ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی؛ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
جوتیاران ناچارمان نەكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان بین

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن و پێش خستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی بڕیارەكەماندا ، دەشڵێت،”هیوامان وایە جووتیاران زیادەڕۆیی نەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان بكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیارماندا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بازاری ناوخۆیی هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت.

دەشڵێت،”بە هیواین ئەم بڕیارە هەمووان سوودمەند بكات، چونكە خوازیارین جووتیاران هان بدەین و قازانج بكەن، دەخوازین جووتیارانیش تا ئاستی پێویست سوود لە بڕیارەكەمان وەربگرن و زیادەڕۆیی نەكەن بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان نەكەن لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بەكاربەران دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵداین بۆ بەهاناوەچوونی جووتیاران، لەلایە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بەگەڕخستنەوەی دوو كارگەی دۆشاوی تەماتەین لە هەڵەبجە و هەریر، لەلایەكی دیكەشەوە لەگەڵ چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی لەقتونانی سەوزە و میوە و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراكی.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی دەرمانە لە نەخۆشخانەی هیوا

سلێمانی ـ نزار جەزا

دابنیکردنی دەرمانی ئازارشکێن بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە گرفتی یاسایی هەیە و تاکو ئێستا چارەسەرنەکراوە، وەزارەتی تەندروستیش لەهەوڵدایە دەرچەیەکی یاسایی بۆ دابینکردنی ئەو دەرمانانە بدۆزێتەوە.

دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەجیهاندا ئاسایی هەندێکجار هەندێک دەرمان دەبڕێت، بەڵام لەئێستادا لە نەخۆشخانەی هیوا بەڕێژەیەکی باش کێشەی دەرمان چارەسەرکراوە و بەشێکی کەم لەدەرمان چارەسەرنەکراوە، ئەویش لەئەمساڵدا بڕیارە چارەسەربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کەم کەس هەیە پێویستی بەدەرمان هەبووبێت و بۆی دابیننەکرابێت، بەجۆرێک ئەگەر لەناو نەخۆشخانەش جۆرێک دەرمان نەمابێت، لەماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژدا لەدەرەوەی نەخۆشخانە ئەو دەرمانە دابینکراوە.

باسی لەئەوەشکرد، هەندێکجار گرفتی دەرمانی ئازارشکێنەکان هەیە، ئەویش بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی عیراق کڕینی ئەوجۆرە دەرمانانە ڕاگیراوە.

زیاتر ڕوونیکردەوە، هەوڵێک هەیە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم، کە ئەو دەرمانە ئازار شکێنانە بۆ نەخۆشخانەکە دابینبکات.

هێمای بۆئەوەشکرد، تاکۆ ئێستا دابینکردنی ئەو دەرمانە ئازارشکێنانە گرفتی یاساییان هەبووە، چونکە وەک مادەی هۆشبەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە وەزیری تەندروستی لەهەوڵدایە ڕێگەیەکی یاسایی بۆ بدۆزێتەوە و بەتایبەتیش بێت بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی دابینبکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان