ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

سزای ڕاوكردنی پڵنگ و چەند جۆرێكی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان دیاری كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لیستێكی سەرپێچی بڵاودەكاتەوە و بڕیار دەدات هەر كەسێك ئەو ئاژەڵانە لە سروشتی كوردستان ڕاو بكات بە بڕێك پارە سزا دەدرێت، بە پێی لیستەكەش لە 100 هەزارەوە تا 10 ملیۆن دیناری تێدایە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، هەر كەسێك پڵنگ ڕاو بكات 10 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت و ورچی قاوەیی و ورچی ڕەشیش بەهەمانشێوە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاوكردنی سمۆرە بڕی 100 هەزار و سیخور 200 هەزار و ڕێوی 300 هەزار و بەراز 500 هەزار دیناری سزای بۆ دیاری كراوە.

لیسی ئاژەڵەكان و بڕی سەرپێچییەكان:
پڵنگ 10 ملیۆن دینار
تاژ پڵنگ 10 ملیۆن دینار
ورچی قاوەیی 10 ملیۆن دینار
وورچی ڕەش 10 ملیۆن دینار
ئاسك 10 ملیۆن دینار
مامز 10 ملیۆن دینار
مەڕ و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینار
كەڵە و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینار
بەراز 500 هەزار دینار
ڕێوی 300 هەزار دینار
سیخوڕ 200 هەزار دینار
سمۆرە 100 هەزار دینار

وێنەی ‏دەستەی ژینگە‏.

وێنەی ‏دەستەی ژینگە‏.

ژینگە

كەشناسی: لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوریش دەردەكەوێت و لە دهۆكیش ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، هەیە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران بارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای ئەوەی نزیكەی یەك مانگ و نیوی ماوە بۆ وەرزی پاییز، بەڵام بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوریش دەردەكەوێت و لە دهۆكیش ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، پێشبیینی دەكرێ سبەینێ‌ بەهۆی كاریگەری نزمە پەستانێكی لاواز لەسەر ناوچەكانی كوردستانی باكور و داخڵ بوونی بەشێكی هەورەكە و درووست بوونی هەوری ناوخۆیی لە ناوچە شاخاویەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەگەری بڕێك باران و هەورە تریشقە هەیە.

ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكان بەبڕی جیاواز دادەبەزن و دواتر بەچەند پلەیەكی كەم بەرزدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوریش دەردەكەوێت و لە دهۆكیش ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان