ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە یەك مانگدا 20 كۆڵبەری كورد كوژراون و بریندار كراون

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە كۆڵبەرێكی دیكە لە سنووری شنۆ بریندار كرا و بەمەش لەماوەی مانگێكدا ٢٠ كۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی چوار شەممە ٢١ی ئاب-ی ٢٠١٩، كۆڵبەرێكی خەڵكی شنۆ بە ناوی (ناسر نووری) بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی حكومەتی ئێران بریندار كراوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو كۆڵبەرە لە بەرزاییەكانی كێلەشین كراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەكانی شاری نەغەدە كراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیكەم ٥ كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون و ١٥ كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون.

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی خانەنشینی رەتكردەوە

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی پارتی بەنووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کردووە خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاکسازی من وەک پەڕلەمانتار خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکەمەوە.

دەشڵێت، بەپێی یاساکە من بە لە ٥۰٪ی مووجە خانەنشین دەبم کە دەکاتە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان