ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی ڕاپۆرتێكی لەسەر دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵی تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما لەنێوان 40 پلە بۆ 42 پلەدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 23-8-2019 خشتەی كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵی تەواو دەبێت و پلەی گەرمای پارێزگای هەولێر بەرزترین 42 پلە و نزمترینی 23 پلە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە پارێزگای سلێمانی پلەی گەرما بەرزترین 40 پلە و نزمترین 24 پلە تۆمار دەكات، هەروەها لە پارێزگای كەركوك 42 بە 27 پلە تۆمار دەكات و لە پارێزگای دهۆك-یش 40 پلە بە 23 پلە تۆمار دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 كم دەبێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

ریکلام

ژینگە

سبەینێ هەورە تریشقە و باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش 7 پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەینێ شەممە ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی كەم لە ناوچە جیاجیاكان و لەكاتەكانی ئێوارەش كاریگەری بەهێز دەبێت و ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی هەڵشۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی باران بارینەوە بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكەدا نوسیویەتی”سەنتەری كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك دەكەوێتە سەر ناوەڕاستی عێراق، كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكانمان”.

هەروەها نوسراوە”ئەمشەو بارانبارین لە كاتەكانی درەنگانی شەودا لە بەشێك لە ناوچەكانمان دەست پێدەكات، ئاستی بارانبارینەكە لەسەر بەشەكانی باشووری هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، بە تایبەتی بەشێك لە (ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای سلێمانی)، لە كاتی زیادبوون و بەهێزبوونی كاریگەریی ئەم شەپۆلە، پێشبینی دەكرێت ئاستی باران بۆ بارانی بە لێزمە بگۆڕدرێت لە ناوچەكانی ئاماژەپێكراو، هەروەها لەكاتی بارانبارینی بەلێزمەدا، ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەش هەیە”.

لە بەشێكی دیكەدا نوسراوە” لە درەنگانی شەوی سبەی سێشەممەدا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام لەسەر ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە كاتێكی زووتر كۆتایی دێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان