ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، داوا لە مەلا یاسین دەكات 5000 نەمام بچێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبەشداری كەسایەتییە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی (دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە) بەردەوامە و تا دێت فراوانتر دەبێت، لە دواین چاڵنجیشدا چاندنی دارێك دەبێتە هەزاران و پارێزگای هەڵەبجەش بۆ لەخۆگرتنی ئەو چاڵنجە دیاری دەكرێت .

سه‌رۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی

#دارێک_بچێنە_و_شارێک_سەوزبکە سه‌رۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی به‌ چاندنی دارێك وه‌ڵامی چاڵنجی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز دادوەر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڵمه‌تی (دارێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌) چاڵنجی سه‌رۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كرد بۆ چاندنی دارێك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر جاسم جزاء جافر سه‌رۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی وه‌ڵامی چاڵنجی به‌رێزیانی دایه‌وه‌ و دارێكی چاند.

Posted by ‎دادگای سلێمانی‎ on Thursday, August 22, 2019

دوای ئەوەی دادوەر “بەنگین قاسم محەمەد” سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە هەڵمەتی (دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە) چاڵنجی سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كرد بۆ چاندنی دارێك، ئەمڕۆ، دادوەر “جاسم جەزا جافر” سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە چاندنی دارێك لە گۆڕەپانی دادگای سلێمانی وەڵامی چاڵنجی بەرێزیانی دایەوە.

 

هاوكات، دادوەر “جاسم جەزا جافر” سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی یاسین مەحمود ڕەشیدی چاڵنج كرد بۆ چاندنی 5000 نەمام لە پارێزگای هەڵەبجە وەك ڕەمزێك بۆ شەهیدانی ئەو پارێزگایە و زیندوهێشتنەوەی یادی شەهیدان.

هەروەها دادوەر “جاسم جەزا جافر” چاڵنجی دادوەر” سەیوان عەلی تۆفیق” دادوەری بەرایی یەكەم لە ڕانییەی كرد كە ئەویش لە پێناو سەوز كردنی كوردستان دارێك بچێنێت.

سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، داواكارییەكیشی ئاڕاستەی پەڕلەمانی كوردستان كرد، كە یاسایەك دەربكەن و ئاڕاستەی دادگاكانی بكەن تیایدا لەگەڵ هەر گرێبەستێكی هاوسەرگیری هاوسەران پابەندی ناشتنی دارێك بكەن تا وڵات سەوزتر و ڕەنگینتر بكەن.

 

چاڵنجی (دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە) بیرۆكەی گروپی “یەڵا” بوو، كە ئەوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان چاڵنج كرد بۆ ناشتنی نەمام و ئەو بیرۆكەیەش بەرەو چەندین كەسایەتی لە ئاستی بەرپرسیاریەتی جیاواز هەنگاوی ناوە و بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتی ناسراوی گرتۆتەوە تا ئاستی سەرۆكایەتی حكومەت و هەرێم هەوڵەكە هەنگاوی بڕیوە، لە دواین چاڵنجیشدا كە دەبێتە ژمارەیەكی پێوانەی سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، داوای لە یاسین مەحمود ڕەشید كردووە بەچاندنی 5000 نەمام وەڵامی چاڵنجەكەی بداتەوە.

ژینگە

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم دەستپێكردنی بارانبارینی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست (خەڵك) كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ شەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2019، لە شارەكانی هەرێم بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و ئاسمان هەور دەبێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە” نزمترین پلەكانی گەرما لە نێوان 20 پلە بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ پەیجی شارەزوور نیوز، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا بارانبارینی بەلێزمە لە شارەزوور دەركەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی دەڵێت، بارینی نمە باران دەستپێدەكات و لە سبەینێ‌ هەینییەوە، ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

سادق عەتیە لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە”كەشوهەوا تا ئەندازەیەك جێگیردەبێت لەگەڵ كۆبوونەوەی هەندێك پەڵەهەوری پەرش و بڵاو، ئەو جێگیرییەش تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ هەینی بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”بەشێوەیەكی پلەبەندی لە كاتژمێرەكانی دواتری هەینی، پەڵە هەورەكان كۆدەبنەوە لەسەر شارەكانی ناوەڕاست و باكوور، نمەبارانیش كە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای وڵات لە ئێوارە و شەوی هەیندا دەبارێت”.

سادق عەتیە دەڵێت”پەڵە هەورەكان بەرەو شارەكانی ناوەڕاست و بەغدا دەكشێن، و شارەكانی باكووریش دەگرنەوە تا ڕۆژی شەممە، لە ڕۆژی هەینشیدا ئاراستەكانی با گۆڕانكارییان بەسەردا دێت”، ڕەتیشیكردووەتەوە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر پلەكانی گەرمادا بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە ناوچەیەكی هەرێم باران بارین دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێنی دیكەش دەست پێ بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر 6 بەشی هەور و مەودای بینین 9 كم بووە، لە پارێزگای سلێمانی 5 بەش هەور و مەودا بینین 8 كم، هەروەها پارێزگای دهۆك 4 بەش هەور و مەودا بینین 10 كم بووە.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان