ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای عیراق و هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بە گۆڕانی جارێكی دیكەی دۆخی كەشوهەوای ناوچەكانی عیراق و هەرێم دەكات و دەشڵێت: “شەپۆلێكی دیكەی گەرما ناوچەكان دەگرێتەوە”.

لە دوێنێ‌ پێنج شەممەوە شەپۆلێكی هەوای فێنك ناوچەكانی عیراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان تا ڕۆژی یەك شەممە بەردەوام دەبێت و دواتر شەپۆلێكی دیكەی گەرما ناوچەكە دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی و ئەندامی لیژنەی شارەزایان لە ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیەك لە چینەكانی سەرەوەی هەوا لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما بۆ بەرزترین پلە بەرزدەبنەوە و كەشوهەوایەكی گەرمی دەبێت و پلەی گەرما لە ناوچەكانی باشوور لە 50 پلەی سەدیدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە كەشوهەوا هەندێك كات شێدار دەبێت و لە ڕۆژی شەممەوە كاریگەری لەسەر پارێزگاكانی بەسرە و میسان دەردەكەوێت ئەوەش بەهۆی هێواشی با و گۆڕینی ئاڕاستەكەی بەرەو باشووری ڕۆژئاوا.

ئاشكراشی كردووە، بەڵام لە زۆربەی ناوچەكانی دیكە گۆڕانكاری لە گۆڕانی ئاڕاستەی با ڕوودەدات و خێراییەكەی لە مام ناوەندەوە دەگۆڕێت بۆ خێرا لە هەندێك كاتدا.

ژینگە

كەشناسی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 33 پلە و لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 35 پلەو لە دهۆك 38 پلە و لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت و لە شارەكانی هەولێر و دهۆكیش ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دانیشتوانی گوندێك ڕووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری گاپێڵۆن سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنووری چالاكییەكانیان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و كاری نایاسایی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن لە سنووری گوندی مالومەی سەر بە ناحیەی گاپێڵۆن توانیان ٣ كورەی خەڵوزكردن تێكبدەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد.

ئاشكراشیدەكات، پۆلیس توانی دەستبگرێت بەسەر تراكتۆر و عەرەبانەیەك داری بڕاوە و ٢ مشاری كارەبایی دار بڕینەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەوەی جێگای داخە هەندێك لە هاووڵاتیانی گوندەكە ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە و زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكە گەیاند، دواتر لە لایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە بڵاوەیان پێكراو باردۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 34 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 33 پلەو لە دهۆك 36 پلە و لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان