ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیتاڵیا لەبڕیارێكی خۆی سەبارەت بە كۆچبەران پاشگەزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی ئیتاڵیا لە بڕیارەكەی بۆ قەدەغەكردنی لەنگەرگرتنی كەشتی كۆچبەران لە كەناراوەكانی وڵاتەكەی پاشگەزدەبێتەوە و بڕیاریدا كەشتی بەهاناوەچوونی كۆچبەران بۆی هەبێت لەنگەر بگرێت.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەرچەندە وڵاتی ئیتاڵیا بریاریدابوو، كە هیچ كەشتییەكی هەڵگری كۆچبەر بۆی نییە لە كەنارە ئاوەییەكانی سنوری وڵاتەكەی لەنگەربگرێت، بەڵام دوای چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لەسەر دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەكی گونجاو بۆ مەسەلەی كۆچبەران، داواكاری گشتی ئیتاڵیا فەرمانیداوە، كە ڕێگە بە كەشتی بە هاناوەچونی پەنابەران “ئۆپن ئارم”ی هەڵگری كۆچبەر بدا لە سنورە ئاوییەكانی لەنگەر بگرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كەشتییەدا ئەو (80) كۆچبەرەی تێدا بوو، كە لەئیسپانیا گیریانخواردبوو دواجار ئیتاڵیا ڕێگەیدا لە كەناراوەكانی لامپیدواسادا لەنگە ربگرێت و لەكەشتییەكە دابەزن.

داواكاری گشتی ئیتاڵیا جەختی كردۆتەوە، ئەم بڕیارەیان بەهۆی خراپی و سەختی ئەو بارودۆخەی پەنابەرانی سەر كەشتیەكەوە بووە.

جیهان

سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان دەدات

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەمەبەستی بەسەركردنەوەی ناوچەی بوومەلەرزەكە سەردانی ئەلعەزیزی كرد و بەڵێنی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی دا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند “حكوومەتەكەمان درێژە دەدات بەوەی كە گشت تواناكانی بە سەرجەم دامەزراوەكانییەوە بەكاربھێنێت. چ بە برینداریی و چ بە زیندوویی، لە ھەوڵی ئەوەداین دەستمان بە ھاووڵاتییانمان بگات”.

ئەردۆغان وتیشی: “وەك دەزانن لەم جۆرە كاتانەدا ھەندێك كەس ھەوڵی بەدەستھێنانی دەرفەت دەدات. با ئێمە ھەرگیز رێگە بۆ ئەم دەرفەتانە خۆش نەكەین”.

رۆژی هەینی بوومەلەرزەیەك لە چەند ناوچەیەكی باكوری كوردستانی دا بەهۆیەوە 29 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون و خانوو و باڵەخانەیەكی زۆریش ڕووخان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پزیشکێک، بەهۆی ڤایرۆسی “کۆرۆنا”گیانی لەدەستدا

خەڵک ـ لوقمان غەفوور

له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ژماره‌ی گیانلەدەستداوان، بەهۆی ڤایرۆسی “کۆرۆنا” له‌ 45 كه‌سه‌وه‌ بوو به‌ 56 كه‌س.

د.لیانگ ودۆنگ له‌به‌شی قوڕگ و لوت و گوێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هۆبی شینگوا كه‌ سه‌رقاڵی پێدانی چاره‌سه‌ر بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ رۆژی 25ی جێنیوه‌ری له‌ته‌مه‌نی 62ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی نیوز ویك ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرونا (nCoV-2019) له‌ پزیشکەكه‌ و مردنی ته‌نیا 18 کاتژمێر بووه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ڕۆژی 25 ی جێنیوه‌ری ته‌واوی جیهانیان نائومێد كرد كاتێك له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ژماره‌ی مردن له‌ 45كه‌سه‌وه‌ بوو به‌ 56 كه‌س.
تاڕۆژی 24ی جێنیوه‌ری ته‌نیا 45 كه‌س له‌ چین به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ڕۆژی 25 جێنیوه‌ری گه‌یشته‌ 56 كه‌س كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی ڕێكخراوی (WHO) یه‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبۆته‌وه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژێكدا كه‌ به‌رپرسانی ته‌ندروستی چینی تووشی شۆك كردووه‌ تا ڕۆژی 24 جێنوه‌ری 1429 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بوو بوون، به‌ڵام له‌ 25 جێنیوه‌ری گه‌یشتۆته‌ 1975 و له‌و ژماره‌یه‌ش 324یان له‌ دۆخێكی زۆر خراپدان.

ڤایرۆسی كۆرونا كه‌ به‌ (nCoV-2019) ناسراوه‌ جگه‌ له‌وڵاتی چین له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نسا(3 حاڵه‌ت)، كۆریای باشور (3 حاڵه‌ت) ، ژاپۆن (2 حاڵه‌ت) ، نیپاڵ (1حاڵه‌ت) ، تایلاند (4 حاڵه‌ت) ، سه‌نگاپۆره‌ (3 حاڵه‌ت) ، مالیزیا (3 حاڵه‌ت) ، ڤێتنام (2 حاڵه‌ت) ، تایوان (1حاڵه‌ت) ، ئوسترالیا(1 حاڵه‌ت) ، ئه‌مریكا (2 حاڵه‌ت)ی لێ تۆماركراوە.

 

پزیشکێكی نه‌خۆشخانه‌ییه‌كی شاری ۆوهان له‌ناوه‌راستی كه‌رتی هێبی به‌ كه‌ناڵی بی بی سی راگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌كان پڕ بوون له‌ هه‌زاران تووشبوو بۆیه‌ تیمه‌كانی چاره‌سه‌ر و كه‌لوپه‌لی خۆپاراستنی پێویست به‌شی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناكات. ده‌شڵێت:” حكومه‌تی چین 1200 كارمه‌ندی له‌ چه‌ند شارێكی تره‌وه‌ هێناوه‌ بۆ بنبڕكردن و پاككردنه‌وه‌ی ده‌رمانڕژێنی شاری ۆوهان كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 11 ملیۆن كه‌سه‌”.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه‌ رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كانی ۆوهان داوایان كردووه‌ كه‌ حه‌فازه‌ی گه‌ورانیان بۆ دابینبكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كاتیان نه‌ماوه‌ بچنه‌ رێسروم و ده‌بلیو سی، جگه‌ له‌وه‌ی بۆ خۆگۆڕین و له‌به‌ركردنی هه‌ربه‌دله‌یه‌كی خۆپاراستن بۆ خۆشتن پێویستیان به‌ نیو سه‌عات ئه‌بێت ئه‌مه‌ش كاتی زۆریان ئه‌بات.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییه‌ له‌ هه‌وكردنی توندی قوڕگ و سییه‌كان و دواتر پوكانه‌وه‌ی گورچیله‌ و مردنی كه‌سه‌كه‌. زانایانی پزیشكی پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یه‌. كه‌ بۆ هه‌مان خێزانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و نه‌خۆشییه‌كی تونده‌ و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت.

زانای ڤایرۆلۆجست پێوایه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌دا سوڕی ژیانی ته‌واو ده‌كات و زینده‌وه‌رێكی تر ده‌یگوازێته‌وه‌ یان راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ مرۆڤ ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كه‌ خواردێك ده‌خوات و پاشماوه‌كه‌ی به‌جێدێڵێت، دواتر به‌راز و سه‌گ و باڵنده‌كان ده‌یخۆن، یان راسته‌وخۆ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كه‌ له‌رێگه‌ی ماره‌وه‌ ده‌خورێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زەریف: سەرباری كوژرانی قاسم سولەیمانی ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تەنانەت دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لەلایەن ئەمریكاوە، دانوستانی تاران و واشنتۆن ئەگەرێكی كراوەیە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری شپێگڵی ئەڵمانيايی، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردووە، سەرباری كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە، دانوستانی وڵاتەكەی و واشنتۆن ئەگەرێكی دوور لە چاوەڕوانی نییە، بەڵام مەرجی سەرەكی بۆ ئەوە هەڵگرتنی سزاكانە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا زەریف ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپی گرتووە و رایگەیاندووە، ئەگەر ئەوانیش هەمان ڕێچكەی ئەمریكا بگرنەبەر و كاربكەن بۆ گەڕاندنەوەی سزاكان لەسەر ئێران، دەبێت بەرپرسیاریەتی لێكەوتەكانیشی هەڵبگرن.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەی ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكەن، تاران لە ڕێككەوتنی قەدەغەكردنی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی دەكشێتەوە.

ڕەوانەكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەو واتایەدێت كە سەرلەنوێ سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان