ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەكاتەوە و وەك سەرچاوەیەكی دارایی دەڵێت: “بڕیارە لەماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە خانەنشینان-یشەوە دابەش بكرێت”.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی-یەوە بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە و مووچەی وەزارەەكانی (ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سامانە سروشتیەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی) لەگەڵ زێرەڤانی و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش و ھێزی بەرگری فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ڕۆژی دوو شەممە 26-8-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كارەبا، پلاندانان، گواستنەوه و گەیاندن) لەگەڵ دەستەكانی (مافی مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەستپاكی و ژینگە و ناوچە كوردستانیەكان) و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای گشتی كاروباری مین خەرج دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، كە ڕۆژی سێ شەممە 27-8-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوە) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە ڕۆژی سێ‌ شەممە و چوار شەممە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

ئابوری

ڕێنمایی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكرێت، دەشڵێت: “پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەیی و بنەڕەتییەكانی سنووری پەروەردەكەی كردووە ڕایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران سەرپشكن لە چۆنیەتی دابینكردنی پاس بۆ هاتووچۆی خوێندكارەكانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای ڕێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكان پێویستە نوێنەریان سەردانی بەشی یاسایی بكات بەمەبەستی پێدانی بەڵێننامە، كە پابەندی ڕێنماییەكانی پەروەردە دەبن پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2019-2020).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان