ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان و پۆتن پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری توركیا و ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و گفتوگۆ دەربارەی ڕەوشی ئیدلیب لە سوریا دەكەن.

بەپێی هەواڵێك، كە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتن، سەرۆكی ڕوسیا ئەنجامداوە و تێیدا نیگەرانی خۆی لە ڕەوشی سوریا و پارێزگای ئیدلیب نیشانداوە و گفتوگۆشیان كردووە لەسەر دروست كردنی لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی دەستورێكی نوێ‌ بۆ سوریا.

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، كە بەهۆی ئۆپراسیۆنەكانی ئیدلیب-ەوە قەیرانی مرۆیی لەو ناوچەیە ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكانی سەر ئیدلیب مەترسی ئەمنی بۆ سەر سنوورەكانی توركیا دروست كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سوپای سوریای سەر بە بەشار ئەسەد هێرشێكی فراوانی بۆ سەر ناوچەكانی ئیدلیب دەستپێكردووە و لە زۆربەی ناوچەكان هێزە چەكدارەكانی سوپای سوریای ئازاد، كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن شكاون.

جیهان

ئەمریكا و توركیا لەسەر لیبیا گەیشتنە ڕێككەوتن

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند دەبێت دەستوەردانی دەرەكی لە لیبیادا كۆتایی پێ بهێندرێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داواشی لەلایەنەكانی لیبیا كرد پەنا بۆ چارەسەری سیاسی ببەن بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانیان، داواشیكرد دەستوەردانی دەرەكی كۆتایی پێ بهێندرێت.

داواشی لەسەرجەم لایەنەكان كرد پابەندی ئاگربەست ببن لە لیبیا.

راشیگەیاند لەگەڵ توركیا ڕێككەوتوون لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا پابەندی ئاگربەست ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران وەڵامێكی توندی ماكرۆن دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بە بەكارهێنانی ناوی ساختە بۆ كەنداوی فارس لەلایەن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا هەڵوێستمان دەبێت.

ئاژانسی سپوتنیك بڵاویكردەوە، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە جەنابی ماكرۆن دەڵێینەوە كە كەنداوێك لە باشووری ئێران هەڵكەوتووە و تەنیا یەك ناویشی هەیە و ئەویش كەنداوی فارسە.
وتیشی”بوونی سەربازی ئێوە لە كەنداوی فارس هێندەی هەڵەی ئێوە لە بەكارهێنانی ناوەكەی هەڵەیە، هەر دوو هەڵەكە گەورەن، بەڵام قەرەبوو دەكرێنەوە”.
ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە نوێترین وتاریدا لە بری كەنداوی فارس ناوێكی دیكەی بەكارهێناو ئەمەش تووڕەیی بەرپرسانی ئێرانی لێكەوتەوە.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: هەوڵەكانی ئێمە بوونە كلیلی ئاشتی لە لیبیا

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند هەوڵە كرداری و دپلۆماسییەكانی توركیا لە لیبیا بوونە كلیلی ئاشتی لەو وڵاتە و ئاگربەست ڕاگەیەندرا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ ئەڵمانیا بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی تایبەت بە ئاشتەوایی لیبیا كە بڕیارە ئەمڕۆ سازبكرێت، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دا.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، تاكو ئێستا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرشەكانی حەفتەر بۆ حكومەتی لیبیا بێدەنگە، بۆیە نابێت ئومێدەكانی ئاگربەست و كۆنگرەی ئەڵمانیا بكرێنە قوربانی بازرگانەكانی خوێن.

ئاماژەی بەوەشكرد یۆنان بە ڕێككەوتنی توركیا و لیبیا نیگەران و توڕە بووە، لە بانگێشتنەكردنیشی بۆ كۆنگرەی بەرلین نیگەرانە، بۆیە سەرۆك وەزیرانی یۆنان هەنگاوەكانی بە باشی نەهاوێشتووە.

ناوبراو هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە باس لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی بەیاننامەی كۆنگرەی ئەڵمانیا دەكەن و گوایە دزەی كردووەتە نێو ڕاگەیاندنەكانەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی ئاشتەوایی لیبیا لە ئەڵمانیا سازبكرێت.

لەو كۆنگرەیەدا تاووتوێی چەسپاندنی ئاگربەست و دەستپێكردنی دیالۆگ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لایەنە ناكۆكەكانی ئەو وڵاتە و گەیشتن بە ئاشتی.

لە كۆنگرەكەدا فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و سەرۆكانی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپایی و نوێنەری لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا بەشداری دەكەن.

شەڕێكی قورس لەنێوان سوپای نیشتمانی لیبیا كە ناوچەی رۆژهەڵاتی لیبیای لە بندەستە بە پشتیوانی سعودیە و میسر و ئیمارات و حكومەتی ڕێككەوتن لەسەركراو كە پایتەختی لەبندەستە بە پشتیوانی توركیا و قەتەر هەیە.

ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی توركیا بۆ بەرەكانی جەنگ لە لیبیا و چڕكردنەوەی هێرشەكانی سەر تەرابلوسی پایتەخت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێنایە سەر خەت تا ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.

ئ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان