ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆچبەرێكی عیراقی بە ڕووداوی شەمەندۆفێر لە یۆنان گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆچبەرێكی عیراقی لە ڕووداوێكدا لە ناوچەی بوروسی نزیك سنورەكانی توركیا، گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پۆلیسی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە “كۆچبەرێكی عیراقی لەكاتی خەوتنیدا لەسەر هێڵی ئاسنین، شەمەندۆفێر لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی یەكێك لە شایەتحاڵەكانیش كە عیراقیە و هاوڕێی قوربانییەكە بووە،  كۆچبەرەكە نەیتوانیوە لە كاتی گونجاودا و هێڵە ئاسنینەكە بەجێبهێڵێت.

پۆلیسی یۆنانی دەڵێت، ئەو دوو كۆچبەرە لە سنورەكانی توركیاوە بەشێوەی نایاسایی لەو ڕێگەیەوە هاتوونەتە یۆنان كە بە زۆری لەلایەن كۆچبەرانەوە بەكاردەهێنرێت و هەوڵ دەدەن لە نزیك یان لەسەر هێڵی ئاسنین بخەون، وەك بەڵگەیەك بۆ گەیشتنیان بە گوندی ئەلكسانردیاپۆلیس.

پۆلیسی یۆنان، ناسنامەی قوربانییەكە و هیچ زانیارییەكی تری لەبارەى ڕووداوەكەوە ئاشكرا نەكردووە، تائێستاش وەزارەتی دەرەی عیراق ڕونكردنەوەی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەكردووەتەوە.

عێراق

ڕێككەوتن بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆ بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەكرێت و نوێنەری خۆپیشاندەرانیش بەشداری دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، گفتووگۆ لە نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عیراق و نوێنەری خۆپیشاندەراندا دەكرێت بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق.

ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە و لەوكاتەوە ڕێككەوتنی كۆتایی نەكراوە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك.

محەمەد خالدی، سەرۆكی فراكسیۆنی بیارق لە پەرلەمانی عیراق بۆ ماڵپەڕی”عین العراق نیوز” باسی لەوەكردووە، گفتووگۆ دەكرێت بۆ ڕێككەوتن لەسەر سەرۆك وەزیرانی نوێ‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەدر سەركردەیەكی سڕكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەركردەیەكی رەوتەكەی سڕكرد بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكەی نەبووە لە راگرتنی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران.

نووسینگەی سەدر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەسعەد ناسڕی سڕكراوە بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیارەكانی سەدر نەبووە.

ناسری سەركردەی باڵای رەوتی سەدر بڕیارەكانی موقتەدا سەدری جێبەجێنەكردووەو سەركردایەتی خۆپیشاندەرانی ناسریەی كردووە دوێنێ.

رەوتی سەدر بە فەڕمی كشانەوەی خۆی لە پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەران راگەیاند و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش هێرشیانكردەسەر خۆپیشاندەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشادانی فراوان لە عیراق بەردەوامە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق ڕژانەوە سەر شەقامەكان و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات دەكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە بەغدا، بابل، كەربەلا، دیوانیە و ناسرییە خۆپیشاندانی فراوانیان دەستپێكردووە.

ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان