ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانتارێكی خولی پێشوو دەدرێتە دادگا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەتۆمەتی “ناوزڕاندنی كچانی پارێزگاكە”، پارێزگاری زیقار سكاڵا لەسەر پەڕلەمانتارێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق تۆمار دەكات و دەڵێت: “قسەكانی نەشیاو بوون”.

عادل دخیلی، پارێزگاری زیقار لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەشی یاسایی دیوانی پارێزگای ڕاسپاردووە بە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەسەر مشعان جبوری، پەڕلەمانتاری پێشوو لەسەر قسە وتن و ناوزڕاندنی كشان و ڕۆڵەكانی پارێزگاكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەپێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عیراقی سكاڵا لەسەر مشعان جبوری تۆمار دەكەین.

ڕاشیگەیاندووە، كە قسەكانی جبوری نەشیاو بوون و متمانەشمان بە دادوەری عیراقی هەیە ڕێگە بگرێت لەوانەی سوكایەتی بە خەڵكی دیكە دەكەن و بەتایبەتیش ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە نابەرپرسانەیەی جبوری.

عێراق

بۆچی مەڵبەندی یەكێتی تائێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ موسڵ؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

نزیكەی سێ‌ ساڵ بەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی موسڵدا تێپەڕ دەبێت، هێشتا مەڵبەندی حەوتی یەكێتی لە دەرەوەی موسڵە و ئیش و كارەكانی نەگەڕاندووەتەوە بۆ سەنتەری شارەكە.

غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتی لە شاری موسڵ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێتی لە دەوروبەری موسڵ كۆمیتەی هەیە و لە شەنگالیش مەڵبەندی هەیە، بەڵام مەڵبەندی موسڵ لە شێخانە و نەبراوەتەوە بۆ ناو شاری موسڵ.

وتیشی”بڕیاربوو بگەڕێنەوە بۆ ناو شاری موسڵ، بەڵام كۆنگرەی بەسەرداهات و ئێستا بڕیارەكە لای برادەرانی ئەنجومەنی گشتییە، بەڵام لە كۆتاییدا هەر دەبێت بگەڕێنەوە بۆ موسڵ”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ڕونیكردەوە، لە ڕۆژئاوای دیجلە، حەمدانییە و بەرتەڵە و تەواوی ئەو ناوچانەی بەدەست حەشدی شەعبییەوەن كۆمیتەیان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زانیاری نوێ‌ لەسەر هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئەمریكا ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ناوەندی سەركردایەتی هێزەكانی ئەمریكا كە بنكەی سەرەكی لە ئەڵمانیایە ڕایگەیاند، لە هێرشەكەی 8ی مانگدا 11 سەربازی ئەمریكا لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد برینداربوون.

ماڵپەڕی”سی.ئێن.ئێن” بڵاوی كردەوە، بریندارەكان براون بۆ نەخۆشخانەیەكی سەربازی و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

هەروەها باس لەوەشكراوە، هیچ سەربازێك گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە.

ڕۆژی 3ی ئەم مانگە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا لە بەغدا قاسم سولەیمانی كوشت و پێنج ڕۆژ دواتریش ئێران بە 22 موشەك دوو بنكەی سەربازی ئەمریكای لە عیراقدا كردەئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حزبوڵڵای عیراق: ئەگەر لەگەڵ تڕەمپ كۆببێتەوە، بەرهەم ساڵح لە بەغدا دەردەكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، هەڕەشە لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات، ئەگەر لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كۆببێتەوە.

بڕیارە لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمەریكا كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پەڕلەمانی عیراق بڕیاری دەركدنی هێزەكانی ئەمریكای لە عیراق پەسەند كردووە، بەپێی زانیارییەكانیش تڕەمپ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كۆدەبێتەوە.

ئەبو عەلی عەسكەری بەرپرسی ئەمنی میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەگەر بەرهەم ساڵح لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ كۆببێتەوە هەڵوێستمان دەبێت.

وتیشی”جەخت لە كۆنەبوونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ تڕەمپ دەكەینەوە، بەپێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت، كە ئیرادەی گەلی عیراق و ئەو خوێنە پاكەی ڕژاوە پشتگوێ بخات، ئەگەر وابكات لە بەغدا دەریدەكەین”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە فڕۆكەكانی ئەمریكا هێرشیان كردەسەر بارەگاكانی حزبوڵڵا و چەندین كەسیان لێكوشتن و دواتریش هەریەك لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا كوژران.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان