەكرێن، چونكە وەك ئەو دەڵێت: “بۆتە هۆی دروست كردنی كێشەی كۆمەلایەتی و كێشەی ئابووری و تەندروستی و زیادبوونی كۆچی گەنجان”.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان