ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی 10 وەزارەت و دامەزراوە ڕاگەیەندرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لەدوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە دەكات، كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 25ی ئابی 2019 دەست بە دابەشكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و فەرمانگە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

ئاشكراشیكرد، یەك شەممە 25-8-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و ناوخو و ئەوقاف و سامانە سرووشتییەكان) خەرج دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، هەر ڕۆژی یەك شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، بەرگری فریاكەوتن، زێرەڤانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە، پارەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەربگرن، لەكاتێكدا ماوەی 3 ڕۆژە دابەشكردنی مووچە ڕاگیراوە و چارەنووسی 3 مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانیش نادیارە.

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: ساڵی داهاتوو هەرێم نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، تێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتەئاراوە بۆ ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی سۆمۆوە.

سامر غەزبان، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەنوسیدا باسی لەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممەی ئەم هەفتەیە شاندێكی ئابووری و هونەری هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت.

ناردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەغداوە، بەرامبەر بە ناردنی بڕێك لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی”ڕۆژانە هەرێمی كوردستان مانگی ڕابردوو 440 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە، بەڵام لە ڕێگەی بەغداوە نەبووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق ساڵی داهاتوو دەستكاری مووچە دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی چاكسازییدا بە هەماهەنگی پەرلەمان و حكومەت ڕێكخستنەوەیەكی نوێ‌ بۆ مووچە دەكرێت.

هەیسەم جبوری بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك لە دەرماڵەكان ناپێویستن و بە یاسا دانەنراون، بۆیە دەستكاری دەكرێنەوە و لادەبرێن.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارە ڕونیكردووەتەوە، ئاستی زۆرترین مووچە بۆ حكومەت دیاری كراوە و گفتووگۆش دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت كام دەرماڵانە بدرێن و كامانە لاببرێن.

وتیشی”ئەوەی بە یاسا دانرابێت وەكخۆی دەمێنێتەوە و دەستكاری ناكرێت، بەڵام هەندێك دەرماڵە بە بڕیار دانران و هەندێكیان پێویست نین”.

جبوری هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، لە هەموو حاڵەتەكانیدا نابێت جیاوازی مووچەی بەرزترین پلە لە عیراقدا چوار هێندە لە فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاتر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی پەرلەمانتار و ئیمتیازاتی سەرۆكایەتییەكان عیراق بۆ نیوە كەمكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عیراقدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسایی خانەنشینی درا و مووچەی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاكان بۆ نزیكەی نیوە كەمكرایەوە و بەوەش جیاوازی نێوان مووچەی پێشوو و ئێستا دەركەوت.

بەپێی یاسا هەمواركراوەكە دەرماڵەی سەرۆكایەتییەكان كەمكرانەوە و دیاریكراون و ئەو لیوا و فەوجە سەربازییانەی بۆ پاراستنی سەرۆكایەتییەكان دروستكرابوون لابران.

هەر بەپێی یاسا هەمواركراوەكە مووچەی پەرلەمانتار لە 10 ملیۆن دینارەوە بۆ 5 ملیۆن دینار كەمكرایەوە و زۆربەی ئیمتیازاتەكانیش بڕدران.

محەمەد شاكر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە “بغداد الیوم”ی وتووە”ئێستاش مووچەی پەرلەمانتارێك پێنجار لە فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاترە”.

كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی عیراق لەكاتێكدایە تائێستا پڕۆژەیاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێناكرێت و وەزیر و پەرلەمانتار و بریكاری وەزیر و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم پارەیەكی زۆریان بۆ خەرج دەكرێت.

هەدار بارزانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەدان پڕۆژەی چاكسازی هاوشێوەی بەغدا لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێبكرێت و جۆرێك لە عەدالەت لە دابەشكردنی مووچەدا بێتەكایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان