ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ ببینە خواردنی عەرەبانەكانی لای مزگەوتی گەورە چۆن ئامادە كراوە؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی ڕیستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە كۆگایەكدا دەستیان بەسەر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گرت، كە خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەكانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەكات.

هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی ڕیستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە هەڵمەتێكدا بۆ خواردەمەنی عەرەبانە و دەستگێرەكانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە كۆگایەكدا دەست بەسەر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە، كە خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەكانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەكات.

ڕاشیگەیاند، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لەناودەبرێت و خاوەنی كۆگاكە لەلایەن بەشی یاسای قائیمقامیەتەوە ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەپێناو سەلامەتی تەندروستی خۆتاندا، لیژنە هاوبەشەكان داوا لەهاووڵاتیان دەكات خواردن و خواردنەوەی تەندروست و پاك و خاوێن بخۆن و لەو شوێنانەی خۆراكە مادەی خراپبوو و نەشیاو بەكاردەهێنن دوربكەونەوە و زیان بەتەندروستی خۆتان مەگەیەنن.

لیژنەی ڕیستۆرانت و كافتریا و شوێنە گەشتوگوزاریەكان، یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، كە ڕۆژانە سەردانی ڕیستۆرانت و چێشتخانە و هەموو ئەو شوێنانە دەكات، كە خواردن ئامادە و پێشكەشی هاولۆاتیان و میوان و گەشتیارانی شاری سلێمانی دەكەن.

وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.

وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.وێنەی ‏‎Qaemqameati Slemani‎‏.

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی خانەنشینی رەتكردەوە

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی پارتی بەنووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کردووە خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاکسازی من وەک پەڕلەمانتار خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکەمەوە.

دەشڵێت، بەپێی یاساکە من بە لە ٥۰٪ی مووجە خانەنشین دەبم کە دەکاتە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان