ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئیل شیرینگیتۆ: بارسا له‌ کڕینی نایمار بێهیوا بووه‌ و بۆندی (سێ به‌ یه‌ک)ی ڕیاڵیش ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی سوره‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی بڕی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی و به‌ که‌متر له‌و نرخه‌ قایل نابێت، ئه‌وه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ی بێهیوا کردووه‌.

ڕۆژنامه‌وانانی ئیسپانیا له‌ به‌رنامه‌ی “ئیل شیرینگیتۆ” تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی نایمار له‌ پاریسه‌وه‌ بۆ ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌چه‌ند زانیارییه‌ک کردووه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌ری کڕیار نییه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کان، ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی نایمار به‌شێوه‌ی خواستن و پێشکه‌شکردنی ١٨٠ ملیۆن یورۆ له‌ هاوینی داهاتوو به‌ته‌واوی شکستیان هێناوه‌، به‌ڵکو له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ پشتگوێخراون و بۆنده‌ پێشکه‌شکراوه‌که‌ش به‌ گاڵته‌جاڕی وه‌سف کراوه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌هێزه‌وه‌ هاتۆته‌ نێو هاوکێشه‌که‌ و ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ و گاریس به‌یل و جه‌یمس ڕۆدریگێز و کیلۆر ناڤاس به‌ یه‌ک پاکێج به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌ن، کۆی گشتی نرخی ئه‌و یاریزانانه‌ش له‌گه‌ڵ بڕه‌ پاره‌ی پێشکه‌شکراو زیاتر له‌ (٢٠٠ ملیۆن) ده‌کات، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ناسڕ خلێفی و هاوه‌ڵانی ئه‌و ئۆفه‌ره‌شیان قبوڵ نه‌کردووه‌ و ته‌نها و ته‌نها ئاماده‌بوون له‌حاڵه‌تی پێشکه‌شکردنی بڕی ٢٢٢ ملیۆندا ڕه‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن.

⚡️⚡️"Si NEYMAR NO dice públicamente que QUIERE ir al BARÇA, NO LE QUIERO". Quim Domènech 'ESTALLA' en #ElChiringuitoDeMega

Posted by El Chiringuito TV on Wednesday, August 21, 2019

سه‌رچاوه‌ ئیسپانیه‌کان پێیان وایه‌ ئیداره‌ی بارسا به‌ته‌واوی له‌م که‌یسه‌دا کۆڵیداوه‌، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه‌ هێشتا قسه‌ی کۆتایی نه‌کردووه‌ و  ڕۆژنامه‌وانه‌کان جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ له‌توانایدایه‌ بۆنده‌که‌ ئیمزا بکات.

جیهانی

هازارد؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە

خەڵک

ئیدین هازارد،  ده‌ڵێت “له‌ منداڵییه‌وه‌ خه‌ونم  ئەوە بووە له‌ یاریگا‌ی سانتیاگۆبێرنابیۆ یاریی بۆ یانەی  ریال مه‌درید بكەم.

لە چاوپێکەوتنێکدا هازارد دەڵێت؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییە و پێشتر ڕائول گۆنزالیسییش ئەو درێسەی پۆشیوە كاتێكیش لە نێو یاریگادا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا  قورسە بتوانیت شتێکی زیاتر لە کریستیانۆ و رائول  پێشكەش بکەیت.

هازارد وتویەتی؛ “زیدانی ڕاهێنەری  شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، زۆرڕاشكا و ڕاستگۆیەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا”.

ئیدن هازاردی بەلجیکی،‌ له‌ هاوینی رابردوو، به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ چێڵسییه‌وه‌ رویكرده‌ ریاڵم بەڵام  تا ئیستا نەیتوانیوە ئاست بەرزی خۆی پیشان بدات، بەو پێیەی لە چێڵسی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە

خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”

خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان