ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شێركۆ جەودەت؛ كەس نازانێت حكومەت قەرزاری كێیە و چۆن قەرز دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغداوە حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، دەشڵێت،”حكومەت شەفاف نیە كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە چۆن دەیداتەوە “.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ میدیایی حزبەكەی ڕاگەیاند، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی جەختمان كردەوە كە پێویستە حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان كاتیەتی بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ڕاشگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لەبەغدا پێنج ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەناردۆتەوە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین ئێستا كاتیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بهێندرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە وەقەرزاری كێیە و قەرزەكان چۆن دەداتەوە ، چونكە حكومەت شەفاف نیە لەگەڵمان ئەمە جگە لە دە ملیار دۆلار قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە لەسەری كەڵەكە بووە.

کوردستان

لە هەرێمەوە 200بارهەڵگر هاوكاری ئەمریكاگەیەنرایە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمریكا 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە هاوكاری سەربازی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی ژێر دەستی سوپای سوریای دیموكرات كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی،كە یارمەتی لۆجستیكی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدا بوو لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەكران.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا و توركیا دەیانەوێت ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكەن، بەڵام هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ئەمەش توركیای نیگەران كردووە.

بەپرسانی سوریای دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، 15 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە بە ئامانجی نیازپاكییان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بڕیارێكی هەرێمی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان بۆ دیاری كردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بڕیارەكە دەركرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی هەرێمی سەبارەت بەدیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییەكان دەركرد و جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

دەقی بڕیارەكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دەستوورێكی سەردەمیانەلەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی زەروورەتی قۆناغەكەیە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە و جەختیان لە نووسینەوەی دەستورێكی سەردەمیانە كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/9/2019 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردو لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، ئامادەكاری نووسینەوەی دەستوورێكی سەردەمیانەو گەلپەسەند لەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی و ڕێزگرتن لە مافی سەرجەم پێكهاتەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەت، زەروورەتی قۆناغەكەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پەڕلەمانی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنەرانە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان هەردوولا بەجۆرێك، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت و لەچوارچێوەی ئەو ماف و شایستانە بێت، كە دەستووری ساڵی 2005 بەهەرێمی كوردستانی داوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەی نێوان پەڕلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدا، بە پێویستیان زانی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكاییەتییەكان بۆ دروستكردنی هاوئاهەنگی زیاتر ئەنجام بدرێت و لەبارەی پرسی چاكسازیش هەردوولا هاوڕابوون لەسەرخستنی ڕێككارەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕەنگە بێنەسەر ڕێگای.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان