ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ سەنتەرەكانی ئۆتیزم بڕیارێكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوا مۆڵەت دەداتە ئەو شوێنانەی بەناوی سەنتەری ئۆتیزم كاردەكەن و مۆڵەتیان نییە و دەڵێت: “لە 15 ڕۆژدا سەردانیان بكەن”.

بە پێی‌ نووسراوێك، كە بە ژمارە (٣٤٤٨) لە (٢٢ی‌ 8ی‌ ٢٠١٩) لە بەشی‌ یاسای بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەرچووە، دوا مۆڵەت دراوەتە ئەو شوێنانەی،‌ كە بەناوی‌ سەنتەری‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كاردەكەن.

بە پێی‌ ئەو ئاگادارینامەیە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ مۆڵەتی‌ تەنها (١٥) ڕۆژی‌ داناوە بۆ ئەو شوێنانەی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەناوی‌ سەنتەری‌ ئۆتیزم كاردەكەن بۆ ئەوەی‌ سەردانی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی گشتی بكەن و لە چوارچێوەی‌ ڕێنمایی‌ ژمارە (٣)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٨)ی‌ شەبەنگی‌ ئۆتیزم خۆیان ڕێك بخەن و مۆڵەتی‌ فەرمی‌ وەربگرن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی‌ لێپێچینەوەی‌ یاسایی‌ دەبنەوە.

ئەم ئاگادارینامەیە لە كاتێكدایە، كە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە بەرواری‌ ١٣ی ٦ی ٢٠١٩، بە فەرمی‌ ئەو شوێنانەی‌ بانگهێشت كرد، كە بەناوی‌ سەنتەری‌ ئۆتیزم كاردەكەن و ئاگاداریكردنەوە، كە پێویستە مۆڵەتی‌ كاركردنیان هەبێت ‌و لە چوارچێوەی‌ یاسا و ڕێنماییەكان و بەچاودێری‌ حكومەت كارەكانیان ڕاپەڕێنن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی منداڵانی ئۆتیزم و خانەوادەكانیان پارێزراوبێت، ئەم نووسراوەش دەبێتە دوا ئاگاداركردنەوە بۆیان.

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی خانەنشینی رەتكردەوە

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی پارتی بەنووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کردووە خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاکسازی من وەک پەڕلەمانتار خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکەمەوە.

دەشڵێت، بەپێی یاساکە من بە لە ٥۰٪ی مووجە خانەنشین دەبم کە دەکاتە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان