ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

گرنگترین ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێن (شه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ خولی ئیتاڵیا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ و ململانێی خوله‌ گه‌وره‌کانی تری ئه‌وروپاش هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گرنگترین ئه‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وانه‌ن که‌ ئه‌نجام ده‌درێن:

خولی ئینگلیزی (هه‌فته‌ی ٣)

نۆریچ سیتی – چێڵسی (٢:٣٠)

مانچسته‌ر یونایتد – کریستاڵ پاڵاس (٥:٠٠)

واتفۆرد – وێستهام (٥:٠٠)

وڵڤه‌رهامبتۆن – بێرنڵی (٥:٠٠)

برایتۆن – ساوزهامبتۆن (٥:٠٠)

شیفیڵد یونایتد – لیسته‌ر سیتی (٥:٠٠)

لیڤه‌رپوڵ – ئارسیناڵ (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هه‌فته‌ی ٢)

ئۆساسۆنا – ئیبار (٦:٠٠)

ڕیاڵ مه‌درید – ڤه‌له‌د وه‌لید (٨:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

خیتافێ – ئه‌تله‌تیک بلباو (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هه‌فته‌ی ١)

پارما – یوڤانتۆس (٧:٠٠)

فیورنتینا – ناپۆلی (٩:٤٥)

خولی ئه‌ڵمانیا (هه‌فته‌ی ٢)

ماینز – بوروسیا مونشنگلادباخ (٤:٣٠)

هۆفینهایم – ڤێرده‌ربریمه‌ن (٤:٣٠)

پادێربۆرن – فرایبۆرگ (٤:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – بایه‌رلیڤه‌رکوزن (٤:٣٠)

ئاوگسبۆرگ – یونایۆن به‌رلین (٤:٣٠)

شالکه‌ – بایرن میونشن (٧:٣٠)

خولی فه‌ره‌نسا (هه‌فته‌ی ٣)

ستاد بریست – ستاد ڕیمس (٩:٠٠)

ئه‌میان – نانت (٩:٠٠)

ئینجێر – میتز (٩:٠٠)

دیجۆن – بۆردۆ (٩:٠٠)

ریکلام

جیهانی

گواردیۆلا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکانی یوفا و بەجێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکراکرد

خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی بەبێ گوێدانە سزا سەپێنراوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریداوە تا کۆتایی بۆندەکەی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامبێت.

تۆڕی “سکای سپۆرت”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە پیپب گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بە یاریزانانی راگەیاندووە، یانە ئینگلیزییەکەی بەجێناهێڵێت تەنانەت ئەگەر سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا قوتستریش بن.

سەرچاوەکە وەڵامی گواردیۆلای بۆ یاریزانانی مان سیتی بڵاوکردۆتەوە، کە ڕایگەیاندووە :” دەستبەرداری پۆستەکەم نابم، ئەگەرچی سزامان بدەن و مانچستەر سیتی بۆ خولی پلە دوو داببەزێنن من هەر لێرە دەبم و بەردەوام دەبم، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ سەلماندنی ڕێز و وەفاداریمان بۆ یانەکەمان، کاتی ئەوەیە دەستبخەینە نێودەستی یەکتری و یەکبگرین”.

بەپێی سەرچاوەکە، جگە لە گواردیۆلا، ڕەحیم ستێرلینگی هێرشبەری یانە بەهەمان شێوە بەردەوامبوونی لەڕیزەکانی سیتی دووپاتکردۆتەوە و بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە، کە تا کۆتایی بۆندەکەی بەردەوام دەبێت.

چەند ڕۆژێکە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی سزای دوو ساڵ سڕکردنی لە خولە ئەوروپییەکان بەسەر یانەی مانچستەر سیتیدا سەپاندووە، هاوشانی سزای دارایی بەبڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ.

بەهۆی ئەم سزایانە و دوورخستنەوەی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی داهاتوو، میدیاکان پێیان وایە زیانی دارایی قورسیان بەردەکەوێت و ناچار دەبن ڕاهێنەر و یاریزانەکانیان بفرۆشن.

میدیاکان بەتایبەت سەرنجیان لەسەر گواردیۆلای ڕاهێنەر بووە و پێیان وایە، لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی دەکات و پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترین یاریزانانی چامپیۆنزلیگ دەکات

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) لەقۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە خەڵاتی باشترین یاریزان لەهەر ڕووبەڕوبونەوەیەکدا دابەش دەکات.

سبەینێ دوو یاریی گرنگی قۆناغی چوونی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانت جێرمان لەلایەک، لەلایەکی تر لەنێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ ئەنجام بدرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریداوە لە قۆناغی (١٦)ی خولە ئەوروپییە ناودارەکەوە دەست بەدابەشکردنی خەڵاتی باشترین یاریزان لەهەر یارییەکدا بکات، سارەزایانی یەکێتیەکە لێکدانەوە بۆ ئاستی یاریزانان لەهەر ڕووبەڕوبوونەوەیەکدا دەکەن و پاش گەیشتنیان بە ئەنجامی کۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزان دەکەن.

لێکدانەوەکان لەسەر ئاستی تاکە کەسی و هونەری یاریکردن و ئەرکیان لە ساتە گرنگەکان و ئاستی تاکتیکی و جۆش و خرۆشی یاریزانان دەبن.

میکانیزمی دیاریکردنی باشترین یاریزانی یارییەکان بەشێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن نۆ چاودێری فەرمی (یوفا) و ئەندامی یەکێتیەکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

نمونەیەک لەو خەڵاتەی بۆ باشترین یاریزانانی هەر یارییەک تەرخانکراوە

بەپێی زانیارییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەوانەی دەنگ لەسەر باشترینی هەر یارییەک دەدەن پێکهاتوون لە: ئیتۆر کارانکای یاریزانی پێشووی ئەتلەتیک بلباو و ڕیاڵ مەدرید، کە لەپێشوودا ئەرکی ڕاهێنانی لە خولی ئینگلتەرا ئەنجامداوە، هەروەها  ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا و جینێس میلێندێز ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکانی لاوانی ئیسپانیا و پاکی بۆنەر گۆڵپارێزی پێشووی ئێرلەندا و  کۆزمین کۆنترا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ڕۆمانیا، هەروەها ڕۆبی کەینی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی  ئێرلەندا و فیڵ نیڤیڵ یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد کە حاڵی حازر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کچانی ئینگلتەرایە، لەپاڵ ناوەکانی ویڵی ڕۆتینشتاینەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسرائیل و گاریس ساوزگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

شارەزایان بۆ هەر یارییەک هەڵدەستن بە دیاریکردنی باشترین یاریزان و تا کۆتایی خولەکە ٢٩ جار خەڵاتەکە بەسەر باشترینی یاریزاناندا دابەش دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی و لیڤەرپوڵ دووشەممەی داهاتوو خەڵاتێکی نوێی بواری وەرزش وەردەگرن

خەڵک سپۆرت

سەرچاوەکانی هەواڵ دەریانخستووە، کە هەفتەی داهاتوو لیۆ مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لەسەر ئاستی تاکە کەسی و یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ دەبنە خاوەنی خەلاتەکانی لۆریوس.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو خەڵاتەکانی لۆریوس تایبەت بە باشترین وەرزشکاران و یانە وەرزشییەکانی جیهان لە ئەمارەی مۆناکۆ دابەش بکرێت، زۆرینەی سەرچاوەکانیش ئاماژە بە بردنەوەی لیۆ مێسی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکەن.

خەڵاتەکانی لۆریوس کە لەلایەن چەندین کۆمپانیای گەورەی وەک مێرسیدس بێنز و ڤۆدافۆنەوە دابش دەکرێت، لەلایەن ڕۆژنامەوانان و یاریزانان و کەسایەتییە وەرزشییەکان و بەرپرسانی بازرگانی کۆمپانیاکان و چەندینێکی ترەوە لە (٨٠) وڵاتی جیاوازەوە دەنگی لەسەردەدرێت.

خەڵاتەکە تایبەتە بە باشترین وەرزشکارانی ساڵی ٢٠١٩ و ڕۆژنامەکانی فەرەنسا دووپاتیدەکەنەوە، پڕۆسەی دەنگدانەکان لێکدانەوەی تەواوی بۆکراوە و وەک دەرکەوتووە مێسی وەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنە لەسەر ئاستی تاکە کەسی دەبێتە خاوەنی خەڵاتەکە.

هەروەها لەسەر ئاستی بەکۆمەڵیش یانەی لیڤەرپوڵ کە بەدەستهێنەری نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بووە، بەهەمان شێوە خەڵاتی لۆریوس بەدەستدەهێنێت.

پێشتر چەندین کەسایەتی ناودار لەنمونەی: تایگەر وودز و نۆڤاک جیۆکۆڤیچ و ڕۆجێ فێدرەر و ئوساین بۆڵت خەڵاتی لۆریوسیان بەدەستهێناوە، هەروەها لەسەر ئاستی بەکۆمەڵیش پێکهاتەی فەرەنسای ٢٠١٨ و یانەکانی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد بوونەتە خاوەنی خەڵاتە ناوازەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان