ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاتی فرۆشتنی تابلۆ نایابەكانی هەڵەبجە دیاریكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی ژمارەكان بە پێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 سەرجەم رێكارەكان دەگیرێتەبەر، دەشڵێت،”ڕۆژی 16ی ئەیلول تابلۆكانی ژمارە 1-9 دەخرێتە زیادكردنێكی ئاشكراوە”.

كاوە عەلی كەریم ، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بە پێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986سەرجەم رێكارەكان بەمەبەستی فرۆشتنی ژمارەكان دەگیرێتەبەر، هەر كەسێك ئاڕەزووی كڕینی تابلۆنایابەكانی هەیە دەتوانێت لە ڕۆژی 27ی ئاب تا 15ی ئەیلولی 2019 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بكات بەمەبەستی ناونوسین.

ڕاشیگەیاندووە، زیادكردنەكە ڕۆژی 16ی ئەیلولی 2019 لە كاتژمێر 10 بەیانی لە هۆڵی بۆنەكان ئەنجامدەدرێت ، ئەگەر ئەو ڕۆژەش بەر پشوو یان بە هەر هۆكارێك نەتوانرا ئەنجام بدرێت دەكەوێتە ڕۆژی دواترەوە.

وێنەی ‏‎Kawa Ali Kareem‎‏.

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی خانەنشینی رەتكردەوە

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی پارتی بەنووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کردووە خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاکسازی من وەک پەڕلەمانتار خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکەمەوە.

دەشڵێت، بەپێی یاساکە من بە لە ٥۰٪ی مووجە خانەنشین دەبم کە دەکاتە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان